Home بیروڕاخەڵاتی نۆبل بەرامبەر داگیرکردنی فەنزوێلا و نەوتی فەنزوێلا

خەڵاتی نۆبل بەرامبەر داگیرکردنی فەنزوێلا و نەوتی فەنزوێلا

by admin
0 کۆمێنتەکان 47 بینینەکان

کاوە بێسارانی:   

فەنزوێلا خاوەنی گەورەترین سەروەتی نەوت و ئاڵتون و یۆرانیۆم لە جیهاندا وە ماريا كورينا ماتشادۆ کە ئیمرۆ خەڵاتی نۆبێل پێدرا، لە خێزانێکی ئۆرستۆقراتی بە ڕەگەز ئیسپانی هاتوە کە خاوەنی سەروەت و سامانێکی گەورە بوون پێش هاتنی ئەفسەرە شۆرشگێرەکەی فەنزوێلا شیفاز کە هەمووی خستە ژێر کۆنترۆڵی کەرت گشتی، دەمێکە داوای هێرشی سەربازی ئەمریکا ئەکات بۆ فەنزوێلا و پێدانی ئەم خەڵاتە تەواوکەر و بەشێکە لەو پلانە کە ئەمریکا چەند مانگێکە خۆی بۆ ئومادەکردوە بۆ هێرشکردنی سەربازی و گرتنی فەنزوێلا.
ئەمەش تازە نیە، دەمێکە خەڵاتی ئاشتی ئەدرا بەوانەی کە پەیوەندیان بە ئاشتی و درووست کردنی ئاشتیەوە نیە.
خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی بە جیاواز لە خەڵاتەکانی تر کە لەلایەن ئەکادیمی سوید ئەدرێت، لە لیژنەیەکی پێنج کەسی پێنج ئەندامی پەرلەمانی نەرویج ئەدرێت کە ئەوەش ڕەنگدانەوەی سیاسی ئەندامانی ئەو لە لیژنەیە کە بە ئاشکرا لە ژێر فشاری سیاسی و ئامانجی سیاسی ووڵاتانی ناتۆ و یەکێتی ئەوروپادایە. جاران زۆربەی زۆری ئەدرا بەوانەی لە یەکێتی سۆڤیەت و دژ بە سیستەمی سۆڤیەت بوون.
ئیستا ئەدرێ بەوانەی کە لەژێر دروشمی درۆی ئۆپۆزسیۆنی و تێکۆشانی دیمکراتی، ئەیانەوێ ئەو سیستەمانە بروخێنن کە ئەمریکا و ووڵاتانی یەکێتی ئەوروپا چاویان بڕیوەتە سەروەت و سامانە سرووشتیەکانی و دوورن لە فەلکی ئەمریکا و ناتۆ، .
فەنزوێلا بۆ نمونە ئەگینا ئەم ژنە هیچ پەیوەندی نە بە ئاشتی ونە بە تێکۆشانی ئاشتیخوازانەوە نیە، تەنها کەسێکی دڵسۆزی ئەمریکا و سیستمی نیولیبرالیزم ئابوورییە کە ئیستا ئەمریکا لەشکرێکی سەربازی گەورەی لە دەورەبەی فەنزوێلا ئامادە کردوە بۆ داگیرکردنی لە ژێر فشاری یارمەتی بزووتنەوەی ئۆپۆزسیۆنی دیمکراتی.
دەمێکە لیژنەی پێدانی خەڵاتی نۆبل سەربەخۆیی نەماوە و بۆتە ئۆفیسیکی تری ناتۆ. جارێکی تر دووفاقی سیاسەتی درۆی بەناو مافی مرۆڤ و دیموکراسی ئەوروپا و ناتۆ دەرکەوت. بە دووری مەزانن ساڵێکی تر بیدەنە أبو محمد الجولانى بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ.

سەرچاوە: فەیسبووکی نووسەر

لێدوانێک بەجێ بهێلە