Home ڕاگەیاندنی رۆژنامەوانیبەیانی پەنابەرێکی کورد دیپۆرتی فرۆکەخانەی بەغدا دەکرێتەوە

بەیانی پەنابەرێکی کورد دیپۆرتی فرۆکەخانەی بەغدا دەکرێتەوە

by admin
0 کۆمێنتەکان 86 بینینەکان

لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: بەیانی پەنابەرێکی کورد دیپۆرتی فرۆکەخانەی بەغدا دەکرێتەوە
بەریتانیا-گرتووخانەی هارمۆندسوۆرس-١٧/١٢/٢٠٢٥: ریبوار پەنابەرێکی کورد لەگرتووخانەی دەستبەسەری هارمۆندسوۆرس لە لەندەن بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند”بەیانی ١٨/١٢ پەنابەرێکی کورد کە خەڵکی شاری کەرکوکە لەڕیگەی هێلی ئاسمانی ئیمارات لەفرکەخانەی لەندەنەوە دیپۆرتی بەغدا دەکرێتەوە..”
ئەوەشی راگەیاند “ئەوە پەنابەرە سێ ساڵە لە ولاتی بەریتانیایە وداوای مافی پەنابەری ڕەتکراوەتەوە”
هەروەها پەنابەرێکی کوردی دیکە کە لەیەکێك لەگرتووخانەکانی لەندەن راگیراوە بە فیدراسیۆنی ووت”هەفتەی پیشو لە ڕیگەی ئۆلاینەوە دووکارمەندی بالۆێزخانە عێراقی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کردم داوای ناو وە زانیاریان لێکردم تا هاوکاری حکومەتی بەریتانیا بکەن کە پاسپۆرتی یەك سەرەم بۆ دەربکەن وبەزۆر دیپۆرتم بکەنەوە بەلام من ئامادە نەبووم هیچ زانیاریەکیان پیبدەم وبە کارمەندەکانی زیندانم ووت :ئیوە چۆن من دەبەنە بەردەست حکومەتێک کە من لەدەستی ستەم وجەوساندنەوەی ئەو دەسەلاتە هەڵهاتووم..”
ئەو پەنابەرە کوردە ئەوەشی ووت “ماوەی زیاتر لە ٢٠سالە لە ولاتی بەریتانیا دەژیم وخاوەنی سێ مناڵم..”
دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی سەبارەت بەو چاوپێکەوتنانەی کارمەندانی حکومەتی عێراقی ووتی”ئیمە ئەم چاوپێکەتنە ئۆنلاینانەی بەرپرسانی عێراقی لەناوەندەکانی دەستبەسەرکردنی بەریتانیا بە ئامانجی دیپۆرتکردنەوەی زۆرەملێ پەنابەران بە توندی شەرمەزاردەکەین.ئەم کارانە پیشێلی مافی پەنابەران وتایبەتمەندی وستاندارە نیو دەولەتیەکانی پاراستنیانە،نابێت هیچ پەنابەرێك بەزۆر بخریتە ژیرگوشارە بۆ ناساندنی ناسنامەکەی کە ببێتە هۆی گەرانەوەومەترسی بۆ سەرژیانی”
ئەوەشی ووت”هەموو پەنابەرێك شایەنی ریکارەکانی پەنابەری دادپەروەرانەوشەفافە،دەستراگەیشتن بەراویژکاری یاسایی و مافی تانەدان ، دیپۆرتکردنەوەی زۆرەملی ئەو پارێزگاریانە تێکدەدات .داوا لەحکومەتی عێراقی وبەریتانیا دەکەین دەستبەجێ هەردیپۆرتکردنەوەیەکی زۆرەملێ بەپێی ئەورێکەوتنامەیەیی کردویانە ڕابگرێت ورێز بگرن لەپابەندبوونە نیودەولەتیەکان بۆ پاراستنی مافی پەنابەری”

ئەم هەوڵانەی حکومەتی بەریتانیا لەچوارچێوەی واژوکردنی ڕێککەوتنێکی فەرمییە لەگەڵ حکومەتی عێراقدا بۆ گەڕاندنەوەی زۆرەملی ئەو هاووڵاتییە عێراقیانەی کە داوای مافی پەنابەرییان ڕەتکراوەتەوە. ئەمەش بەشێکە لە هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی پەڕینەوەی بەلەمی بچووك و سنووردارکردنی هاتنی پەنابەران.
شایەنی باسە لە ئیستەدا زیاتر لە ٢٥پەنابەری کورد لەگرتووخانەیەکی لەندەن دەستبەسەرکراون بە مەبەستی دیپۆرتکردنەوەی زۆرملێ بۆ عێراق.
هەواڵەکان لە ناوەندی هەوالگری فیدراسیۆنەوە درێژەی دەبێت…

لێدوانێک بەجێ بهێلە