Home ڕاگەیاندنی رۆژنامەوانیوەك دوژمن تەماشای ئێن ئارتی دەكرێت

وەك دوژمن تەماشای ئێن ئارتی دەكرێت

by Hawpshti Media
0 کۆمێنتەکان 29 بینینەکان
سەنتەری میترۆ داوا لە دامەزراوەی مەدەنی و عەسكەری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات كۆتایی بە هەرەشەو گوشارەكانی سەر كاری رۆژنامەنووسان بهێنێت. لە یەكلاكردنەوەی دۆسییەی رۆژنامەنوسان لەبری برگەكانی دەمكوتكردن لە كە لەیاسا سزادانی عێراقییدا هەیە، پەنا پەنا بۆ یاسای رۆژنامەگەری ببرێت. بەڕێوەبەری NRT ئازاد بكرێت
ئەمڕۆ 26ی تشرینی یەكەمی 2025، دادگای قەزای شەقلاوە، فەرمانی 15 رۆژ راگرتنی بۆ بەڕێوەبەری كەناڵی ئێن ئارتی شوان عادل دەركرد، پێشتر دەزگای ئەیلول داوای یاسایی لە سەر كەناڵەكە تۆماركردووە.
بە پێی بە دواداچوونی رۆژانەی سەنتەی میترۆ بۆ رەوشی ئازادی رۆژنامەگەری، پەیامنێرانی كەناڵی ئێن ئارتی، لە زۆربەی شارەكانی هەرێمی كوردستان، فشار دەخرێتە سەریان و ئازادی كاركردنیان بەرتەسكدەكرێتەوە.
رۆژی هەینی 24ی تشرینی یەكەمی 2025 لە ناحییەی شەمامكی سەر بە قەزای ناوەندی هەولێر هێرشكرایە سەر تیمی ئێن ئارتی بۆ ماوەیەك دەستبەسسەركران.
سەنتەری میترۆ داوا لە دامەزراوەی مەدەنی و عەسكەری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات ئامانجی كۆتایی بە هەرەشەو گوشارەكانی سەر كاری رۆژنامەنووسان بهێنێت. لە یەكلاكردنەوەی دۆسییەی رۆژنامەنوسان لەبری برگەكانی دەمكوتكردن لە كە لەیاسا سزادانی عێراقییدا هەیە، پەنا پەنا بۆ یاسای رۆژنامەگەری ببرێت.
هەرێمی كوردستان لە یاساداناندا، وەك یاساكانی رۆژنامەگەری، مافی زانیاری، رێكخستنی خۆپیشاندان، بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی، لە بەشەكانی تری عێراق، پێشكەوتووترە، بەڵام عیبرەت لە جێبەجێكردنیاندایە.
سەنتەری میترۆ داوا لە دامەزراوەی مەدەنی و عەسكەری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات ئامانجی كۆتایی بە هەرەشەو گوشارەكانی سەر كاری رۆژنامەنووسان بهێنێت.
لە یەكلاكردنەوەی دۆسییەی رۆژنامەنوسان لەبری برگەكانی دەمكوتكردن لە كە لەیاسا سزادانی عێراقییدا هەیە، پەنا پەنا بۆ یاسای رۆژنامەگەری ببرێت، شوان عادل بەڕێوەبەری NRT بە كەفالەتی شوێنی كاری ئازاد بكرێت.

لێدوانێک بەجێ بهێلە