Home ڕاگەیاندنی رۆژنامەوانیمیترۆ: لە بانگەشەدا هەزار و ۱۱۰ پێشێلکاریی تۆمار کراون

میترۆ: لە بانگەشەدا هەزار و ۱۱۰ پێشێلکاریی تۆمار کراون

by Hawpshti Media
0 کۆمێنتەکان 53 بینینەکان

ڕێکخەری سەنتەری میترۆ ڕایگەیاند: تۆڕی شەمس بۆ چاودێریکردنی پڕۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان لە سەرانسەری عێراق، یەک هەزار و ۱۱٠ پێشێلکاریی جۆراوجۆری تۆمارکردووە.

ڕەحمان غەریب، ڕێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنووسان، ئاماری پێشێلکارییەکانی لە سەروبەندی بانگەشەی هەڵبژاردندا ڕاگەیاند.

ڕەحمان غەریب وتی: تۆڕی شەمس بۆ چاودێریکردنی پڕۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان لە سەرانسەری عێراق، یەک هەزار و ۱۱٠ پێشێلکاریی جۆراوجۆری تۆمارکردووە.

ڕێکخەری سەنتەری میترۆ وتیشی: زۆرترین پێشێلکارییەکان لە پارێزگاکانی بەغداد و مووسڵ و هەولێر و سلێمانی تۆمارکراون کە بە ناوەندەکانی قورسایی سیاسی و ئیداریی عێراق دادەنرێن.

ئاماژەی بەوەشدا کە جۆری پێشێلکارییەکان هەمەچەشن بوون و گرنگترین پێشێلکارییەکان بریتی بوون لە بەکارهێنانی پارەی دەوڵەت لە بانگەشەکاندا بۆ بەرژەوەندی کاندیدی دیاریکراو و هەروەها دڕاندن و تێکدانی پۆستەری کاندیدە ڕکابەرەکان.

هەروەها، وتاری ڕق و کینە بڵاو کراوەتەوە و هێرش کراوەتە سەر کاندیدەکان لە ڕێگەی سۆشیال میدیا و کۆبوونەوەکانەوە.

جگە لەمەش، حاڵەتی کڕینی دەنگی دەنگدەران و هەوڵدان بۆ گۆڕینی بیروڕای دەنگدەر بە شێوازی نایاسایی تۆمار کراون.

سەنتەری میترۆ یەکێکە لەو ڕێکخراوە چالاکانەی کە بەردەوام چاودێری پرۆسە دیموکراسییەکان دەکات لە هەرێمی کوردستان و عێراق و لە هەڵبژاردنەکانی پێشووشدا ئەم ڕێکخراوە هەستاوە بە تۆمارکردن و بڵاوکردنەوەی ئاماری پێشێلکارییەکان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە