Home بیروڕالە 12 هەمین ساڵیادی کاوە گەرمیانی دا

لە 12 هەمین ساڵیادی کاوە گەرمیانی دا

by Hawpshti Media
0 کۆمێنتەکان 120 بینینەکان
کاوە گەرمیانی لە ژیانیدا، لە پێناوی عەدالەتی کۆمەڵایەتی و مافە سەرەتاییەکانی خەڵکی کوردستان سەنگەری گرت. ژیانی بەختکرد بۆ ئازادی، دادپەروەری و گۆڕانکاری، بۆ ژیانێکی باشتری کۆمەڵگای کوردستان.
کاوە تیرۆر کرا، بەڵام پرسیارەکانی کاوە زۆرتر و گەورەتر بوون.
گۆڕانکاری کاتێک دەست پێدەکات، ئەو قوربانییانەی بۆ ئازادی و پەیامەکانیان گیانیان بەختکرد، ببن بە متمانە بۆ داهاتوو. کاوە یەکێکیان بوو.
لێرەوە پەیوەستبوون هەیە، بەرپرسیاریەتی هەیە، ئەرک هەیە. بەڵێ ئێمە پەیوەستین بە بەرپرسیارەتی و ئەرکی کۆمەڵایەتیمان . ڕێگای کاوەکان ڕێگای خەباتی ئێمەیە بۆ دونیایەکی باشتر و کوردستانێکی باشتر.
لە ساڵیادی کاوە، ئەم بانگەوازە دەکەین:
رێگای ئازادی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی لە کوردستاندا ناوەستێت و بەردەوامە.
ڕێگای کاوە گەرمیانی بە تەنها یادی قوربانیەکی دەسەڵاتی ستەمکار نییە. ڕێگای خەبات و هیوایە، رێگای دروستکردنی دونیایەکی باشترە.
ئومێد و هیوا بە ئایندەیەکی گەش، هیوای شۆڕشگێرانەیە، ئەو هیوایە هەمیشە پشکۆیەکی زیندووە لە نێو دڵی گەنجانی کوردستاندا.
بەرز و بەرێز بێت یادی کاوە و هاوڕێیانی
بەرز و بەڕێز بێت یادی هەموو ئەو مرۆڤانەی لە پێناو ژیان و عەدالەت و ئازادیدا گیانیان بەخشی
بەکر عوسمان
2025-12-05

لێدوانێک بەجێ بهێلە