50
بەپێی توێژینەوەیەکی دامەزراوەی ڤیژن دەربارەی هۆکارەکانی زۆری کۆچی گەنجان لە ئیدارەی راپەڕین، دەریخستووە کە (٦٩.٢٦%)ـی گەنجان، بێکاریی هۆکاری سەرەکی کۆچکردنییانە و (٤٤.٨١%) بەهۆی خراپی بژێویی ژیانیان کۆچ دەکەن بە ڕێگای قاچاخ و نایاسایی.
بەپێی توێژینەوەیەکی دامەزراوەی ڤیژن دەربارەی هۆکارەکانی زۆری کۆچی گەنجان لە ئیدارەی راپەڕین، دەریخستووە کە (٦٩.٢٦%)ـی گەنجان، بێکاریی هۆکاری سەرەکی کۆچکردنییانە و (٤٤.٨١%) بەهۆی خراپی بژێویی ژیانیان کۆچ دەکەن بە ڕێگای قاچاخ و نایاسایی.توێژینەوەکە پشتی بەستووە بە راپرسیەکی مەیدانی لە نێو گەنجانی ناوچەکەدا، بەپێی راپرسیەکە (٦٥.١٥%) گەنجانی ناوچەکە جەخت لەوەدەکەنەوە کە ڕێگاکانی کۆچی قاچاخ و نایاسایی بەردەستن بۆیان، (٢٧.٤٩%) پێیانوایە تاڕادەیەک رێگاکانی کۆچی نایاسایی بەردەستن.
هەر بەپێی توێژینەوەکە کە لەلایەن هەردوو توێژەر د. دیدار عەبدولکەریم و ئەلەند مەحوی ئەنجامدراوە، (٨٢.٦٨%)ـی گەنجانی ئیدارەی راپەڕین زانیاری تەواویان هەیە دەربارەی مەترسیەکانی رێگای قاچاخ بۆ کۆچکردن، بەڵام سەرەڕای زانینی مەترسیەکان پەنای بۆ دەبەن.
دەربارەی هۆکارەکانی بێکاری گەنجانی ئیدارەی راپەڕین، کە هۆکاری یەکەمی کۆچی نایاساییە، توێژینەوەکە ئەوەی ئاشکرا کردووە “ڕێژەی (٤٦%)ـی گەنجان بێکاریی بۆ بەردەوامی قەیرانی دارایی دەگێڕنەوە، رێژەی (٤٤%) هۆکاری بێکاریی بۆ نایەکسانی لە دابەشکردنی دەرفەتەکان دەگێڕنەوە، لە بەرامبەردا ڕێژەی (٥٦.٧١%)ـی گەنجان بڕوایان وایە پاڵپشتیکردنی پڕۆژەی بچووک رێگایەکی گونجاوە بۆ کارسازیی و کەمکردنەوەی بێکاریی.”
