Home ڕاگەیاندنی رۆژنامەوانیلە مانگی ڕابردوودا ٢٥ ژن و منداڵ کوژراون

لە مانگی ڕابردوودا ٢٥ ژن و منداڵ کوژراون

by Hawpshti Media
0 کۆمێنتەکان 48 بینینەکان

 لە مانگی تشرینی یەکەمدا ٢٥ ژن و منداڵ لە باکووری کوردستان و تورکیا کوژراون.

ژن نیوز ئامارەکانی کوژرانی ژن و منداڵی لە مانگی تشرینی یەکەم لە باکووری کوردستان و تورکیا بڵاوکردەوە.

بەپێی ئامارەکە، بەهۆی سیاسەتی بێ سزا هێشتنەوە و سیستەمی پیاوسالارییەوە ڕێژەی کوشتنی ژنان لە باکووری کوردستان و تورکیا لە هەڵکشاندایە و لە مانگی تشرینی یەکەمدا ٢٥ ژن و منداڵ کوژراون، کە مردنی هەشت ژن و سێ منداڵیان بەشێوەیەکی گوماناوی بووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە ئەدەنە ژنێک، لە قەیسەری دوو ژن، لە ئیزمیر پێنج ژن، لە یالۆڤای ژنێک، لە دەنیزلی ژنێک، لە مانیسای ژنێک، لە چاناککالییە ژنێک، لە ئەستەنبوڵ چوار ژن، لە ئەنقەرە ژنێک، لە زۆنگولداک ژنێک، لە مەرەش دوو ژن، لە چانکری ژنێک، لە بۆلو ژنێک، لە ئەدەنە ژنێک، لە سێرت ژنێک و لە کۆجائەلی ژنێک کوژراون.

لێدوانێک بەجێ بهێلە