Home ڕاگەیاندنی رۆژنامەوانییونسێف سەبارەت بە کوشتنی منداڵ لە خۆپیشاندانەکاندا هۆشداریی دەدات

یونسێف سەبارەت بە کوشتنی منداڵ لە خۆپیشاندانەکاندا هۆشداریی دەدات

by Hawpshti Media
0 کۆمێنتەکان 32 بینینەکان

نووسینگەی یونسێف نیگەرانی قووڵی خۆی سەبارەت بە توندوتیژی دژی منداڵان لە خۆپیشاندانەکانی گەلانی ئێران دەردەبڕێت و داوای پاراستنی هەموو منداڵان لە هەر جۆرە توندوتیژی و زیانێک دەکات.

نووسینگەی یونسێف بۆ منداڵان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لەبارەی هێرشەکانی ڕژێمی ئێران بۆ سەر منداڵان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و هۆشداری دەدات.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، منداڵان دەبێت لە هەر کارێک بپارێزرێن کە ژیان، ئازادیی یان تەندرووستی دەروونی و جەستەییان دەخاتە مەترسییەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، پێویستە بەرپرسانی ئێران هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بۆ پاراستنی منداڵان بگرنەبەر، دەبێت هێزە ئەمنییەکان خۆیان لە بەکارهێنانی هێزی ناپێویست و نەگونجاو بپارێزن و نابێت منداڵان لە ژینگەیەک بن کە مەترسیان لەسەر بێت یان ئازادییان لێ بێبەش بکات.

لە ڕۆژی ٢٨ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەهۆی قەیرانی ئابووریی، سیاسیی و کۆمەڵایەتیی، خۆپیشاندان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستی پێکردووە و سەرەڕای فشارەكانی ڕژێمی ئێران بۆ سەرکوتکردنی دەنگە ناڕازاییەکان، بەڵام خۆپیشاندانەکان زیاتر پەرەی سەندووە و تا ئێستا بەردەوامە.

بەپێی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەرانا، لە ماوەی ١٦ ڕۆژدا، هەشت منداڵ کوژراون و لەنێو دەستبەسەرکراوەکاندا، زیاتر لە ١٦٧ منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵی تێدایە.

لێدوانێک بەجێ بهێلە