Home بیروڕالەبەردەم سەردەمێکی نوێدا

لەبەردەم سەردەمێکی نوێدا

by Hawpshti Media
0 کۆمێنتەکان 58 بینینەکان
عەزیز ڕەئووف:
چیتر لە عیراق و هەرێمی کوردستان هەڵبژاردن پرۆسەیەک نییە بۆ بوونی دیموکراسی و مەترسی بردنەوە یان دۆڕانی دەسەڵات، بەڵکو هەڵبژاردن دۆخێکی دروست کردوە بۆ سیناریۆ و درۆ و تەڵە و دروستکردنی هێزی ساختە بەناوی ئۆپزسیۆنەوە.
دەبێ ئەم دروشمە ساختەیە لە بەشێک لەو کەس و لایەنانە بسێنینەوە کە پێمان دەڵێن دەنگنەدان لەبەرژەوەندی دەسەڵاتە. کاتی ئەوە هاتووە بەدەنگی بەرز بڵێین هەر بەشدارییەک لەهەڵبژاردن لەبەرژەوەندی دەسەڵاتە و پیشاندانی وێنەیەکی دیموکراسی ساختەیە بەوەی دەسەڵات بە دنیا دەڵێ ئەوەتا دیموکراسی هەیە و دەنگدان هەیە و ئۆپۆزسیۆن لە کەناڵەکانی خۆمانەوە قسەمان پێدەڵێن.
بۆیە ئیستا لە دۆخێکداین خەڵک ناتوانێت لەنێوانی دەسەڵاتێکی گەندەڵ و هێزگەلێکی ساختەدا یەکیان هەڵبژێرێت. ئەم هوشیارییە وادەکات دەرگا لەسەر سەردەم و دنیایەکی تر بکەینەوە. کاندید و پۆستەرەکان بۆ ناو تەنەگەی خۆڵ و سەردەم سەردەمی تاکی هوشیار و ئازادە، بە نیەتی بینینی دنیایەک کە کەس نەتوانێت بەناوی هەڵبژاردنەوە و بە دەموچاوی ساختەوە بێتەوە سەر شانۆی سیاسی.
بەخێربێن بۆ سەردەمێکی نوێ

لێدوانێک بەجێ بهێلە