Home ڕاپۆرتبەم 6 نیشانەیە بزانە کە ڤیدیۆیەک بە زیرەکیی دەستکرد دروستکراوە

بەم 6 نیشانەیە بزانە کە ڤیدیۆیەک بە زیرەکیی دەستکرد دروستکراوە

by Hawpshti Media
0 کۆمێنتەکان 47 بینینەکان

Festive Christmas blue background with defocused color lights for Holiday, party, Christmas, New Year,

Festive Christmas blue background with defocused color lights for Holiday, party, Christmas, New Ye

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڕۆژانەی ڤیدیۆ دروستکراوەکانی ژیرێی دەستکرد (AI) لە سۆشیال میدیا، جیادکردنەوەی ڕاستی و ساختە قورستر بووە. ماڵپەڕی تەکنەلۆژی “ZDNET” ئاماژە بە چەند نیشانەیەک دەکات بۆ ئاشکراکردنی ڤیدیۆ ساختەکان.
نیشانە سەرەکییەکان بریتین لە:

شێواندن و ھەڵەی بینراو: بەوردبوونەوە لە شێوەی جەستە، سێبەرەکان، یان ڕووناکی. ئەگەر شتی نامۆ یان پارچەی ونبوو ھەبوو (وەک ئەوەی ورچە جەمسەرییەکە بۆ سەگێک گۆڕا)، ئەوە نیشانەی AIـیە.
کوالێتی نزم و خراپ: لە ساڵی 2025دا، ڤیدیۆی “سەرسوڕھێنەر” کە کوالێتییەکەی وەک کامێرای ساڵانی نەوەدەکان بێت، بە ئەگەری زۆرەوە دروستکراوی ژیرێی دەستکردە.
ڕووخساری زۆر نامۆ و نموونەیی: ھەندێک ڤیدیۆی AI زۆر بێ کەموکوڕی و نموونەیی دەردەکەون (وەک پێستی بێ کون و چاو داخستنی ناڕێک) کە وای لێدەکات نامۆ دەربکەوێت.
جووڵەی خەونئاسا و ھێواش: ھەستکردن بە خێرایی گشتی خاو و نەرمییەکی نائاسایی کە وێنەیەکی خەونئاسا بە ڤیدیۆکە دەدات، یەکێکی ترە لە تایبەتمەندییە ناسراوەکانی زیرەکیی دەستکرد.
کێشەی دەنگ و جووڵەی لێو: زۆرجار کێشە لە یەکنەگرتنەوەی جووڵەی دەم و قسەکردن ھەیە، یان دەنگەکە بێ دەنگی ژینگەی سروشتییە.
سەرسووڕھێنەری باوەڕپێنەکراو: ئەگەر دیمەنەکە زۆر سەیر، خۆش، یان سەرسوڕھێنەر بوو کە بڕواپێکردنی قورس بوو(وەک منداڵی ساوا بە جلوبەرگی مۆدێلەوە ڕێبکات)، ئەوە ئاگادارکەرەوەیەکی بەھێزە کە ساختەیە.

ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

لێدوانێک بەجێ بهێلە