Home بیروڕاداناغاز یان گروپی قەیوان و هەڵەبجە

داناغاز یان گروپی قەیوان و هەڵەبجە

by Hawpshti Media
0 کۆمێنتەکان 77 بینینەکان
ئەنوەر حسێن بازگر:
 

-مناڵێک پاسکیلەکەی خۆی کردە دیاری بۆ مناڵانی چەمچەماڵ

-ژنيکی کرێچی تەنها (45,000) دینار لە جزدانەکیدا بوو پێشکەشی لێقەوماوانی کرد

-شێخ فاخیر شێخ تەیب پیاوی ئەركە قورسەكان، خاوەنی گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان (1) ملیار و سەد ملیۆن دیناری كردە دیاری.

-ئاسۆ بامۆكی پیاوی ئاوەدانی شاری كیمیاباران و خاوەنی گروپی كۆمپانیاكانی هەڵەبجە (400) ملیۆن دیناری كردە دیاری.

ئەزانن بۆچی چەمچەماڵ و گەرمیانیەکان گەورەترین قوربانی دەستی بەعسیەکان بوون و ئەنفال و جینۆساید كران لە دەیەی هەشتاکاندا؟ چونکە گەورەترین هێزی ئینسانی بوون بۆ ڕووبەڕووبونەوە و شکاندنی بەعس، بۆیە بەو دڕندەییە وەڵامی دانەوە. بەڵام چەند ڕۆژێکە بە هۆی دیاردەیەکی سروشتیەوە خەڵکی چەمچەماڵ، شۆڕش و تەکیە تووشی کارەساتێک بوون و خەڵکی هەژار و زەحمەتکێشیش بوون بە ژێر قوڕولیتەوە. قوڕولیتەی ئەو بە ناو سەرمایەدارنە و ئەو مسولأنەی بە هۆی پرۆژەی نابەرپرسانە و باخە نا قانونیەکانیانەوە ڕێڕەوی ئاویان گۆڕیوە، دەستكاری ماستەر پلانی شارەكەیان كردوە لە بەر بەرژەوندی خۆیان. چەمچەماڵ-یەک دەڵێ؛ (هاوین تینویەتی دەمانخنکێنی و زستانیش لافاو دەمانخنکێنی) ئەم قسەیە فەلسەفەیە، هاوینان لە بێ ئاوی خەڵکی چەمچەماڵ و شۆڕش بێ حاڵن و زستانیش بەو دەردە دەچن؟ کەچی دەبێ خەڵکی کۆمەکیان بکەن. دەبێ شێخ فاخيری خاوەنی گروپی کۆمپانەکانی قەیوان (1) ملیار و سەد ملیۆن بدات وەکو خۆی دەڵێ: ئەوە بۆ خوایە و ئەرکی منی سەرمایەدارە لە کاتی تەنگاندا پشتیوانی خەڵكی کورستان بم، ئەو هەمیشە لە ئەرکی خێرخوازی و پشتیوانی کەمدەرامەتەكان بە جەرگە. ئاسۆ بامۆكی (400) ملیۆنی داوە و دەڵێ؛ وەكو هەڵەبجە دڵم بۆ چەمچەماڵ دەسوتێت. بەڵام ئەی حکومەت ئیشی چیە؟ ئەی (کۆمپانیای داناغاز) کە داهاتی مانگانەی دەیان ملیۆن دۆلارە بۆ نایەت (50) میلۆن دۆلار بدات؟ كە خێر و بێرەكەی هەمووی بۆ ئەوە؟ شارێکی وەک چەمچەماڵ کە لە ڕێگای غازی کۆرمۆرەوە کارەبای هەموو کوردستان ئەدات، کارەبای (%15)ی عێراق دابیندەکات و غازی (LPG)زۆربەی ماڵان و دامەزراوەكانی دابیندەکات (کە ئەوە جێگای ستایش و دەستخۆشیە) بەڵام خۆ دەبێ (%10) داهاتی زۆر و زەوەندەکەی بۆ خەڵكی ئەم شارە بێت و سەربەرز بژین، نەك تەنها بۆن و دوكەڵەكەی. بۆچی دەبی میدیا نابەرپرەسەکان دیمەنی ژنان و منداڵان، گریان و شكاندنیان هێندە ڕیکلامی پێوە بکەن، كە خزمەتی خەڵكی لێقەوماو كاری حكومەتە نەك میدیا. لە جیاتی ئەوە دەبێ خزمەتیان بکەن و ئاوەدانکرنەوی ئەوشارە پێش هەموو کەس بخەنە ئەستۆی دانا غاز و حكومەت. دەبێ حکومەت و بەرپرسەكان تەنها بۆ یادی ئەنفال نەچنە ئەو شارە؟

لێدوانێک بەجێ بهێلە