Home بیروڕاهونەری کوولکردنی زمانی چینایەتی!

هونەری کوولکردنی زمانی چینایەتی!

by Hawpshti Media
0 کۆمێنتەکان 73 بینینەکان
جمال کۆشش:
ماوەیەکە کادرێکی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان، بەپێی ناساندنەکانی خۆیان ( وە نوسەرە لە بڵاوکراوە فەرەمیەکانیان ،ئۆکتۆبەرو بۆپێشەوە). ئەوانەی لەئۆکتۆبەردا لەماوانەی دواییدا بڵاویکردونەوە، شایانی خۆماندوکردن نین. شتێکە لەجۆری جوینەوەوڕۆبۆتی ووەرگێڕانی گوگل. ئەم بەڕێزە کەناوی ( توانای حەمە نوری) یە.
نوسینێکی لەماڵپەڕی ئاوێنە لە بەرواری ٣٠.١٠.٢٠٢٥ بڵاوکردۆتەوە،بەناوی( هونەری پێکەوە ژیان: لەباوەشگرتنی لێبوردەیی ویەکترقەبوڵکردن(التعایش السلمی) لەکوردستانێکی فرەڕەنگدا). کادرەکەی حزب بەم ڕستەیە دەست پێدەکات:
” لەوڵاتێکدا کەفرەنگی نەتەوەیی، ئایینی، مەزهەبی وسیاسی بەشێکی دانەبڕاوە لەناسنامەکەی، چەمکەکانی لێبوردەیی ویەکترقەبوڵکردن، هەرگیز ئەوەندەی ئێستا گرنگ نەبووە”. پاش چەند دێرێک دەنوسێت” کوردستان بەمێژوویەکی پڕ لەئازاروقوربانیدان بەبوونی بەپێکهاتە جیاوازەکانی وەک کورد، عەرەب، تورکمان، کلدۆئاشوری، ئەرمەنی،سریانی ، فەیلی، شەبەک، صابئیمەندائی، لەڕووی ئاینیشەوە هەرچی هەیە ریزی کردووە بەسۆفیگەری وتەریقەتەکانیەوە وکاسۆلیک ولقەکانی و…بەڕێزیان دوای ئەم دۆزینەوەیە، ئاگادارمان دەکاتەوە ” لەسەر ئاستی سیاسی، کوردستان پێویستی بەلێبوردەیی ویەکترقەبوڵکردنێکی زیاترە لەنێوان لایەنە سیاسیەکاندا. ناکۆکئ وململانێێ حزبی، ئەگەر بەلێبوردەیی وڕێزەوە بەڕێوەنەچن، زیانێکی زۆر بەپرۆسەی دیموکراسی وگەشەپێدانی هەرێم بگەیەنن”.
هەروەها ئەم کادرە ڕێنوێنی ( سەرکردایەتی سیاسی وئایینی دەبێت وەک نموونەیەکی لێبوردەیی وپێکەوەژیان بن وپەیامی ئاشتی ویەکترقەبوڵکردن بڵاوبکەنەوە). پاشان ئاگادارمان دەکاتەوە ( لاوازی پێگەی هەرێم) بین لەئاستی نێودەولەتی و سیستەمێک بنیاتبنێین کەلەگەڵ تایبەتمەندییەکانی کوردستاندا بگونجێت.
نازانین مەبەستی لەسەرکردایەتی سیاسی وئایینیەکان کێ یە، بەڵام هەر دەبێت بەڕێزییان مەقسەدی کاک مەسروروسەرۆک پاڤێڵ ومامۆستا بەهادین ومەلاعەلی باپیر بێت!
ئەم نوسینە ودەیانی تری دەتوانن لەڕووپەڕی ڕۆژنامەکانی خەبات وهەولێروکوردستانی نوێ دا بێن. زۆر سانا ناوی نوسەرەکانیش بگۆڕین بۆمەشخەڵ کەوڵۆسی و عەبدوڵاڕێشاوی وئاسۆ لەتیف.
بەخشینی شوناسە ئایینی ونەتەوەیی وتائیفییەکانی هاوڵاتیانی کوردستان و لێسەندنەوەی بنەما چینایەتیە هاوبەشەکان، جەوهەری بیری نیولیبراڵیزمە. کێشانی سنورە کلتورییەکان وپەستانیان بۆ نێو فۆبیای مەترسییەکانی پاکتاوکردنی یەکتر،سیستەمی ئایدیۆلۆژیی دەسەڵاتی کوردایەتیە.
ئەم دیدگایە، فەرهەنگی دەسەڵاتە بۆشاردنەوەی خەباتی چینایەتی، ئەم پۆستمۆدێرنە کلتورییە یە تا بتوانن فرەنگی کۆمەڵایەتی پێپاساو بدەن و نێوبانگی دیموکراسی وپێگەی هەرێم لەجیهان لاواز نەبێت. بەڵێ . بەڵام ژیان ومافی ئەو مناڵانەی لەسەر شۆستەکان کلنس وئاو دەفرۆشن، حەماڵی دەکەن وناچارن خوێندن جێبهێڵن. ئەو کوڕوکچانەی کە لەفرۆشگاکان وبازاڕەکاندا ڕۆژ تائێوارە لەسەر پێوەستاون، ئەو شوفێرتاکسیانەی کەرۆژانە بە٢٠-٣٠ هەزار دینار کار دەکەن. ئەو لاوانەی کە بەدیار عەرەبانەیەکەوە رۆژ تائێوارە مایکرۆفۆنەکەی هاوار دەکات، ئەو نەخۆشانەی کەبونەتە نێچیری، پیشەسازی تەندروستی، هەموو ئەو ڕۆژنامەنوسانەی دەکوژرێن وزیندانی دەکرێن.ئەمانە خراپ نین بۆ دیموکراسیەکەی هەرێم، ئەو دەستە حوکمڕانییەش کە هەرچییەک بخوازن، دەتوانن بەدەستی بهێنن، هەرچیەک بیانەوێت، دەتوانن جێبەجێی بکەن..کێشەیەک نیە.
زمانی شۆڕشگێڕانە، زمانی خەباتی هاوبەشی چینایەتیە!
نەک هونەری التعایش السلمی!

لێدوانێک بەجێ بهێلە