و : نه‌ژاد عزیز سورمێ
• شه‌ڕكه‌رێكی دێرین
له كه‌ناره‌كانی (ئاراس)دا نه‌به‌ردیم نواند
له‌سه‌ر لووتكه سه‌وزه‌كان..
له پێده‌شته‌كاندا..
نـۆ ژنم له ژنـانی ئه‌م زه‌مینه خۆشویستن..
كه‌لاوه‌ی شاران و
به‌لاداهاتـنی كه‌ڵه‌كێوییانم دی..
شیرین‌ترین شیعرم
له یادی،
وڵاتی جوانی و شایی و خوێندا نووسی..
له دارستان و چیایانم خوارده‌وه
له‌نێوان له‌بیرچوونه‌وه و خۆشه‌ویستیدا ڕاقه‌نام..
وه‌ك داربه‌ڕوو .. وێنه‌ی به‌رد
پـیرییه‌تیم به‌ره‌نگاری
ڕه‌شه‌با و ڕۆژگار بووه‌وه
چوون من،
له وڵاتی كوردستان دا
به‌ره‌نگار بوومه‌وه ..
• (……… )
گیا له‌سه‌ر به‌ردێك شین نابێ
خلۆری بكه‌یه‌وه..
گیا له‌سه‌ر پشكۆیێـك ناڕوێ
ئه‌گه‌ر بیكوژێنیـته‌وه..
گیا له‌سه‌ر خوێندا شین نابێ
گه‌ر بڵاوی بكه‌یه‌وه..
گیا له‌سه‌ر شانه‌كانی مرۆڤ ناڕوێ..
به‌ڵام من
له وڵاتی كوردستان دا
گـیام دی له به‌رد
گـیام دی له پشكۆ .. په‌نگر
گـیام دی له خوێن
گـیام دی له مرۆڤ..
• خه‌می كوردستانی
دڵگیر مه‌به كه دڵم ماندووم ده‌كا
دڵگیر مه‌به سۆزی ده‌سته‌كانم
وه‌كو جاران گه‌رمۆكه نین..
من له‌بیرم چووه‌ته‌وه تـۆلاز
چۆن ژنان له‌باوه‌ش ده‌گرن..
دڵگیر مه‌به!
له‌باتی لێوێكی گه‌رم و تژی سۆز
جگه‌ره له به‌ینی لێومدا بگووشم
دڵگیر مه‌به خاتوون، كه تۆ كوردی
وه‌ره با تینووییه‌تیمان،
له خه‌می كوردستان بشكێنین ..
(*) له كۆشیعری (میدیا واللیلیات القدیمة)ی شاعیردا كراوه به كوردی.
