Home بیروڕاپه‌راوێـزی حه‌ڤده‌یه‌میـنی تێـكست

په‌راوێـزی حه‌ڤده‌یه‌میـنی تێـكست

by admin
0 کۆمێنتەکان 30 بینینەکان

نه‌ژاد عزیز سورمێ:   

هه‌ستێكی‮ ‬جوامێرانه‌ و ڕوانینێـكی‮ ‬ئامانجداره‌،‮ ‬هه‌بن بیر له‌ ده‌رچوون له‌بازنه‌ قه‌دگرتووه‌كان بكه‌نه‌وه‌،‮ ‬به‌تایبه‌تی‮ ‬له‌بوارێـكی‮ ‬به‌هه‌ستی‮ ‬وه‌ك میدیا… ‬ ‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
دیاره‌ ئه‌و ئازادییه‌ی‮ ‬دوای‮ ‬ڕاپه‌ڕیـن به‌رپابوو،شتێك بوو بۆ نووسه‌ر و‮ ‬ڕۆژنامه‌نووسان له‌ خه‌ون ده‌چوو تا واقیع،‮ ‬به‌ڕاده‌یه‌ك تێكـكردنه‌وه‌ی‮ ‬ئاسان نه‌بوو‮…‬
له‌و هه‌لومه‌رجه‌ نوێیه‌دا،‮ ‬كه ‌له‌نێوان هه‌ر باره‌گای‮ ‬حزبێـك و باره‌گای‮ ‬حزبێـكی‮ ‬دی‮ ‬باره‌گای‮ ‬حزبێـك بوو‮! ‬نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسان چی‮ ‬بكه‌ن و كام ڕێگا بگرنه‌به‌ر‮…‬
تۆ له‌وه‌گه‌ڕێ هه‌ریه‌ك له‌و حزبانه‌ ڕۆژنامه‌‮ ‬یا بڵاوكراوه‌ی‮ ‬تایبه‌ت به‌خۆی‮ ‬هه‌بوو،‮ ‬یاهه‌وڵی‮ ‬ده‌دا هه‌یبـێ،‮ ‬گرووپ و كۆمه‌ڵی‮ ‬جیاجیایش هه‌وڵیان ده‌دا له‌كاودانێكی‮ ‬ئاوه‌هادا به‌هه‌ر شێوه‌ێك بێت ده‌نگیان هه‌بێت‮.‬
به‌م جۆره‌ ورده‌ ورده‌ هات،‮ ‬تا گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی‮ ‬پرۆسه‌ی‮ ‬هه‌ڵبژاردن هاته‌ پێش و له‌دوایشدا دامه‌زراندنی‮ ‬په‌رله‌مان و حكوومه‌تی‮ ‬لێكه‌وته‌وه‌،‮ ‬وێـڕای‮ ‬كتێبخانه‌كان،‮ ‬شه‌قام و شۆسته‌كانیش پڕ‮ ‬بوون له‌ ڕۆژنامه ‌و گۆڤار و بڵاوكراوه‌ی‮ ‬هه‌مه‌جۆر و هه‌مه‌لایه‌ن و هه‌مه‌بابه‌ت‮…‬
به‌ڵام هه‌موو ئه‌و ڕۆژنامه‌ و گۆڤار و بڵاوكراوانه‌( لایه‌نگیربوون‮) ‬یاخود زمانحاڵی‮ ‬ئه‌و لایه‌نه‌ سیاسیانه‌ بوون،‮ ‬به‌واتا به‌ئاشكرا لایه‌نێك باروبووی ده‌كرد و بڵاوی‮ ‬ده‌كرده‌‌وه‌‮..‬
بێگومان ئه‌وئاشه‌یش كه‌به‌و تاوه‌ كه‌وتبووه‌گه‌ڕ،‮ ‬به‌هێز و توانای‮ ‬نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسان ده‌گه‌ڕا‮..‬
ڕابردنی‮ ‬ماوه‌یه‌ك به‌سه‌ر ئه‌زموونی‮ ‬په‌رله‌مان وحكوومه‌ت و ده‌سپێكردنی‮ ‬شه‌ڕی‮ ‬بێهووده‌ی ‮ ‬ناوخۆ به‌ویست بێ‮ ‬یانه‌ویستن،‮ ‬ئاسته‌نگی‮ ‬زۆری‮ ‬خسته ‌پێش ئه‌و ڕۆژنامه‌ و بڵاوكراوانه‌،‮ ‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
‬به ‌ڕاده‌یه‌ك كار به‌وه‌ گه‌یشت كتێبخانه‌ تاڵان كران و ڕۆژنامه‌ سووتێنران، ئیتر شته‌كان به‌ وه‌همی‮ ‬خۆنه‌بان كردن بێ‮ ‬یا ڕاستی،‮ ‬لێك هه‌ڵاوێردران‮ ..‬
له‌و ناوه‌دا حه‌قیقه‌تی‮ ڕووداوه‌كان،‮ ‬وه‌كو جارانی‮ ‬زه‌مانی‮ ‬ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی به‌غدا كه‌ ده‌یگرت و نه‌یده‌پاراست گه‌ڕایه‌وه‌ ناو هۆیه‌كانی‮ ڕاگه‌یاندنی‮ ‬ده‌ره‌وه‌،‮ ‬له‌وێنه‌ی‮ CBB , NNCو ‬و ده‌نگی‮ ‬ئه‌مریكا و هی‮ ‬تر‮…‬جارێكی‮ ‬تر (جه‌ماوه‌ر)‬ی‮ ‬بێ حه‌ول و قووه‌ت ده‌بووایه‌ ڕاستیی ڕووداوه‌كانی‮ ‬خۆی‮ ‬له‌ده‌ره‌وه‌ بزانێته‌وه‌‮…‬
له‌‮ ‬BBC ‮ ‬یه‌وه‌ بزانێت چ له‌هه‌ولێر و سلێمانی‮ ‬ڕووده‌دا‮…‬
ئه‌مه‌ وا چووه‌سه‌ر تا چه‌ند لایه‌نێـك بیریان له‌ ئه‌ڵته‌رناتیڤ كرده‌وه‌‮ ‬،‮ ‬ئاوه‌ها له ‌وێنه‌ و باڵای‮ ‬ڕۆژنامه‌ی(الراصد)‬ی‮ ‬سه‌رده‌مانێك،‮ (له‌گه‌ڵ به‌هه‌ندگرتنی‮ ‬جیاوازی‮ )‬،‮ ‬ئه‌گه‌ر ڕۆژنامه‌ی‮ (الثورة‌) ‬نه‌یویستبایه‌ هه‌واڵێك‮ ‬یا بۆچوونێكی‮ ‬دیاریكراو بڵاوبكاته‌وه‌، له‌سه‌ر حكوومه‌ت یا ده‌سه‌ڵات بكه‌وێ یا لانی كه‌م دووچاری ئیحراجیان نه‌كا‮ ‬له‌وێی‮ ‬بڵاو ده‌كرده‌وه‌‮..‬
پاشان ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش به‌داخه‌وه‌ بێ ودم و ئیجازه‌ هاته‌ ناوململانێی‮ ‬سیاسی‮… ‬به‌و ڕه‌نگه ‌و به‌و ڕووكار و ئاراسته‌یه‌ ڕۆژنامه‌ی‮ ‬دیكه‌ له‌ سلێمانی‮ ‬و هه‌ولێر هاتنه‌ بڵاوكردنه‌وه‌ به‌ شێوازی‮ ‬ئه‌و ڕۆژنامانه‌،‮ ‬به‌رگ و پۆشاكی‮ ‬وایان پۆشی‌،‮ ‬خوێنه‌ری‮ ‬به‌دیقه‌ت نه‌بێ،‮ ‬ڕه‌نگه‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی‮ ‬سیمایان جیا بوو به‌‮ ‬ڕۆژنامه‌ی‮ ‬بێلایه‌نی‮ ‬بزانن‮..‬
له‌حاڵێكدا‮ (هه‌ربۆ ئاگاداری) ‬له‌ هه‌موو دونیا ڕۆژنامه‌یه‌ك نییه‌ بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆ‮ .. ڕوونبێژی‮ ‬و شه‌فافیه‌تیش كه‌ له‌هه‌ندێ ڕۆژنامه‌ی‮ ‬به‌ناوبانگی‮ ‬دونیادا ده‌بینرێ ئه‌وه‌ ناگه‌یێنێ ئه‌و ڕۆژنامانه‌ لانی‮ ‬كه‌م به‌لایه‌نی‮ ‬وه‌به‌رهێنه‌ر وابه‌سته‌نین‮ ‬ئه‌گه‌ر نموونه‌یشت ویست دوور مه‌ڕۆ،‮ له‌ پاڵه‌وه‌‬ڕۆژنامه‌ی‮ ‬له‌ چه‌شنی (الحیاة‌)ی ئه‌وسا و‮ (الشرق الاوسط) ئه‌وسا و ئێستا ‬بكه‌ به‌نموونه‌‮. ‬
به‌ڵێ ڕاسته‌ ئه‌وه‌ی‮ ‬له‌و ڕۆژنامانه‌دا بڵاوده‌بێته‌وه‌ زۆرجار ناكرێت له‌ ڕۆژنامه ‌و بڵاوكراوه‌ی‮ ‬سه‌ر به‌حزبه‌كان بڵاوبێته‌وه‌،‮ ‬ئه‌وه‌ش نه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‮ ڕۆژنامه‌ی‮ ‬حزبه‌كان‮ ‬یاخود ئه‌وانه‌ی‮ ‬زمانحاڵیان له‌ سه‌ر نووسراوه‌ بیروڕای‮ ‬ئازاد هه‌ر به‌دوایی‮ بڵاوناكه‌نه‌وه‌،‮ ‬یا ڕۆڵیان له‌ چالاكی‮ ‬ڕۆژنامه‌گه‌ریی‮ و میدیای‬كوردستاندا نه‌بووه‌ و نیه‌،‮ ‬به‌پێچه‌وانه‌وه‌ مێژووی‮ ‬ڕۆژنامه‌گه‌ریی‮ ‬كوردی‮ ‬هه‌ر له ‌ئه‌ساسدا به‌هۆی‮ ‬زۆر ئه‌گه‌ر ده‌ور و كۆششی‮ ‬نووسه‌ران و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‮ ‬به‌ئاشكرا و نكۆڵی‮ ‬لێنه‌كراوه‌وه‌‮ ‬پێوه ‌دیاره‌‮..‬
به‌ڵكو مه‌به‌ست له‌و گۆشه‌نیگایه‌وه‌یه‌ كه‌ ڕۆژنامه‌گه‌ریی‮ ‬حزبی‮ ‬به‌كۆمه‌ڵێك ڕه‌هه‌ند و ئیلتزامه‌وه‌ پابه‌نده‌ له‌وانه‌یه‌ له ‌بڵاوكردنه‌وه‌ی‮ ‬هه‌ندێ بابه‌ت تێبگیرێ و دووچاری‮ ‬هه‌ندێ ئیحراج بوون ببێ له‌به‌رامبه‌ر حاڵه‌تێكی‮ ‬دیاریكراو‮..‬
به‌ڵام هه‌ردیسان ئه‌گه‌ر لێی‮ ‬وردبینه‌وه‌،‮ ‬تاك و ته‌رای‮ ‬هه‌واڵ و ده‌رهاورده‌كانی‮ ‬نه‌بێت،‮ ‬ئه‌وانی‮ ‬تر كه‌ له‌و ڕۆژنامانه‌دا بڵاوده‌بنه‌وه‌ زیاتر ده‌چنه‌وه‌ پاڵ بابه‌تی‮ ‬وروژێنه‌ر‮..‬
لێره‌دا ئێمه‌ ڕوومان له‌ ڕۆژنامه‌یه‌كی‮ ‬دیاریكراو نیه‌،‮ ‬به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شمانه‌ له‌و وێنه‌یه‌دا ده‌رده‌كه‌ون‮..‬
‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا،‮ ‬ئه‌و بڵاوكراوانه‌ی‮ ‬به‌ناوی‮ (ئه‌هلی) ‬ده‌رده‌چوون،‮ ‬با به‌هه‌ر مه‌به‌ستێكیش ده‌رچووبن،‮ ‬دیسان له‌خۆیاندا هه‌موو هه‌وڵه‌كان هه‌نگاوێكن به‌ره‌و سه‌رهه‌ڵدانی‮ ‬میدیای ‬له‌وچه‌شنه‌ كه‌ده‌چێته‌وه‌ ناو پرۆژه‌ی‮ ‬وه‌به‌رهێنانی‮ ‬ئابووری‮ له‌و ‌بواره‌دا‮ ‬ ‬سه‌ره‌ڕای‮ ‬به‌پیشه‌ییكردنی‮ ‬كاری‮ ‬ڕۆژنامه‌نووسیی،‮ ‬دیارده‌یه‌كی‮ ‬مژده‌به‌خشه‌ به‌ئاراسته‌ی‮ ‬پێكهاتنی‮ ‬كۆمه‌ڵگه‌ی‮ ‬مه‌ده‌نی‮ ‬كه ‌میدیا‮ ‬ستوونێكی‮ ‬به‌هێزیه‌تی،‮ ‬له‌ ڕێی‮ ‬خزمه‌تگوزاری‮ ‬كۆمه‌ڵایه‌تی‮ ‬و ئاراسته‌كردنی‮ ‬ڕای‮ ‬گشتی‮ ‬و پێكهێنانی‮ ده‌سه‌ڵاتی‮ ‬چواره‌م.. به‌ڵام…‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
ئه‌و به‌ڵامه‌یش هه‌ویرێـكه‌ ئاوێكی زۆری ده‌وێ به‌وه‌ی بتوانرێ ئه‌و ڕاستییانه‌‌ ڕوون ببنه‌وه‌
داخۆ ئه‌وه‌ی به‌و لێشاوه‌ پێشتر نه‌دیتراوه‌دا له‌ مێژووی ڕۆژنامه‌نووسیی كوردی و پاشان دیارده‌ی به‌ پاشوه‌چوونه‌وه‌یان به‌ هه‌مان گوڕ و تاوی سه‌رهه‌ڵدانییان زۆربه‌یان سیما بوو یا تارمایی ؟!
ئه‌م پرسیاره‌ وه‌چه‌ی نوێ ، وه‌چه‌ی سۆشیالمیدیا و سه‌رده‌می (جیهانایه‌تی)
ڕه‌نگه‌ بتوانن وه‌ڵامی بده‌نه‌وه‌ .

 

‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬

لێدوانێک بەجێ بهێلە