Home بیروڕاشكستی كەركوك، ئەنجامی كوردایەتیی موزەیەفی حزبەكانی كوردستان بوو

شكستی كەركوك، ئەنجامی كوردایەتیی موزەیەفی حزبەكانی كوردستان بوو

by Hawpshti Media
0 کۆمێنتەکان 57 بینینەکان
سەرتپ جەوهەر:

هەڵبژاردنی عیراق تەواوبوو، ئەوەی جێی سەرنج بوو رێژەی بەشدارینەكردن لەدەنگدان و دەنگی پوچەڵ لەهەرێمی كوردستان زۆر زیاتربوو لەكۆی دەنگی حزبەكان،. نزیكەی لە 60% دەنگدەران بڕوایان بەهیچ حزبێك نەبوو دەنگی پێبدەن، ئەمەش ئەوپەڕی بێهیواییە، بۆیە یان دەنگیان نەدا یان دەنگی خۆیان سوتاند، ئەم دەنگ نەدانەی خەڵك، بەڵگەیەكە روونە بۆ شكستی حزبەكانی كوردستان بەدەسەڵاتدارو ئۆپۆزسیۆنەوە، ئەگینا چ مەنتقێكە زۆرینەی هاوڵاتیان حزبێك نەبینن دەنگی پێبدەن.

لەهەمووی خراپتر هاوڵاتیانی كورد لەناوچە جێناكۆكەكان بەڕێژەیەكی زۆر كەم بەشداریان لەهەڵبژاردن دا كرد، ئەمەش وایكرد بۆیەكەمجار لەماوەی 22 ساڵی رابردوو كورد لەنیوەی كەمتری دەنگەكانی كەركوك بەدەستبێنێت، واتە لایەنیكەم كورسیەكی پەرلەمان لەدەستبداتئەم شكستەی كەركوك، دەرئەنجامی دەمارگیریی حزبیی و ئەو كوردایەتیە موزەیەفەی حزبەكانە لەڕاستەوە بۆچەپ، دەسەڵاتدارو ئۆپۆزسیۆن كە رۆژانە وەك شاباش بەخەڵكی كوردستانی دەفرۆشنەوە. ئەگەر كورد یەك لیست و هاوپەیمانێتی هەبوایە، بەدڵنیاییەوە كورسیەك زیاتر یاخود نیوەی دەنگەكانی كەركوكی زیاتر دەبرد.

شكستیی كەركوك بەهیچ قەرەبوو ناكرێتەوە، چونكە رەهەندی نەتەوەیی هەیەئەوە هەڵبژاردنی عیراقیش تەواوبوو، ئیدی هیچ بیانویەك نامێنێت بۆ پێكهێنەهاتنی حكومەتی نوێی هەرێم، بەڵام بەپێی ئەو ئاماژانەی بەردەستن، پێناچێت پارتی و یەكێتیی لەپرسی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق بەتایبەتیش پرسی سەرۆك كۆمار بەئاسانی بگەنە رێككەوتن. ئەمە لەكاتێكدا پرسی پێكهێنانی حكومەتی عیراق و هەرێم، بەپێی مەنتقی پارتی و یەكێتیی، راستەوخۆ پەیوەندیان بەیەكەوە هەیە.

بۆیە ئەگەر لەسەر پرسی سەرۆكی كۆمار نەگەنە رێككەوتن، بەدڵنیاییەوە گرێی گەورە بۆ دروستبوونی حكومەتی هەرێمیش دروستدەبێتهۆكاری دواخستنی پێكهێنانی حكومەتی هەرێم لەلایەن یەكێتیەوە پەیوەندی بەدابەشكردنی پۆست و بەركەوتەكانی یەكێتیی لەعیراق و هەرێمەوە هەبوو. روون بوو یەكێتیی دەیویست لەپرسی سەرۆك كۆمار گرفتی رابردووی بۆ دروستنەبێتەوە، لەچوارچێوەی رێككەوتنێكی نوێ‌ پۆستەكانی عیراق و هەرێم لەگەڵ پارتی دابەشبكات.

بۆیە ئەگەر لەسەر سەرۆك كۆمار لەگەڵ پارتی نەگاتە رێككەوتن، بەدڵنیاییەوە كێشەو گرفتی ئاڵۆز سەرهەڵدەداتلەپرسی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق و دابەشكردنی پۆست و بەركەوتەكانی كورد، رەنگە پارتی گرەو لەسەر هاتنی مارك ساڤایا نوێنەری ئەمریكاو گۆڕانی هاوكێشەی هێز لەعیراق بكات. بەدوور نازانرێت پارتی كاندیدی هەبێت بۆ سەرۆك كۆمار هەروەك پێشتر هەیبوو، بەڵام سەركەوتوو نەبوویەكێتیش گرەو لەسەر هاوپەیمانێتی شیعەكان دەكات.

بەكورتی پێشبینی دەكرێت جارێكی دیكە دوو ستون لەعیراق دروستببێتەوە، یەكێكیان لەئێران نزیك و ئەویدیكە لەتوركیا، لایەنە سەرەكییەكانی كوردستانیش بەسەر دوو ستون و بەسەر ئەجێندای ئیقلیمیی دابەشببن و ببینە تەرەفگیری ئیقلیمییرەنگە بەهۆی فشاری ئەمریكا، ئێران وەك جاران كاریگەریی لەسەر پێكهێنانی حكومەتی عیراق نەبێت، بەڵام یەكێتیی دەتوانێت گرفتی جددی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌ هەرێم دروستبكات.

ئەوكاتە یان پێكهێنانی حكومەتی هەرێم زۆر ئاڵۆز دەبێت و زۆر دوادەكەوێت، یاخود پارتی بیر لەرێگە چارەیەكی دیكە دەكاتەوە ئەویش رێككەوتنە لەگەڵ نەوەی نوێ‌ یان لایەنەكانی دیكە بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ‌ بەبێ‌ یەكێتییبۆ هەرێمی كوردستان جگە لەرێككەوتنی پارتی و یەكێتیی، هەردوو گریمانەكەی دیكە زۆر خراپن، یەكەمیان ئەگەر رێكنەكەون ئەوا ئەم بارودۆخەی ئێستا زۆر درێژەدەكێشێت و كە تەواوی دامەزراوەكانی حوكمڕانی كەوتوونەتە دەرەوەی شەرعیەتی دەستوریی و هیچ پێناسێكی قانونیی نییە.

دووەمیشیان رێككەوتنی پارتیە لەگەڵ لایەنەكانی دیكەچانس و ئەگەری رێككەوتنی پارتی لەگەڵ لایەنەكانی دیكە لاوازە. لەگەڵ نەوەی نوێ‌ زۆر زەحمەتە بتوانێت رێككەوێت چونكە سەرۆكی نەوەی نوێ‌ (شاسوار عەبدولواحید) لەزیندانەكانی سلێمانییەو هەر جموجۆڵێكی نەوەی نوێ‌ دەرگای كەیسی دیكە بەرووی ناوبرادا دەكرێتەوەو دۆسیەكانی دیكەی بۆ دەبرێتە دادگا. رێككەوتن لەگەڵ لایەنەكانی دیكەش ئاسان نییە چونكە هەمووان گرێدراوی بارودۆخی ئیقلیمیی و ناوخۆی هەرێمن.

كەوایە دۆخی هەرێم لەم قۆناغەدا زۆر ئاڵۆزە، پێویست دەكات پارتی و یەكێتیی لەئاست بەرپرسیارێتی خەڵكی كوردستاندابن كە بێئومیدو بێهیوابووە لەهەموو حزبەكان، راستیەكی تاڵە كە خەڵكی كوردستان بڕوایان بەهەڵبژاردن نەماوە وەك رێگایەكی دیموكراتیانە بۆ گۆڕین و پێشخستنی حوكمڕانیی، هەر ئەمەش بووە هۆكاری ئەوەی لە 60% خەڵك دەنگ بەهیچ حزبێك نەدەن. چونكە دەبینن ساڵێكە هەڵبژاردن كراوە، كەچی بەهۆی پێداگری لەسەر بەرژەوەندی حزبیی نەك حكومەتی نوێ‌ دروستنەكراوە، بگرە هەموو دامەزراوەكانیش پەكیان كەوتووە یان شەرعیەتیان نەماوە.

 

13/11/2025

لێدوانێک بەجێ بهێلە