Table of Contents
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، بڕیارده‌ری ڕه‌وتی هه‌ڵوێست ڕایگه‌یاند، كوڕی به‌رپرسه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ناڵی ئاسمانی، زانكۆ، پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبون و ملیاران دۆلاریان هه‌یه، ده‌ڵێت، “به‌رپرسم له‌م قسه‌یه منداڵیان هه‌یه هه‌شت ملیار دۆلاریان هه‌یه، هه‌مو دنیا باسی سه‌رمایه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ ده‌كات شه‌ش ملیار دۆلاری هه‌یه، زه‌ویان داوه‌تێ كه 13 ملیۆن مه‌تره ته‌نها به‌های ئه‌و زه‌ویه شه‌ش ملیار دۆلاره”.
“ده‌سه‌ڵات لای گرنگ نیه خه‌ڵك توشی شێرپه‌نجه ده‌بێت یان نا”
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له‌میانی به‌شداریكردنی له كۆڕای خه‌ندان، ڕایگه‌یاند، “هه‌مو شتێك به قاچاغ ده‌هێنرێته هه‌رێمی كوردستان بۆیه به‌روبومی جوتیاران نافرۆشرێت، چپس كه منداڵان ده‌یخۆن به قاچاغ ده‌هێنرێت، شیر به قاچاغ ده‌هێنرێت به‌بێ فه‌حس و به‌بێ گومرگ، ته‌نانه‌ت جگه‌ر و مریشك، ده‌سه‌ڵات لای گرنگ نیه خه‌ڵك توشی شێرپه‌نجه ده‌بێت یان نا، یه‌كێتی لای گرنگه ئه‌و پاره‌یه‌ی كه ئه‌م مانگه له قاچاغچێتی ده‌ستی ده‌كه‌وێت بگاته 100 ملیۆن دۆلار یان نا، پارتیش ده‌یه‌وێت بیگه‌یه‌نێته 330 ملیۆن دۆلار”.
“هه‌مومان ده‌توانین كه سه‌دان خانه‌واده ڕیز بكه‌ین كه نان نیه بیخۆن”
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌سه‌ڵاتداران خه‌ڵك، خاكیان خۆش ناوێت و “ئێمه‌یان ته‌نها بۆ یه‌ك شت ده‌وێت، چۆن زۆرترین پاره‌مان پێ كۆبكه‌نه‌وه، هه‌مومان ده‌توانین كه سه‌دان خانه‌واده ڕیز بكه‌ین كه نان نیه بیخۆن به‌ڵام ئێستا نه‌ك خۆیان به‌ڵكو منداڵه‌كانیان ملیاران دۆلاریان هه‌یه، منداڵه‌كانیان پاڵه‌وگه‌ی نه‌وتیان هه‌یه كه به‌هاكه‌ی دو ملیار دۆلاره، واتا 200 هه‌زار ده‌فته‌ر، منداڵێكی ته‌مه‌ن 21 ساڵ خۆی ده‌ڵێت كه برازای سه‌رۆكی حكومه‌ته”.
“كوڕی به‌رپرسه‌كانی هه‌رێم ملیاران دۆلاریان هه‌یه”
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح باسی له‌وه‌شكرد، “كوڕی به‌رپرسه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ناڵی ئاسمانی، زانكۆ، پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبون و ملیاران دۆلاریان هه‌یه و به‌رپرسم له‌م قسه‌یه منداڵیان هه‌یه هه‌شت ملیار دۆلاریان هه‌یه، هه‌مو دنیا باسی سه‌رمایه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ ده‌كات شه‌ش ملیار دۆلاری هه‌یه، زه‌ویان داوه‌تێ كه 13 ملیۆن مه‌تره ته‌نها به‌های ئه‌و زه‌ویه شه‌ش ملیار دۆلاره”.
نه‌خۆشخانه‌یه‌ك به پاره‌ی نه‌وت دروستكرا، كردیان به نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت
ڕونیشیكرده‌وه، “ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی كه به پاره‌ی نه‌وت به به‌های 45 ملیۆن دۆلار دروستكرا به‌ناوی سه‌نته‌رلایڤ بردیان بۆخۆیان و كردیان به نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت، ئێمه ده‌زانین كه 20 ملیار دۆلار له دوبه‌یه و بازرگانی پێوه‌ده‌كرێت، له‌ولاشه‌وه به خه‌ڵك ده‌ڵێت، كه ناتوانێت موچه‌ی مانگێكی پێبدات ئه‌گه‌ر ئه‌مری له برسا بمره ئه‌گه‌رنا خۆپیشاندان بكه دژی عێراق”.
منداڵی به‌رپرسیان هه‌یه 104 پاسه‌وانی هه‌یه
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ده‌ڵێت، “منداڵی به‌رپرسیان هه‌یه 104 پاسه‌وانی هه‌یه، من ته‌نها یه‌ك پاسه‌وانم هه‌بو به یاسا لێیان وه‌رگرتمه‌وه، ده‌سه‌ڵاتداریان هه‌یه ته‌نها ده‌وروبه‌ری كۆشكه‌كه‌ی نۆژه‌نده‌كاته‌وه و 15 ملیۆن دۆلاری تێده‌چێت، یه‌ك دره‌ختی زه‌یتونی ئیسپانی 400 ساڵی هێناوه به‌هاكه‌ی 18 ده‌فته‌ر دۆلاره”.
