Home ڕاپۆرتچەمچەماڵ دەخنکێت جارێک لە بێ ئاوی و جارێک بە لافاو

چەمچەماڵ دەخنکێت جارێک لە بێ ئاوی و جارێک بە لافاو

by Hawpshti Media
0 کۆمێنتەکان 105 بینینەکان

خەڵکی چەمچەماڵ لەسایەی کەمتەرخەمی و بێباکی حکومەتی ماوەبەسەرچووەوە، لە هاویندا بەدەست بێئاوییەوە دەناڵێنن و لە زستانیشدا بەهۆی لافاوەوە زیانی گەورەیان بەردەکەوێت و ژیانیان لە مەترسیدایە، حکومەتی ماوەبەسەرچووش هیچ هەوڵێک نادات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان.

دانیشتوانی چەمچەماڵ هەرجارە و بە شێوازێک دەبنە قوربانی بێباکی و خەمساردی حکومەتی ماوەبەسەرچوو، پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ بڕیاربوو لەماوەی دوو ساڵدا تەواوبکرێت و، دووری پڕۆژەکە لە چەمچەماڵەوە ٤٠ کیلۆمەترە بەڵام تا ئێستا بەشێکی کەمی تەواوکراوە و زیاتر لە ٢٥ ساڵە چەمچەماڵ لە هاویندا کێشەی بێئاوی بۆ درووست دەبێت.

لە ئەنجامی نەبوونی تیم و ئامێری پێویستەوە چەمچەماڵ رووبەرووی لافاو بووەتەوە و قائیمقامی چەمچەماڵیش دەڵێت، جگە لە گیانلەدەستدانی دوو کەس، ١٢ کەسیش برینداربوون و ٥٠٠ ماڵ و ١٠٠ دوکان بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە.

وتیشی، پێویستیان بە ئامێر و پێداویستییەکانی بەرگریی شارستانییە.

لێدوانێک بەجێ بهێلە