عەبدولڕەحمان گەورکی: 
خێرایی پێشهاتەکان لە پێوەندی لەگەڵ ئێراندا ئەوەندە زۆرە کە نووسینەکان ناتوانن لەگەڵیدا بگونجێن! و خێرایی پێشهاتەکان رۆژانە زیاتر دەبن. بەرخۆدانی ئێران لە هەردوو دیوی سنوورەکان، هاوتەریب لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی فراوانتر بوون و لە پێشڕەوی دایە!
ڕۆژی شەممە 29ی خەزەڵوەر (10ی نۆڤەمبەری 2025)، دەستەی بەڕێوەبەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، بڕیارنامەیەکی پێشنیارکراوی ترۆیکای ئەوروپی (سێ وڵاتی ئەڵمانیا، بریتانیا و فەرەنسا) و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای دژ بە بەرنامەی ئەتۆمیی رژێمی ئێران پەسەند کرد. ئەم بڕیارنامەیە جەخت لەوە دەکاتەوە کە جێبەجێکردنی رێککەوتنی پارێزراوەکانی NPT و بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش لە ئێراندا بخرێتەوە کارنامەی هەمیشەیی دەستە و بەڕێوبەری گشتی پێویستە راپۆرتێک لەژێر ئەم ناونیشانەدا پێشکەش بکات.
لە هەنگاوێکی دیکەدا، لێژنەی سێهەمی کۆمەڵگەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە رێکەوتی 28ی خەزەڵوەری 2025، بڕیارنامەیەکی پەسەند کرد کە پێشێلکاریی توند و سیستماتیکی مافەکانی مرۆڤ لە ئێرانی شەرمەزار کرد. ئەمە ٧٢هەمین بڕیارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە کە تاوانەکانی رژێمی ئێران شەرمەزار دەکات.
پێشهاتەیەکی دیکە، بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی ئێرانی ئازاد ٢٠٢٥ بوو لە 24ی خەزەڵوەری ٢٠٢٥ لە واشنتۆن، لە شەشەمین ساڵڕۆژی راپەڕینی مەزنی خەڵکی ئێراندا. ئەم کۆنفرانسە دەرخەری راستییەکی قووڵی سیاسی و فیکری بوو سەبارەت بە چارەنووسی ئێران. ئەم گردبوونەوە بەنرخە کە تێکەڵ بە حەماسەت و وزەی بێ وێنەی ئامادەبووان کرابوو، دەرفەتێکی بەنرخی رەخساند بۆ دووبارە بیرکردنەوە لە گرنگترین پرس کە پرسی بنەڕەتی سەردەمی ئێمەیە.
ئەم کۆنوانسیۆنە پرسیارێکی چارەنووسسازی خستە روو: “چۆن گۆڕانکاری لە ئێراندا دەکرێت؟” کۆنوانسیۆنی ئێرانی ئازاد، لە سەرووترە لە تەنیا دەربڕینی دژایەتیکردنیکردنی رژێمی ویلایەتی فەقیهی، تیشکی خستە سەر دابینکردنی نەخشەڕێگای نووسراو و کردەیی بۆ سەردەمی دوای شۆڕش. دەرئەنجامەکانی ئەم پێشهاتەیە، تەنیا بە گۆڕینی هێڵی مێژووی ئێران و دیاریکردنی چارەنووسی خەڵکی ئێران کورت ناکرێتەوە، بەڵکو کاریگەریی شەپۆلی قووڵی لەسەر ناوچەکە و جیهان هەیە.”
بەرخۆدانی ئێران چەند دەیە لەمەوبەر رایگەیاندبوو کە چارەسەری کێشەی ئێران نە لە سازان لەگەڵ رژێمی ویلایەتی فەقیهیدایە و نە لە شەڕی سەربازی لەگەڵیدایە، بەڵکو لە گرتنەبەری رێگای “چارەسەری سێهەم”دایە. واتە گۆڕینی رژێم لەسەر دەستی خەڵک و بەرخۆدانی رێکخراوی جەماوەردایە. چونکە گەل ئامادەکاری دەکات بۆ رووخاندنی ئەو رژێمەی ئێستای ئێران. خەڵکی ئیران چەندین ساڵە ئەم رژێمەیان نەویستووە.
بەرخۆدانی ئێران لەسەر رێگای بەرژەوەندییەکانی گەلی ئێراندا بوو کە “دەستیان بە خەبات کرد” و بەردەوامییان پێدا و سوورن لە پێگەیاندنی. بزووتنەوەیەک کە لەسەر بنەمای “جیاکردنەوەی ئایین و دەوڵەت، بەشداریکردنی یەکسانی ژنان لە سەرکردایەتی سیاسیدا و بەهرەمەندبوونی نەتەوەکان لە ئۆتۆنۆمی” دامەزراوە. ئامانجی بەرخۆدانی ئێران هەر لە سەرەتاوە ئەوە بووە کە بزووتنەوەکەی بۆ بەدەستهێنانی “دەسەڵات” نەبووە. بەڵکو ئامانجەکەی “گواستنەوەی سەروەری بووە بۆ خەڵکی ئێرانە”.
کەسایەتییە نێودەوڵەتییە دیارەکانی بەشداربوو لەم کۆنفرانسەدا جەختیان لەسەر بوونی بەدیلێکی دیموکراتی رێکخراو کردەوە. ئەمەش گوزارشت لە پێگەیشتنێکی سیاسی و تەشکیلاتی لە بزووتنەوەی موقاومەتی ئێراندا دەکات کە توانیویەتی پشتیوانی و شەرعییەتی نێودەوڵەتی بەدەست بهێنێت.
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی پێشووتری ئەمریکا، بە راشکاوی جەختی لەسەر دۆخی لاوازی رژێمی ئێستا کردەوە و بە “ناشەرعی” ناوی برد. ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە “ئێمە دەزانین ئەم دەسەڵاتە لە هەموو کاتێک و لە ئاستی نێودەوڵەتیدا لاواز و گۆشەگیرترە. هەروەها لە ناوخۆی ئێرانیش شەرعیەتی (سفر)ی هەیە.” پۆمپیۆ هۆکاری چارەسەری بۆ هەوڵەکانی ئۆپۆزسیۆن گەڕاندەوە و جەختی لەوە کردەوە: لە سایەی ئەو ئۆپۆزسیۆنە رێکخراوە ئێرانییە راستەقینەییەی قسەم لەسەر کرد، ئازادی خەڵکی ئێران بەدی دێت و بەدیش دێت”.
کارلا ساندەرز، باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا لە دانیمارک لە کۆنفرانسەکەدا وتی: “خەڵکی ئێران نەک هەر دیکتاتۆرییەت رەتدەکەنەوە، ئێستا بەدیلێکیان لەبەردەستدایە کە دەتوانێت جێگەی ئەم دیکتاتۆرییە بگرێتەوە”. ناوبراو هەروەها بە متمانەوە رایگەیاند کە “ئەنجوومەنی نیشتمانیی موقاومەت لەسەر کاغەز نییە و حکومەتێکی لە چاوەروانیدایە و بزوتنەوەیەکی لە پشتە کە بە ناو زیندان و ئیعدام و ئەشکەنجە و تیرۆردا تێپەڕیوە”.
جۆن بێرکۆ، سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی بەریتانیا، ستایشی ئەو کۆنفرانسەی کرد و بە تەرکیز لەسەر سروشتی رژێمی ئێران، ئەم رژێمەی بە “بەربەریزم” و “دڵڕەق” وەسف کرد. هەروەها باسی لە قوربانیدانی ئەنجوومەنی نیشتمانی موقاومەت و دانیشتوانی ئەشرەف 3ی کرد کە “هەرگیز شکستیان قبوڵ نەکردووە”.
کۆنوانسیۆنی ئێرانی ئازاد 2025 لە واشنتۆن، بە کەڵک وەرگرتن لە زانیارییە ناوخۆییە باوەڕپێکراوەکان (ئێران وەک ئەمباری باڕووت وایە) و هەڵسەنگاندنە نێودەوڵەتییەکان (وەک شەرعیەتی “سفر”ی رژێم)، بەو ئەنجامە گەیشت کە گۆڕینی رژێم پێویستە و تەنیا لە رێگەی موقاومەتی جەماوەری و رێکخراوەوە دەتوانرێت بەدەست بێت!
ئەو کۆنفرانسە وەڵامێکی یەکلاکەرەوەی بۆ پرسیاری بنەڕەتی ئەو سەردەمە دایەوە: ئایا بەدیلێکی دیموکراتی بۆ ئێران هەیە؟ وەڵامەکە روون بوو: ئەڵتەرناتیڤی دێموکراتیکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی موقاومەتی ئێران، کە نەک ئۆپۆزسیۆنێکی رواڵەتی، بەڵکو پشتبەستووی “ناوەندەکانی شۆڕش” و ئیرادەی خەڵکی ئێرانە بۆ دێموکراسی و سوورە بۆ یەکلاییکردنەوەی چارەنووسی شۆڕش. دوائامانجی ئەم ئاڵتەناتیڤە، دامەزراندنی کۆمارێکی دیموکراتیکە.
دوکتور سۆفی سەعیدی مامۆستای پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانی موقاومەت، بە پشت بەستن بە ئەزموونی مێژووی شۆڕشەکان، پێویستبوونی سەرکردایەتییەکی یەکگرتوو و رێکخراوی هێنایە بەر باس و ئاماژەی بەوەشکردووە، “چارەسەر بۆ گۆڕانکاری بوونی هەیە و ئێستا کاتی ئەوە هاتووە و رێگەچارەیەکی چارەنووسساز هەیە بۆ بەدیلێکی دیموکراتیک.” ئاماژەی بەوەشکرد، “مێژوو فێرمان دەکات کە شۆڕشەکان بە ئامادەبوون و رێکخراوەیی و بیرۆکەکانە کە دەگوازرێنەوە بۆ حکومەت”.
عەبدولڕەحمان گەورکی، نووسەر و شرۆڤەکاری سیاسی
