Home بیروڕانیسان

نیسان

by admin
0 کۆمێنتەکان 28 بینینەکان

پشکۆ ناکام :   
بڕوا نامە لا پەڕەیەکە کە ئەیسەلمێنێ تۆ خوێنوتە ، بەڵام هەرگیز نایسەلمێنێ کە تێیگەیشتوویت…. نجیب محفوظ

…..لەوە ئەچێ دوای کۆبونەوەکانی ئەمساڵی نەتەوە یەکگرتوەکان بیرێک لەوە بکرێتەوە دەوڵەتێک بۆ کورد دروست بکرێ ئەویش دوای ئەوەی لە هەرێمەوە چەن ڕاپۆرتێک نێردرابوو بۆ ی.ن کە چۆن کورد بە سەدان هەزار ساڵە گەر بە ملیۆن نەبێ هەیە کەچی خاوەنی دەوڵەتێکی خۆی نیە ، ڕاپۆرتەکانیش لە ئامادەکردنی چەن ئەکادیمیستێکی بلیمەت و شارەزایە کە نەک لە مێژوا بگرە لە جوگرافیاشنمونەیان نیە ،

ڕاپۆرتی سۆمەر : لەم ڕاپۆرتەیا باس لەوە کراوە کە کورد خاوەنی شارستانیەتی سۆمەرێکانە و هەر ئەسڵەن سۆمەرێکان کورد بوون و کاتی خۆی بەعس بەمەی زانی بەپەلە کەوتە خۆی و یەک جگەرەی سۆمەری لە بازاڕا نەهێشت و مەعمەلەکەی داخست نەبادا هەستی نەتەوایەتی !! کوردی پێ بجوڵێ و بەغا تووشی گێچەڵ بکەن..

ڕاپۆرتی پاقلاوە : شارەزایانی زمان لەم ڕاپۆرتەیا سەرنجی ن.ی بۆ ئەوە ڕاکێشاوە کە زمانی کوردی کۆنترین زمانی کەونە تەنانەت چینییەکان زمانەکەیان لە کورد دزیوە دوایی گۆڕیویانە بە ڕەسم لە جیاتی پیت و ووشە تا دزییەکەیان نەکەوێتە ڕوو و تەنانەت بە ووتەی چەن خاوەن بڕوانامەیەکی بەرز بڕوایان وایە هەموو زمانە هیندوئەوروپییەکان لە کوردستانەوە بڵاو بۆتەوە بە ڕووسیشەوە تا ئەو ئاستەی لە کۆنی و شیرینی کوردی بە “ پاقلاوە” ناو ئەبرێت…

ڕاپۆرتی دیناسۆر : بە حوکمی ئەوەی کورد کۆنترین میللەتی سەر ئەرزە و لەلایەکی تریشەوە دیناسۆر بە کۆنترین کائنی دونیا حیساب ئەکرێ ساغ نەبۆتەوە لەو دوانە کامیان کۆنترن و بۆ یەکلاکردنەوەی کۆنیی کورد و دیناسۆر ن.ی سەرپشک کراوە بەدواچوونی بۆ بکا..

ڕاپۆرتی شایەرەکان : چەن شایەر و نەڕەنەڕکەرێک لە م ڕاپۆرتەیا نەخشەیەکی کوردستانیان داناوە کە لە م.هورمزی بەرامبەر قەتەر دەست پێ ئەکا تا ئەولای ئەرمینیا ئەگرێتەوە بەڵام یان بە بارانی زۆر تەڕ بوە و چۆتە ئاو یان بە شەڕ و شۆڕ کورد هەر کشاوەتە دواوە وەک ئەمڕۆ کە سنووری هەرێم قەرە هەنجیرە..!!

ڕاپۆرتی خەفیفە : گرنگی ئەم ڕاپۆرتە لەوەیایە کە باس لەوە ئەکا کە کورد گەر چی دەوڵەتی خۆی نیە بەڵام چەن بەخشندە وبە لێبوردنە لەگەڵ هەموو کەس تەنانەت ئەو جاش خەفیفە و عەشایارانەی پێش ڕاپەڕین بە چەکی بەعس دژی کورد بوون ئێستا هەموویان پلە و پایەی بەرزی حکومی و حیزبییان هەیە و بۆ ئەوەی بێتاقەت نەبن دیوەخانیشیان هەیە بە شێوەیەک کە کەسێ شارەزا نەبێ وا ئەزانێ کاتی خۆی ئەو خەفیفانە لە شاخ بوون و پێشمەرگەش لای حکومەت !! شایانی باسە سەرۆکی لیژنەی ئەم ڕاپۆرتە “ تاریق ڕەمەزانە”…جا میللەتێک ئەوەنە میهرەبان بێ چۆن ئەبێ بێ دەوڵەت بێ ؟

ئەوەی جێی نیگەرانییە کە بڕیاریان لەسەر دەوڵەتی کوردی خراوەتە مانگی نیسانی ساڵی ئایندە ترسەکەش ئەوەیە لە “یەکی نیسان” بێ

 

لێدوانێک بەجێ بهێلە