لە چوارچێوەی سەپاندنی سیاسەتی رەگەزپەرستی و راسیستانەداوهەروەها بە ئامانجی رازیکردنی حزب و لایەنە راسیستەکان لە نموونەی حزبی (ئا ئێف دێ)، حکومەتی ئیتلافی کریستیان دیموکراتەکان و حزبی سۆسیال دیموکرات لە ئەڵمانیا، رۆژی ٣٠ مانگی سێپتەمبەر (٩)، لە فرۆکەخانەی دیسلدۆرفەوە ، ١٠٠ پەنابەری دیپۆرتکردەوە، کە لە نێوایاندا ٤٦ کەسیان خەڵکی کوردستان و عێڕاقن، هەروەها بڕیارە لەمانگی (١٠) شدا، وەجبەیەکی دیکەی پەنابەر بەزۆرەملێ، ڕەوانەی عێراق بکرێنەوە.
ئەم هەڵمەتەی حکومەتی ئەڵمانیا بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە جێبەجێ دەکرێت، بەشێوەیەك کە ئەم پەنابەرانە شەوانە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە پەلاماری ماڵ و جێی نیشتەجێبونیان دەدرێت و وەکو تاوانبار مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و دەستگیردەکرێن، لە کاتێکدا ٧ کەس لەم پەنابەرانە خەڵکی ناوچەکانی شەنگال و دەوربەرین، بەپێی بڕیارێکی خودی پەرلەمانی ئەڵمانیا کە لەساڵی ٢٠٢٣ دەنگی لەسەردرواە، کوشتنی بە کۆمەڵی خەڵکی یەزیدی بە جینۆساید لەقەلەمدراوە، بەڵام خودی ئەم حکومەتە، بێ گوێدانە ئەم بڕیارە و ڕێسا و یاساکانی مافی مرۆڤ و مافی پەنابەری ئەم هەڵمەتە نامرۆڤانەیە دەباتە پێشەوە، هاوکات هەر لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا٤٣ پەنابەری عێراقی دیکەی بە بۆ بەغدا لە بەرلینەوە دیپۆرتکردەوە .
ئەم هەنگاوەی حکومەتی ئەڵمانیا بۆ دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران لە چوارچێوەی ئەو ڕێکەوتنە نهێنی بووە کە لە نێوان ئەڵمانیا و عێراق لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ەوە ئیمزاکراوە. ئەم ڕێکەتنامەیە ڕێگە بە ئەڵمانیا دەدات کە تەنها ئەو کەسانە نەگرێتەوە کەسزای تاوانیان لەسەرە بەڵکو هەر هاوڵاتییەکی عێراقی کە چیتر مەرجەکانی نیشتەجێبوون بەدی نەهێنێت دیپۆرت بکاتەوە.
ئەم ڕیکەوتنە هاوبەشە دەستی حکومەتی ئەڵمانیای ئاوەڵەکردوە لەبەرێوەبردنی سیاسەتی دژی پەنابەری بەرامبەر بە پەنابەرانی عێراقی لە (زانیاری بایۆمەتری و هاوکاری کونسوڵگەری، پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەکانییانی…) ئاسانتر کردووە، کە پێشتر بەربەستێك بوو لەبەردەم دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی عێراقی دا.
دەوڵەتی ئەڵمانیا کە خۆی پاڵپشتی دەسەڵاتی گەندەڵ وسەرکوتگەری حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم دەکات و ساڵانە مانەوەی هێزە سەربازیەکانی لە هەرێمی کوردستان درێژدەکاتەوە، کەچی لە بەرامبەردا بەم شێوە دڕندانەیە مامەڵە لەگەڵ پەنابەرانێكدەکات کە لە دەستی سیاسەتی سەرکوت و نابەرابەری ونادادپەروەرانەی ئەم دوو دەسەڵاتە هەڵاتوون.
هاوکات نەخشی تاوانبارانەی ئەم حکومەتە لە کۆمەکردن بە سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی لە عێراق و ناوچەکە کە هێزەکانی ئەمریکا و تورکیا و ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی خوڵقاندویانە، ئەمەش بۆتە مایەی بڵاوبونەی نائەمنی و ترس و دڵەڕاوکێی بەردەوام بۆ دانیشتوانی عێراق و کوردستان، بەشێوەیەك دەتوانین بڵێین ئەم حکومەتە، نەخشی هەبووە لە تێکدانی ئارامی و ئاسایشی خەڵکی، بۆیە دەبێ ڕێز لە مافەکانی مرۆڤ بگرن و مافی پەنابەری ببەخشن بەکەسانێك کە قوربانی سیاسەتەکانی ئەمانن.
ئێمە لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە ئەڵمانیاسەرباری بەتوندی سەرکۆنەکردنی ئەم کردەوە نامرۆڤانەیەییحکومەتی ئەڵمانیا دەکەین، داواکارین دەستبەجێ ئەم سیاسەتە راسیستیە کۆتایی پێبهێنرێت، هاوکات بانگەوازی رێکخراوەپەنابەری و مرۆڤ دۆستەکان و یەکێتی کرێکاریی و لایەنە سیاسیەکانی بەرگریکار لە پەنابەران دەکەین بەریگەی گونجاوی خۆیان گوشارەکان بۆ سەر حکومەتی ئەڵمانیا توند بکەنەوە بۆ دەستبەجێ ڕاگرتنی دیپۆرتی پەنابەران و دژایەتیکردنی رێکەتنامەیەك کە بەژیان و ئایندەی پەنابەرانەوە واژوکراوە .
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی – ئەڵمانیا
٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥