Home ڕاگەیاندنی رۆژنامەوانیڕق و کینەی قەومپەرستی لە دژی کرێکارانی سوریا لە هەولێر ڕابگرن

ڕق و کینەی قەومپەرستی لە دژی کرێکارانی سوریا لە هەولێر ڕابگرن

by admin
0 کۆمێنتەکان 22 بینینەکان

دوای ڕووداوەکانی حەلەب و کوشتار و ئاوارەکردنی خەڵکی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لەلایەن میلیشیا ئیسلامی و چەتەکانی سەر بە دەسەڵاتەکەی ئەحمەد ئەلشەرعەوە، لێشاوێک لە سوکایەتیکردن بە کرێکارانی سوری لە کوردستان و بەتایبەتی لە شاری هەولێر دەستی پێکردووە. ئەم کارە گەیشتووە بە دەرکردنی کرێکارانێک لە شوێنی کارەکانیان و تا ئاستی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی جنێودان و سوکایەتی کردن بەو کرێکارانە بە بیانوی ئەوەی کە خەڵکی عەرەبزمانی سوریان، کە ئەو تاوانەی تێداڕووداوە لە دژی خەڵکی کوردزمانی حەلەب لەلایەن چەکدارەکانی داعشی سەر بە دەسەڵاتەوە.
ئێمە لەکاتێکدا کە دژی ئەو کوشتار و ئاوارەکردن و سوکایەتیکردنەین بە لاشەی کوژراوانەوە کە لەلایەن چەکدارەکانی داعشی ئەلشەرعەوە ئەنجامدراون، هاوکات ئەم ڕەفتارە ڕەگەزپەرستیەی لە دژی کرێکارانی سوری لە هەولێر بەڕێکەوتووە مەحکوم دەکەین. تاوانێک کە چەتەکانی داعش ئەنجامیان داوە هیچ پەیوەندییەکی بە کرێکارانەوە نییە. پێکەوەژیانی چەندین ساڵەی خەڵکی کوردزمان و عەرەبزمانی حەلەب ئەوەی سەلماندووە کە ساڵەهایە ئەو خەڵکە کێشەیان لەگەڵ یەکدا نییە و پێکەوە ژیاون. قوتکردنەوەی نەعرەتەی قەومی و بەگژیەکداکردنی خەڵک لەسەر بنەمای قەومی فەرهەنگێکی دواکەوتووانە و دژی ئینسانییە و نابێ ڕێگەی پێبدرێ.
ئەرکی دەسەڵاتدارانیشە کە ئەو کەسانە بدۆزنەوە کە ڤیدیۆی سوکایەتی کردن بە کرێکارانی سوری بڵاودەکەنەوە و دەدەن بەسەر چێشتخانە و کافتریاکاندا و ئەو کەسانە دادگاییان بکەن. کرێکارانێکیش کە لەسەر کارەکانیان دەرکراون، بیانگێڕنەوە بۆ سەر کاری خۆیان و بە چاوی ڕێزەوە تەماشا بکرێن نەک سوکایەتییان پێ بکرێ.
کۆمیتەی هەولێری
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
١٥ ی کانونی دووەمی ٢٠٢٦

لێدوانێک بەجێ بهێلە