Home ڕاگەیاندنی رۆژنامەوانیلە دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی باسی جینۆساید و كیمیابارانی كوردستان دەكرێت

لە دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی باسی جینۆساید و كیمیابارانی كوردستان دەكرێت

by admin
0 کۆمێنتەکان 83 بینینەکان

تۆری ( KONCICC) بە هاوكاری بەشێك لە رێكخراوەكانی تایبەت بە كیمیاباران و جینۆساید, لە چوارچێوەی كۆنگرەی 24ی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە شاری لاهای هۆڵەندا, رۆژی چوارشەم3-12-2025 كاتژمێر 8:30 بۆ 9:45 بەیانی, لە هۆڵی ( Yangtze 2) لە چوارچێوەی چالاكییەكانی ASP24 سمینارێك رێك دەخات بە ناونیشانی (شوێنەوارەكانی جینۆساید و كیمیاباران لە كوردستاندا), تیایدا كۆمەڵێك پارێزەر, نووسەر,لێكۆڵەر, چالاكوان و قوربانی بەشداری تێدا دەكەن.

بەخێر هاتن و بەڕێوەبردن: جەماڵ مەجید فەرەج , نووسەر و لێكۆڵەر لە بواری جینۆساید
سالار مەحمود, نووسەر و لێكۆلەری بواری جینۆساید: تاوانی جینۆسایدی ئەنفال یەكێك لە تاوانە مەزنەكانی سەدەی بیست.
ئەیاد كاكەیی , پارێزەری خۆبەخشی كەیسەكانی جینۆساید: هەوڵەكانی قوربانیانی شاری هەڵەبجە بۆ بە دادگایی گەیاندنی كۆمپانیاكانی چەكی كیمیاوی.
دارا محەمەد عەلی ساڵەح, رزگاربوی سەربازگەی دووبز و نگرە سەلمانی ئەنفالكراوان: لە دوو زیندانی جینۆسایدكردن گەڕامەوە.
لوقمان عەبدالقادرو سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی چەكی كیمیاوی هەڵەبجە: لە 16-3-1988 بە بەرچاوی جیهانەوە لە شاری هەڵەبجە ئاوا مردین.
هابیل ئەحمەد بەڕێوەبەی مۆنمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ: مۆزەخانەی پێشمەرگە شەهیدەكانی جەنگی دژ بە داعش چۆن دامەزرا.
سۆنیا سەیدە عیسا هاووڵاتی شاری شەنگال: داعش لە شەنگال ئاوای بەسەر كچان و مندالانی ئێزیدی هێنا.
هاوكات فلیم لەسەر جینۆساید و كیمیاباران نمایش دەكرێت.

بیستەم ساڵە لەم جێگایە چالاكی خۆبەخشانە لە بواری جینۆساید پێشكەش دەكرێت, هەموو خەرجییەكانیش لەسەر بەشداربووانە.

بۆ پەیوەندیكردن: عەلی مەحمود : واتس ئاپ 009647503714620
Alimahmud2001@yahoo.com

لێدوانێک بەجێ بهێلە