104
هۆگر ئاسۆ، جوانێکی تەمەن ٢١ ساڵی خەڵکی شارەدێی حاجیاوایە لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین. ڕۆژانە بە (١٠) هەزار دیناری عێراقی، لە شارۆچکەی ڕانیە ئیشی کرێکاری دەکرد و لە دوای خەرجی هاتووچۆ، تەنیا (٧) هەزار دیناری بۆ دەمایەوە.
بە ئومێدی دەستپێکردنی ژیانێکی شکۆمەندانەتر و بەدیهاتنی خەونە ڕەنگاو ڕەنگەکانی، هۆگر لە مانگی ئابدا ملی ڕێگای هەندەران دەگرێت و سەفەری ووڵاتی لیبیا دەکات. هاوسەفەرەکانی هۆگر، هاو خەیاڵ و هاودەردی ئەم گەنجەن و هەموویان بۆ یەک ئامانج لە ڕێدابوون. لەدوای (١٩) ڕۆژ چاوەڕێکردن، هۆگر و هاوەڵەکانی لەلایەن هێزی دەریاوانی لیبیاوە دەستگیردەکرێن و دواتر دەگوازرێنەوە بۆ زیندانێکی بچوک.
لە دوای چەند ڕۆژێک لە دەستگیرکردنیان، باڵیۆزخانەی حکومەتی عێراق لە ترابلوس، لەسەر داوای خێزانی دەستگیرکراوەکان، سەردانی زیندانەکە دەکات و بەشێک لە زیندانییە کوردەکان، بە پاسێکی باڵیۆزخانە دەگوازێتەوە بۆ کامپێکی دەستبەسەرکردن لە ترابلوس. نەهامەتی ئەو گەنجە خێر لەخۆ نەدیوانە لێرەوە دەستپێدەکات. ڕۆژانە هۆگر و هاوڕێکانی تەنیا، قاپێکی بچوک ئیندۆمی پڕ لە تونی و تیژی و سەمونێکی ڕەقیان وەکو خۆراکی ڕۆژانە پێدەدرێت. پەرداخێکی بچوکیش ئاو بۆ ئەوەی جەستەیان ووشک نەبێتەوە. خۆشوشتن لە هەفتەیەکدا یەک جارە و ئەویش لەناو تەوالێتی زیندانەکەدا و بۆ کاتێکی سنوردار. خەوتن بێ سەرین و بەتانی و دۆشەکە و لەسەر زەوییەکی سارد و ڕەق و تەقە.
خراپی ڕەوشی زیندانەکە، تەواوی ئەو پەنابەرانە تووشی نەخۆشی و ئیلتیهاباتی خوێن دەکات. هۆگر، ئیلتیهاباتێکی زۆر لەسەر سنگی کۆدەبێتەوە و توشی هەناسە توندی دەبێت. توانای قسەکردن و جوڵەی جەستەی کەم دەبێتەوە.
لەدوای فشاری خێزانی ئەو گەنجانە، باڵیۆزخانەی عێراق لە ڕۆژی ١٩ی تشرینی یەکەمدا سەردانی کامپەکە دەکات و هۆگر و چەند کەسێک دەبەن بۆ بنکەیەکی تەندروستی!. پزیشک نیگەرانی دەردەبڕێت لە دۆخی هۆگر و داوای خەواندنی دەکات لە نەخۆشخانە، بەڵام شاندی باڵیۆزخانە و پۆلیسی کامپەکە ڕەتی دەکەنەوە. بۆیە هۆگر دەگەڕێندرێتەوە بۆ کامپەکە و تەنیا حەپێکی ئازار شکێنی پێدەدرێت!. پزیشک، داوا دەکات بۆ چاودێریکردنی دۆخی تەندروستی، ڕۆژی ئایندە هۆگر بگەڕێندرێتەوە بۆ بنکەکە، بەڵام ئەم داوایەش ڕەت دەکرێتەوە.
ڕۆژی دواتر، هۆگر بەتەواوی لە قسەکردن و جوڵە دەکەوێت. هاوڕێکانی داوا لە پۆلیس دەکەن کە تەنیا یەک پەرداخ ئاو “ئەگەر گەرمیش بێت” بدەن بە هۆگر. پاسەوانی کامپەکە شەقێک لە هۆگر دەدات و بەسەر پەنابەرە کوردەکانی تریشدا هاوار دەکات.
ڕۆژی ٢١ی تشرینی یەکەم، هۆگر دواین هەناسە کورتەکانی ژیانی هەڵدەمژێت. کوردەکان دەیکەن بە هات و هاوار و گریان و پاڕانەوە. دوای چەند کاتژمێرێک، هۆگر بە بێ هۆشی دەبرێتەوە بۆ بنکە تەندروستییەکە. دوو کاتژمێر تێدەپەڕێت، ئینجا پاسەوانێک دێت و داوا لە یەکێک لە پەنابەرە کوردەکان دەکات کە لەگەڵی بچێت بۆ بنکەکە!. چی بچێت؟ کە دەچێت دەبینێت، جەستەی سارد و سڕی هۆگر لە قوماشێکی تەنک پێچراوە و هۆگر بە بێ کەسی و لە برسیەتی و تینوویەتی و بێ باکی باڵیۆزخانەی عێراق و دڕندەیی حکومەتی لیبیادا، چاوە پڕ لە هیواکانی لێکناون و گیانی سپاردووە!.
بە درێژایی ئەو ماوەیەی کە ئەم گەنجانە لە زینداندا بوون، خانەوادەکانییان پەیوەندییان بە پەرلەمانتارانی کورد لە عێراق کردووە تا بە هانایانەوە بێن! جگە لە بەڕێز “دکتۆر موسەنا ئەمین” هیچ کەسێکی تر یەک هەنگاوی خێری بۆ نەناون و بەدەمیانەوە نەچوون. دکتۆر موسەناش بەهۆی کاندیدبوونەوەی بۆ پەرلەمانی عێراق نەیتوانیووە هەموو توانای خۆی بخاتە گەڕ بۆ ئەم کەیسە!. ئەی پەرلەمانتارانی تر ئیشیان چی بوو؟ ئەی وەزیرە کوردەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بۆ خۆی نەکرد بە خاوەن لەو گەنجانە؟! ئیشی وەزیر، هەر قسەی قەڵەوی بەردەم مایکرۆفۆن و سەفەری دەرەوە و خۆ بادانی بەردەم کامێرایە؟! ئیشی پەرلەمانتار هەر لێدوانی پۆپۆلیستی و وەرگرتنی ئیمتیازاتی قەبە و فرۆشتنەوەی کوردایەتی و چوونە سەر کورسی بەغدایە؟!.
مەرگی هۆگر، چیرۆکی دەیان هەزار گەنج و لاوی ئەم ووڵاتەیە، کە ناشتنی خەون و خەیاڵی مرۆڤی ئێمە، لە بێباکی و خەواڵووی و خەم ساردی بەرپرسانی هەرێم و عێراق نیشان دەدات!.
هۆگر ئاسۆ، جوانێکی تەمەن ٢١ ساڵی خەڵکی شارەدێی حاجیاوایە لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین. ڕۆژانە بە (١٠) هەزار دیناری عێراقی، لە شارۆچکەی ڕانیە ئیشی کرێکاری دەکرد و لە دوای خەرجی هاتووچۆ، تەنیا (٧) هەزار دیناری بۆ دەمایەوە.بە ئومێدی دەستپێکردنی ژیانێکی شکۆمەندانەتر و بەدیهاتنی خەونە ڕەنگاو ڕەنگەکانی، هۆگر لە مانگی ئابدا ملی ڕێگای هەندەران دەگرێت و سەفەری ووڵاتی لیبیا دەکات. هاوسەفەرەکانی هۆگر، هاو خەیاڵ و هاودەردی ئەم گەنجەن و هەموویان بۆ یەک ئامانج لە ڕێدابوون. لەدوای (١٩) ڕۆژ چاوەڕێکردن، هۆگر و هاوەڵەکانی لەلایەن هێزی دەریاوانی لیبیاوە دەستگیردەکرێن و دواتر دەگوازرێنەوە بۆ زیندانێکی بچوک.

کامەران عوسمان