Home بیروڕابۆ حکومەتی سوید و فەرمانگەی کۆچبەران لە سوید

بۆ حکومەتی سوید و فەرمانگەی کۆچبەران لە سوید

داوای ڕاگرتنی دەستبەجێ دیپۆرتی زەهرا کازمپور و خێزانەکەی دەکەین

by admin
0 کۆمێنتەکان 57 بینینەکان

ئێمە لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی (IFIR)، لیرەوە بە بانگەوازی فەرمی وزۆر بەپەلە لەبارەی مەترسی دیپۆرتکردنی زەهرا کازمپور و هاوسەرەکەی ئەفشاد جۆبیە و دوو منداڵەکەیان پیشەکەش دەکەین.داوا دەکەین حکومەتی سوید دەستبەجێ فەرمانی دیپۆرتکردنەوە کە لە دژی ئەم بنەماڵە دەرچووە ڕابگرێت وە پێداچوونەوەی تیابکات.
خاتوو کازمی پوور و بنەماڵەکەی لە ژێر فشاردا ئێرانیان بەجێھێشتووە و نۆ ساڵ لەمەوبەر داوای مافی پەنابەرییان لە ووڵاتی سوید کردوە. هەرچەندە چوار ساڵ لەمەوبەر داوای مافی پەنابەرییان ڕەتکرایەوە، بەڵام دواتر مافی مانەوە و کارکردنیان پێدرا بەپێی ئەو بڕگە یاساییەی پێشوو کە ڕێگەی بە گۆڕینی ئاڕاستەی مافی پەنابەری بۆ مافی کارکردن لەسەر بنەمای دامەزراندن، لەم ماوەیەدا بەردەوام لە نەخۆشخانەی سۆدەرتالی دامەزراون و بەشدارییەکی بەرچاویان لە خزمەتگوزارییە گشتیەکانی سوید و کۆمەڵگەی سویدا کردووە.
گۆڕانکارییە یاساییەکانی ئەم دواییانەی حکومەتی سوید ئەو بنەما یاساییەیان هەڵوەشاندەوە کە پێشتر ئەم خێزانە و زۆر پەنابەری دیکە کە ھەمان بارودۆخیان ھەبوو فورسەتی مۆڵەت و مافی مانەوە و کارکردنیان پێدرابوو. ئێستا وەك دەرئەنجامێکی ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووی هەڕەشەی دەستبەجێی دیپۆرتکردنەوە دەبنەوە.
ئەفشاد جۆبیە پێشتر لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران دەستگیر و زیندانی کراوە. گێڕاندنەوەی ئەو بە زۆر بۆ ئێران بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ ژیانی دەخاتە مەترسی و ئەگەری زۆرە بۆ ئەوەی دووبارە تووشی زیندانی و ئەشکەنجە بێتەوە.
جگە لەوەش دوو منداڵەکەیان کە تەواوی ساڵانیەکی زۆرە ژیانیان لە سوید بەسەربردوە، ئەگەر لە ڕەگەوە هەڵبکەنرێن و بگەڕێنرێنەوە بۆ وڵاتێك کە نایناسن، تووشی زیانێکی دەروونی و نەفسی قووڵ دەبن.
دیپۆرتکردنی ئەم خێزانە بۆ ئێران :
• دژایەتی ئاشکرای بنەماکانی مافەکانی مرۆڤە، وە ئەم خێزانە ڕووبەڕوی مەترسییەکی ڕاستەوخۆ و زیانی گەورە دەکاتەوە لە وڵاتێکدا کەناتوانرێت زەمانەتی پاراستنیان بکرێت.
• پێشێلکاری ئەرکەکانی حکومەتی سویدە وە لە دژی یاسا نێودەوڵەتیەکانە لەبارەی پاراستنی پەنابەران و مافەکانی مرۆڤ
• پێشێلکردنی ئاشکرای پابەندبوونی حکومەتی سوید بە بە پاراستنی ئەو کەسانەی کە تووشی فشار و چەوسانەوە دەبن لە کاتێکدا بە شێوەیەکی ئاشکرا دیارە دیپۆرتکردنەوە ژیانی ئەم خێزانە دەخاتە مەترسییەکی گەورەوە.
کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوامە لە پێشێلکاریی سیستماتیکی و توندی مافەکانی مرۆڤ لەوانە سەرکوتی سیاسی، دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدان وئیعدام. گەڕانەوەی ئەم خێزانە بۆ ئەو جۆرە بارودۆخانە، دەیانخاتە مەترسییەکی ڕاستەوخۆ، بۆیە دەستبەجێ پیویستە رابگیریت.
بۆیە داوا لە حکومەتی سوید دەکەین دەستبەجێ دیپۆرتکردنەوەی ئەم خێزانە ڕابگرێت و دۆسیەکە لەسەر بنەمای مرۆیی و پاراستنی ژیانی ئەم خێزانە بە پێی پابەندبوونە نێو دەوڵەتیەکانی سوید هەڵسەنگێنێتەوە.
هەروەها داوا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ و دەزگاکانی ڕاگەیاندن، و ریکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەکەین کە تیشک بخەنە سەر ئەم دۆسیەیە و پشتیوانی لە هەوڵەکان بۆ ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی زۆرەملێی ئەم بنەماڵەیە بۆ ئێران بکەن
لەگەل ریزماندا
دەشتی جەمال
سکرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
٢٣/١٢/٢٠٢٥

لێدوانێک بەجێ بهێلە