Home هاوپۆلنه‌كراوپەیامی دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی، سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق!

پەیامی دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی، سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق!

by admin
0 کۆمێنتەکان 55 بینینەکان

خەڵکی ناڕازی و خەباتکار!
هەروەک ئاگادارن چوونەسەر سندوقەکانی دەنگدان و بەشداریکردنی ئێوە لە پرۆسەی دەنگدان بەکاندید و قەوارە سیاسیەکانی خولی شەسەمی پەرلەمانی عێراق،ت ەنها چەند رۆژێکی ماوە. ئەم هەڵبژاردنە لە هەڵومەرجێکدایە، کە ئێوە خەڵکی عێراق و کوردستان، کرێکاران و لاوان و ژنان و کاسبکار و فەرمانبەران و سەرجەم توێژەکانی کۆمەڵگە، چ ناڕەزایەتی و نەفرەتتان بەدژی دەسەڵاتی ستەمکارو ئەحزابی میلیشیایی قەومی و تایفی هەیە و چ خەباتی نەپساوەتان لە پێناو نان و ژیان و خزمەتگوزاری و موچەو ئازادی و ژیانێکی باشتردا، بەڕوویاندا بەرزکردۆتەوە.
دەسەڵاتدارانی عێراق و کوردستان و حیزبەکانیان، هیچ کاتێك وەکو ئێستا نەکەوتۆتە بەردەم نەفرەت و ناڕەزایەتی و توڕەیی حەقخوازنەی ئێوە، کارنامەی نەنگینی ئەم دەسەڵات و حکومەتەی عێراق و کوردستان وای کردووە کە هیچ متمانەیەکی لای ئێوە نەبێت. کۆمەڵگایان لەگەڵ ئەزمەیەکی قوڵ و چارهەڵنەگر بەرەو روو کردۆتەوە. ئەوان کە هێزی میلیشیان هەیەو بەشێکن لەو سیستەمی دەسەڵاتی میلیشیا سیاسیە کە بە کردەوە دیموکراسی لە عێراق بەشێوەی شەڕ و تیرۆر و پەلکێشکردنی ئێران و تورکیا و سازان لەگەڵ ئەمریکادا دەبەنە پێشەوە. ئەم سیستەمە نەك بە ڕێگەی دیموکراسی کێشەکانی عێراق و کێشەی نێوان بەغداد و هەولێری چارەسەرنەکردوە بەڵکو ئەو ڕێکەوتنەی لەسەر دابەشکردنی بودجە و پۆست و فیدراڵی هەبووە تەنیا لەژێر فشاری ئەمریکا و هاوسەنگی هێزە میلیشیاییەکاندا بووەو ڕاگیراوە، هەر ئیدعایەك دەیکەن لەم هەڵمەتی هەڵبژاردنەدا دوورە لەڕاستی و جێبەجێکردنەوە.
هەربۆیە ئەو هەلومەرجی هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بەسەر کۆمەڵگەدا دایانسەپاندوە رۆژ بەرۆژ چوارچێوەیەکی هاوبەشیداوە بەگریدانەوەی خەباتی خەڵکی کوردستان لەگەڵ خەباتی خەڵکی خوارو ناوەراستی عێراق بۆ یەك دەستکردنەوەی خواست و داواکاریە هاوبەشەکانتان لەپێناو نان و ئازادی و خزمەتگوازریی و مافە فەردی و مەدەنیەکانییەکان و دژی گەندەڵی و سیستەمی میلیشایی و قۆرخکردنی سامانی کۆمەڵگە.. تاد ، هەروەها تادێت نزیك دەبێتەوە کەبوونەتە خواستی هاوبەشی ئێوەو سەرجەم خەڵكی عێراق و کوردستان. هاوڵاتیانێك کەلەبەر شەڕی ناوخۆ و تیرۆر و بێکاری و نائارامی و بێ مافی ژێردەسەڵاتی میلیشیای حزبە دەسەڵاتدارەکان ناچارکراون بە بەجێ هێشتنی عێراق و کوردستان و ئێستاش دەیانەوێ بەزۆر لەلایەن حکومەتەکانی ئەوروپاوە بیانێرنەوە بەدەستی خاڵی تا بیانکەنەوە بە لەشکری بێ کرێ بۆ بەدەستهێنانەوەی کوورسی دەسەڵات لە عێراقدا. ئێمە هەمیشە چۆن لەدەرەوە بە دژی رێکەوتننامە بەژیانی پەنابەرانی عێراقیەوە بۆ بەرگری لەمافو حورمەتی ئینسانی هاوڵاتیانمان بەرەو روویان ڕاوەستاوین، ئاواش روومان لە هاوڵاتیانکردوەو داوامان لێکردون کە رێگا چاره‌ی واقعی و کارساز بۆ ئه‌و دۆخه‌ کە بریتیه‌ له‌ گۆڕێنی دۆخی ئێستای عێراق و کوردستان له‌ به‌ینبردنی زه‌مینه‌کانی و ئه‌و هۆکارانه‌ی پاڵمان پێوە دەنێت رێگای هەنده‌ران هه‌ڵبژێرن.. رێگای خه‌باتوو تێکوشان بۆ ئاڵوگۆڕی بارودۆخی مه‌وجودمان خستۆتە به‌رده‌م لاوان و کۆمه‌ڵگا و جێهیشتنمان بەرێگە چاره ‌نەزانیوە.
جەماوەری ئازادیخوازو تینوی ئازادی و خۆشگوزەرانی!
لەو راستایەدا کۆبوونەوە لەدەوری هەر کاندید و قەوارەیەکی سیاسی کە زامنی شەڕی بەرژەوەندیەکانی ئێوە دەکات لە پەرلەمانی داهاتوو و دەنگی شەقام لە پەرلەماندا دەبزوێنیت ون ۆینەرایەتی دەکات، ئاواش ئێوە پشتیوانی لێبکەن و دەنگی پێبدەن، دەنگ مەدەن بە کاند و ئەو قەوارە سیاسیانەی هەر چوارساڵ جارێك درۆی شاخدارو بەڵێنی بێکردار دەدەن .
خاتوو سائیرە یوسف عەزیز کەسایەتی پێشکەتووخواز لەسەر لیستی کۆتاکان کە پەیمانیداوە داکۆکی لەمافەکانی ژنان و خواستی موچەو قوتی ئێوە و بەرگری لەماف و ئازادیەکانی ئیوە داوە هاوکاری بن، ئەوە بەشێك نیە لەسیستەمی کۆن بەشێکە لە داهاتوو، لەوهەنگاوەدا دەستی بگرن، پشتگیری بکەن و دەنگی پێبدەن.
ئەم هەڵبژاردنە تەنها دەنگدان نییە، شەڕێکە بۆ مافەکانت و داهاتووت و دەنگت.
٧/١١/٢٠٢٥

لێدوانێک بەجێ بهێلە