63
له ڕێكه‌وتی 01\12\2016 ڕۆژنامه‌وان شوكری زه‌ینه‌دین ڕێكانی دوایی چه‌ندین جار گرتن و گۆشار و هه‌ڕه‌شه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژێمی پارتی بارزانی ته‌رمه‌كه‌ی له ده‌وروبه‌ری شێلادزێی ناوچه‌ی ئامێدی دۆزرایه‌وه
له ڕێكه‌وتی 01\12\2016 ڕۆژنامه‌وان شوكری زه‌ینه‌دین ڕێكانی دوایی چه‌ندین جار گرتن و گۆشار و هه‌ڕه‌شه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژێمی پارتی بارزانی ته‌رمه‌كه‌ی له ده‌وروبه‌ری شێلادزێی ناوچه‌ی ئامێدی دۆزرایهوهڕۆژنامهوان شوكری زه‌ێنه‌دین باوكی 10 منداڵ ڕۆژنامه‌وان و كارمه‌ندی كه‌نالی KNN دوای چه‌ندین جار گرتن و هه‌ڕه‌شه یان هه‌وڵه بێ ئاكامه‌كانیان بۆ كڕین و بێده‌نگ كردنی به پول و پۆست، له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی پارتی، دیسان ده‌ستبه‌رداری پێشه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری ڕه‌خنه‌یی و ڕاستگۆیی خۆی نه‌بوو كه دواجار له 1ی كانوونی یه‌كه‌می 2016 چه‌ند مانگ دوای تیرۆری ڕۆژنامه‌وان وه‌دات حوسێن، جه‌نازه‌ی شوكری ڕێكانی به هنجنكراوی له سنوری شێلادزێ دۆزرایه‌وه و تا ئێستاش له‌سه‌ر ئه‌م تیرۆره كه‌س نه‌گیراوه و نه‌كه‌وتووه ژێر لێپڕسینه‌وه، ڕاگه‌یاندنه‌كانی رژێمی پارتی به شێوه‌یه‌كی گاڵته‌جارانه، تاوانه‌كه‌یان خستنه پاڵ به‌راز و كه‌یسه‌كه‌ی داخرا.
به‌ڵام هه‌ر له سه‌ره‌تا تا كۆتایی ئه‌م تاوانه بنه‌ماڵه‌ی شوكری ڕێكانی له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنه‌كان به‌ڕاشكاوی ئه‌م كرده‌وه‌یه به تیرۆر به‌ناو كرد و داوای لێكۆلینه‌وه و دادگای بێلایه‌نیان كرد له‌سه‌ر ئه‌م تاوانه به‌رامبه‌ر كوڕه‌كه‌یان.
قه‌هره‌مان شوكری زه‌ینه‌دین ڕێكانی كوری شه‌هیدی قه‌له‌م شوكری ڕێكانی كه ئه‌ویش له‌سه‌ر ڕێچكه باوكی پێشه‌ی باوكی هه‌لده‌بژێرێت و به پاكی و سه‌داقه‌ت و په‌یوه‌رده‌ی باوكی ڕێگای نه‌ته‌وه و شه‌ره‌ف هه‌له‌بژێرێت له‌سه‌ر كاری ڕۆژنامه‌وانی به‌رده‌وام بوو، دوواجار 5 ڕۆژ دوای ساڵوه‌گه‌ڕی تیرۆری باوكی ل ڕێكه‌وتی 06\12\2020 له ئه‌نجامی ڕه‌شبگیریه‌كانی له سه‌ر چالاكوان و رۆژنامه‌وانانی به‌هدینان ئه‌ویش ده‌ستگیر كرا و دواێش به شێوه‌یه‌كی نادادیانه به 7 ساڵ زیندان سزا درا، سه‌ره‌ڕای له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی به‌ر عه‌فوو درا و بڕیاری ئازادكردنی درا، به‌ڵام مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی تاڵان و كوشتن و چه‌تایه‌تی ڕازی نه‌بوو قه‌هره‌مان ئازاد بكات و تا ئه‌مرۆش قه‌هره‌مان شوكری زه‌ینه‌دین له زیندانه و ئازاد نه‌كراوه،
