بۆ بەڕێزان : وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و ئەنجومەنی خانمان و دامەزراوەو رێکخراوەکان و لایەن و کەسایەتیەکان .
یەکێک لەو توندوتیژیانەی بەرامبەر بە ئافرەت ئەکرێت ئەوەیە دەبێت ئازارەکانی بشارێتەوە ، ئیتر ئازارە کۆمەڵایەتی ، ئابوری ، یان لەشی : جەستەیی و دەرونی بێت .
پرسی ئافرەت یان ژنان لەداواکاریەکاندا کاتێک یەکسانی بوو بەجیاوازی جەستەیی واتە جیاوازی بایۆلۆژی نێوان ژن و پیاو تانەی لێئەدرا ، لەبەر ئەوە جیاوازی نەکردن لەسەر بنەمای رەگەز بوو بەبنەمای داواکاری . بێگومان مەبەست ئەو بەربەستانەیە بەهۆی مێینە بوون و تێڕوانین بۆ ژنان دەبنە رێگر لەبەردەم بەشداری و بەرەو پێش چونی ژنان
. بۆ هاوسەنگی ئەمە چەند یاساو رێکارێک گیرایە بەر وەک یاسای کۆتا لە بواری سیاسی و دامەزراوەیی ، جێندەر پۆزەتیف ، واتە دانانی ژنێک کەهەمان توانای پیاوە رکابەرەکەی هەبێت بۆ هەمان پۆست و کار ، هەرەها مۆڵەتی دایکایەتی و هەندێک لە دووگیانی وە کردنەوەی دایەنگا ،
هەرچەند ئەمانە هێشتا لە ئاستی پێویست نین و ئەرکی سەرشانی ژنان هەر قورسەو فشاری جەستەیی و دەرونی زۆری لەسەرە .
بۆ ئەوەی ژنان بیسەلمێنن کە دەتوانن زۆر کار بکەن و لەکۆمەڵگا بونی خۆیان بسەلمێنن باجی زۆر گەورەیاندا ، وەک هەڵگرتنی قورسایی ژیان ، سەرباری ئەرکی ناوماڵ و ئەرکە کۆمەڵایەتیەکان ئەرکی دەرەوەو خەمی بژێوی ژیانیان بۆ زیاد بوو .
بێخەمی کۆمەڵگاو دامەزراوەکان ئەرکی جەستەیی و دەرونی بۆ ژنان زیاتر کرد .
لێرەدا دەمەوێت یەکێک لە قورسایی کەبە نەهامەتی بۆ جەستەی ژنان کەوتۆتەوە باس بکەم ئەویش سوڕی مانگانەیە .
بێگومان هەموان دەزانین یەکێک لە جیاوازیە رەگەزیە سەرەکیەکان رودانی سوڕی مانگانەیە لە ئافرەتاندا ، سوڕی مانگانە کە هۆکارە بۆ وەچە خستنەوەو دروست بوونی منداڵ لەژناندا بەڵام بە نەنگیەک باس دەکرێت.
سوڕی مانگانە کارەساتەکەی ئەوەیە پێویستە بەشاراوەیی بێت و کەس نەزانێت وەک ئەوەی نەنگیەک بێت ، هەرچەند هەندێک جار ئەوەندە بەئازارە دەورو بەر ئەیزانن .
تەنانەت زۆرجار بەتانەیەک لەئافرەتان دراوە ، خۆم جارێک گوێم لەهەندێک پیاو بوو کاتێک ژنان داواکاریەکیان هەبوو کۆمەڵێک پیاو لەناو خۆیانا وتیان مەگەر توێتایەک سانتیش بەدوایانەوە بێت .
سوڕی مانگانە دەبێت لەخێزان کۆمەڵدا نەک هەر بەئاسایی سەیر بکرێت چەند بکرێت کەشێکی گونجاوو ئارام بڕەخسێنرێت بۆ ئەوکەسە .
لەڕوی جەستەییەوە
سوڕی مانگانە بۆ زۆربەی کچان و ژنان ئازارێکی زۆر زۆر ی هەیە بێجگە لەچەندین نیشانەی تر کە ئەو ئافرەتە وا لێدەکات نەتوانێ هیچ بکات و زۆر بەزەحمەت و بەزۆری دەوروبەرو کۆمەڵگاو دامەزراوەکان بەهەزار حاڵ ئەرکی ماڵ و دەچێتە دەوام و ئەرکەکەی ،
ئایا هەمو ئەمانە توندوتیژی نیە بەرامبەر بە ئافرەت.
لێرەدا داواکارم مۆڵەتی سوڕی مانگانە بە ێافرەتان بدرێت بەیاساو کاری پێبکرێت .بەمەرج مەرجانەی خوارەوە:
_ پەیوەندی بە رێژەی مۆڵەتی یاساییەوە نەبێت واتە ئەمە لەو رێژانەی هەیە بەدەر بێت و حساب نەکرێت .
_ کار لە خزمەت و ێیمتیازات و مووچە وکرێ …. نەکات وەک لەیاسای وڵاتان هاتوە ” مدفوعة الاجر ” بێت .
_ کار لەدامەزراندن و پلەو پۆست نەکات بەبەهای ئەوەی کچان و ژنان رۆژێک یان دوو بۆ سێ رۆژ مۆڵەتی سوڕی مانگانەن .
_ وا لێک نەدرێتەوە کار لەبەرهەمهێنان دەکات ، لەبەر ئەوەی کەسێک بەنەخۆشی و ئازارەوە دەوام بکات رۆڵی وای نابێت ، ئیتر خوێندکار بێت یان مامۆستا ، فەرمانبەر یان کرێکار …
_ ئەگەر کەسێک خۆی مۆڵەتی نەویست و ئازاری نەبوو ئەمە نەبێت بە توانج و مامەڵەی نەشیاو بەرامبەر بەکەسێک لەبەر ئازار مۆڵەت وە دەگرێ واتە ئیتر بەیاسا رێکبخرێت و ماف پارێزراو بێت .
کەدەڵێم نەوتراو مەبەستم ئێرەیە ، بەڵام ئەم پرسە لە زۆر وڵات باسکراوە لەهەندێک وڵات مۆڵەتی سوڕی مانگانە دەدرێت .
لەو وڵاتانەی مۆڵەتی سوڕی مانگانەیان هەیە .
_ هەندێک سەرچاوە باس لە یەکێتی سۆڤیەتی جاران و تەنانەت پێش دروست بوونی یەکێتی سۆڤیەت دەکەن کە لە یەکەمین وڵاتەکان بووە کاری لەسەر ئاسانکاریەکانی کاری ژنان کردوە .
_ یابان لەساڵی ١٩٤٧ یاسای مۆڵەتی سوڕی مانگانەی داناوە هەروەها غەرامەی ئەو کۆمپانیایانە دەکات کە ڕەتی بکەنەوە .
_ ئەندەنوسیا لەساڵی ١٩٤٨ پەیڕەوی کردوە .
کۆریای باشور مۆڵەتی سوڕیمانگانەی هەیە.
ئەندەنوسیا مۆڵەتی سوڕی مانگانەی هەیە.
تایوان ٣ رۆژ مۆڵەت ئەدات
زامیبیاو ئیتاڵیاو فیلبین رۆژێک یان دوو رۆژ مۆڵەت هەیە ..
_ وڵاتانی ئەوروپا باسکراوە بەڵام نەچوەتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەڵمانیا دوای هێنانی ڕاپۆرتی پزیشکی مۆڵەت دەدات .
ئیسپانیا ، یاسای مۆڵەتی سوڕی مانگانەی بە موچەی تەواو کەدەگاتە پێنج رۆژ لەمانگێکدا لە ١٦ی شوباتی ٢٠٢٣ دەرکردوە .
فەرەنسا لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٣ دەستی پێکرد _ بەڵام لەهەندێک کۆمپانیا جێبەجێ کراوە .
هند
_ ویلایەتی کارناتاکا لە باشور یاسای مۆڵەتی دەرکردوەو یەک رۆژ بۆ هەموو ئافرەتێک لەتەمەنی ١٨ بۆ ٥٢ ساڵ بەموچەو کرێی تەواو لەکەرتی گشتی و تایبەت لە نۆ ڤمبەری ٢٠٢٥ کاری پێدەکرێت .
ویلایەتی بیهار.
ویلایەتی ئۆدیش
ویلایەتی کیرالا بۆ فەرمانبەرانی زانکۆو پەیمانگاکان و راهێنەرە پیشەییەکان .
لەو کۆمپانیانەی مۆڵەتی سوڕی مانگانەیان هەیە
_ دیڤای کەنەدی مۆڵەتی سوڕی مانگانەی هەیە .
_ نوڤیمتو کۆمپانیای پرۆگرامسازی جیهانی .
_ کۆمپانیای Coexist ی شانشینی یەکگرتوو .
_ لە هند لەبواری ئەندازیاری Toubro و Larson مۆڵەتی یەک رۆژ بۆ فەرمانبەرە ژنەکان دابینکراوە
_ لە میسر
شارک ئاند شریمپ Shark and shrimp
کۆمپانیای ئەلکترۆنی لەساڵی ٢٠١٩ مافی مۆڵەتی سوڕی مانگانە دابینکراوە لەسەر داوای بزوتنەکانی ژنان وەک یەکەم کۆمپانیای میسر .
لەفەرەنسا کۆمپانیای لویس دیزاین بۆ کەل و پەل مۆڵەت دەدات .
داواکارم لێرە لەهەرێمی کوردستان وەک دەستپێشخەریەک لەناوچەکە وەک مافێک و کارئاسانییەک بۆ ژنان یاسا و بڕیاری مۆڵەتی سوڕی مانگانە و کار کردن بەو یاسایە هەبێت بەو مەرجانەی ئاماژەمان پێداوە ، هەروەها ئەم مۆڵەتە خوێندکاریش بگرێتەوە بەتایبەت لەرۆژانی تاقیکردنەوە .
چیمەن محەمەد رەشید
