Home هەواڵڕێكخراوەكانی ژنانیش دژی بێڕێزیکردنەکان سکاڵایان تۆمار کرد

ڕێكخراوەكانی ژنانیش دژی بێڕێزیکردنەکان سکاڵایان تۆمار کرد

by Hawpshti Media
0 کۆمێنتەکان 29 بینینەکان

تۆڕی ٨ـی مارس و ڕێکخراوەکانی ژنان، دژی بێڕێزیی و سووکایەتیی بە ژنان و شەڕڤانانی کورد گردبوونەوە و ڕایانگەیاند: سکاڵامان لەسەر مامۆستایەكی ئاینیی لە دادگای سلێمانی تۆمار کرد، چونكە ڕێگا نادەین سوكایەتی بەو كەسانە بكرێت كە لەپێناو بەرگری لە نیشتیمان گیانی خۆیان بەختكردووە.

تۆڕی ٨ـی مارس و ڕێکخراوەکانی ژنان لە سلێمانی دژی سوکایەتیی و بێڕێزیی مامۆستایەکی ئایینی بە شەڕڤانان لەبەردەم سەرۆكایەتی دادگای سلێمانی گردبوونەوە و لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا گەشە دارا بەناوی بەشداربوانەوە بەمجۆرە بۆ ڕۆژنامەنووسان دوا.

گەشە دارا ڕایگەیاند: لە کاتێکدا گەلەکەمان لە ڕۆژئاوای كوردستان خوێنی لێدەچۆڕا و ژنان و گەنجانی شەڕڤان بەرگریان لە خاک و نیاشتمان دەکرد کەسێک دێت سوکایەتی بە جەستەی شەرڤانان دەكات و بە شێوازێكی نەگونجاو لێدوان دەدات.

وتیشی: لە داواکاری گشتی داوامان لەسەر مامۆستا مەزهەر خۆراسانی تۆمار کرد، ئەو ماددە یاساییەی ئەو كەسەمان پێ تۆمەتبار کردووە بریتیە لە ماددەی ٤٣٤ کە سوکایەتی کردن و تێکدانی هەستی گشییە.

ئاماژەی بەوەشكرد: یاسای ژمارە ٢١ـی ٢٠٠٣ پەرلەمانی عێراق دەڵێت هەرکەسێک بە مەبەستی زیان گەیاندن بە سەروەری ئاسایشی دامودەزگاکان هەر کارێک بکات دەبێت لێپرسینەوەی لێبکرێت سزا بدرێ، بۆیە هیوادارین ئەو کەسە سزا بدرێت و یاسا سەروەر بێت.

ئەوەشی خستەڕوو: ڕێگا نادەین سوكایەتی بەو كەسانە بكرێت كە لەپێناو بەرگری لە خاک و نیشتیمان گیانی خۆیان بەختكردووە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ئەمرۆ چالاكوانان و توێژە جیاوازەكان لە سلێمانی لەبەردەم سەرۆكایەتی دادگا ی شارەكە گردبونەوە و ئەوانیش بە هەمان شێوە داوای یاساییان لەسەر ئەو مامۆستا ئاینیە تۆماركرد.

لێدوانێک بەجێ بهێلە