Home بیروڕافیلمی سێوی ترش

فیلمی سێوی ترش

by admin
0 کۆمێنتەکان 84 بینینەکان

نووسینی دلێر محمد تاهیر : 
سێوی ترش لە دەرهێنانی یەڵماز ئەردۆگانە کە بەرەچەڵەک کوردە و خەلکی ناوچەی هەکاریە . یەڵماز خاوەنی مێژوویەکی پڕبەرهەمی هونەریە لە بواری سیناریۆ و نواندن و دەرهێناندا یەڵماز ناوێکی گەورەو دیاری سینەمای تورکییە .بابەتەکانی کۆمیدیایەکی نەرمی تەنزئامێز لەخۆ دەگرێت. زیرەکانە کێشە سیاسی و کۆمەلەلایەتی و مررۆیەکانی تورکیا نیشاندەدات .
عەزیز کارەکتەرێکی سەرکی فیلمەکەیە باوکی سێ کچە کە یڵماز خۆی ئەم ڕۆلە دەبینێت باوکێکی رۆژهەلاتی باوک سالاری تەوان دەنەخشێنیت لە فیلمەکەدا .خاوەنی باخ و بێستانێکی زۆرە لەناوەچەی هەکاری کە زیاتر سەرقالی بەرهەمهینانای سوێن .روداوەکان لە ساڵی ١٩٧٧ لەهاکاریەوە دەستپێدەکات
کچەکانی عەزیر هەریەکەو چیرۆکی ئەشق و ژیانی خۆی هەیە بەڵام موعەزەز دیارترین کچیانە کەتا کۆتای چیرۆکەکە ئامادەیەکەی زۆری هەیە .
عەزیزی باو ک خاوەن موڵکو ماڵ و دەسەلاتێکی زۆرە بەڵام ناداتپەرەوە و دیکتاتۆر هەموو چیرۆکەکان دەبێت بەخواستی ئەو بگەرێت تەنانەت سروشتی دەرختەکانیش ئەوبڕیاری لەسەردەدات هەرچیەک لەدەرەوەی خواستی ئەو نەسوڕیتەوە دژی دەبێت و رێگای پێنادات .
بەشێک لەگفتۆگی و عەزیز و سەرکاریباخەکانی
عەزیز/
ئای خودایە چ سحرێک لەم موتوربەکردنەدایە .(رودەکاتەسەرکارەکەی )
لقێکی شیرین بۆ درەختە ترشەکان زیاد بکە
لەراستیدا دەبێت درەختەکان ئاراستەبکرێن پێیان بلێن رەوشتی خۆتان بگۆرن .گەمژە ترش مەبە وشیرین بە .سەوز مەبە سوورێکی تۆخبە.
سەرکاری باخەکان/
پێت باشترنیە نەختیک لە سێوە ترشەکان وەک خۆیان بهێلینەوە گەورەم.
عەزیز/
بۆ؟
سەرکاری باخەکان/
چوزانم لە هەموو شوێنێک هەموو درەختەکانی تر موتوربەکراون .بەلام ئەمانە ئەسڵن …..
تەنانەت لەهەندێکیان دەتوانرێت شەرابی باشی لێدروست بکرێت .
عەزیز/
ئەمەش هۆکاریکی ترە بۆ بڕینەوەی…
درەخت وەک مرۆڤ وایە دەبێت تەربیەتی بەیت…. هەموو مرۆڤێکی ترش کردارێکی تاڵی لەسەریدا هەیە . .(رولەدرەختە سێوە ترشەکەدەکات )..بەلام لەگەل هەندێکا چار نیە یەک هەوا یەک ئاو و خاک تۆ بۆ ترشی؟ حەیف بۆ لەهاورێ درختەکەی تەنشت نەچویت هەزارجارحەیف.

عەزیز گوزارشت لەو رۆحیەت فاشیسەتەی دەکات کە لەتورکیادا بونی هەیە .یەلماز ئەردۆگان زیرەکانە لە تۆرێکی ئاماژەسازیدا گوزارشت لە دۆخی تورکیان دەکات .ئەگەرچی کارەکتەرەکان توشی روداوی هێجگار گەوەرە و کارەساتبارنابن هەموو ڕوداوەکان وەک روداوی ئاسای کۆمەلگای رۆژهەلاتی دەبینرێت بەڵام لە داوجاردا کە رۆژگار دەگوزەرێت نەویەک پیردەبن ئەوکات دەزانین چ نائومیدەیە بڕاوە بەباڵای مرۆڤەکاندا دنیایەک چیرۆکی ناکام دەچنینیەوە کارکتەرەکان باجی رازی بوون بەقەردەری خۆیان دەدەن .رازی بوون بەو دۆخە تەنانەت عەزیزی باوکی خاوەن سێ کچەکەش هەمان چارەنوسی دەبیت .
لە فلیمی سێوی ترشدا لەسەرتاوە بینەر ئامادەی چیرۆکە سەرەتایەکانی ژیان دەبێت و هەموو کەرەستەکانی ژیان ئامادەن بۆ ئەوەی خۆشگوزەرانی ئاکامی هەمووان بێت سروشتێکی جوان توانای مرۆیی بەڵام ئەو دیدە فاشیستیەی عەزیز هەموو چیرۆکەکان تێکدەدات دواجار ئاکامی خۆشی باشنابیت .
جوانی ئەم فیلمە لەناونیشانکەیدایە دار سێوی ترش لەباخێکی سێودا لەهەکاری تاکە درەختێک لەناو هەموو سیێوە شیرنەکەدا ترش دەردەچێت عەزیز کەخاوەنی باخە سێوەکانە لەمە پەست دەبێت پێیوایە نابێت تامی جیاواز هەبێت دەبیت تامی هەموو بەرهەمەکانی شیرین بین ئەو درەختەی وەک ئەوانی ترنیە شایەنی بڕینەوەیە. دەبێت یەک تام هەبیت.
یەڵماز ئەردۆگان لە کەشێکی هونەری جواندا زۆر بەنەرمی دەمباتە سەر چیرۆکە غەمگینەکانی کەلتروی باوکسالاری و فاشیستی.
بێگومان ئەم ئەم بەرهەمە زیاتر هەڵدەگرێت و دەیان ئاماژەی سیاسی و کلتوری لەهەناویدا هەیە دەکرێت خوێندنەوەی جیاوازی زۆرتریشی بۆ بکرێت من لێرەدا نامەوێت ببمە هۆی سوتانی فیلمەکە .
هەرچەندە وا دەساڵ بەسەر پەخشی ئەم فیلمەدا وا تێدەپەرێت بەڵام کاریکی جوان و بوێرانیە سینمای تورکی و یەلماز ئەردۆگانیشە دەکرێت چەندین جار لە گۆشەی جیوازەوە بیبینینەوە .

تێبینی سیوەی ترش ..بەواتای مزرە سێونایەک لەم فلیمەدا سێوی ترش هەمان قەبارەی سێوە شیرینەکانی هەیە لەفۆرمدا یەک شتن بەلام لەتامدا جیاوازن .

لێدوانێک بەجێ بهێلە