Home ڕاگەیاندنی رۆژنامەوانیهەڵسوکەوتی نەژاد پەرستانە بەرامبەر بە کۆچبەرانی سوری جێگەی نیگەرانیە!

هەڵسوکەوتی نەژاد پەرستانە بەرامبەر بە کۆچبەرانی سوری جێگەی نیگەرانیە!

by admin
0 کۆمێنتەکان 42 بینینەکان

هێرشی نارەواو پەلاماردانی دڕندانەی هیزەکانی ئەحمەد شەرع بە تانک و تۆپ وچەکی قورسەوە بۆسەر گەرەکە کوردنشینەکانی حەلەب کە بوەهۆی کوشتنی دەیان کەس و ئاوارەبوونی هەزارانی تر، لە پاڵیدا گەمارۆ خستنە سەر ئەو گەرەکانەو ڕیگری لەوەی خۆراك و دەرمان و پێداویستییەکانیان پێ بگات، تاوانیکی مرۆڤایەتیە کە بە پشتگیری هیزە جیهانیەکان بەتایبەتی تورکیا ئەنجام دەدرێت. ئەم تاوانانە ئامانجیان داسەپاندنی دەسەلاتەکەی حکومەتی سوریایە بەسەر هەموو خاک و خەڵکی سوریادا، کە ئەگەر ئەم سیاسەت و ملهورییە سەرکەوتوبێت، ئەوا تەواوی خەڵکی سوریا رووبەرووی دەسەڵاتی داعشی دەکاتەوە، کە دنیا شاهیدی دڕندانەیەتیەکەیەتی.
ئەم تاوانانەی دەسەلاتە کاتیەکەی ئەحمەدشەرع کە بەدوای زنجیرەیەك تاوان و دڵرەقی وقەتلوعامی عەلەویەکان لەکەنار ئاوەکانی سوریاو درۆزیەکان ومەسیحیەکاندا دیت کە دریژەی هەیە بەرامبەر بەو ناوچانەی تر کە هیشتا نەیتوانیوە بیانخاتە ژیر کۆنترۆلی خۆیەوە، ژیان گوزەرانی هەزارانی تری لەخەڵکی سوریا خستوە بەردەم مەترسی ئاوارەبوون وتیاچوون. هەربۆیە پیویستە بەهاتنە مەیدان و بەرپەرچدانەوەی ئازادیخوازان و راکیشانی پشتیوانی نیو نەتەوەیی بەدژی نەخشەو تاوانە ئینسان کوژیەکانی ئەحمەد شەرع کە بەپشتیوانی هیزە جیهانی وئیقلیمیەکان ئەنجامی دەدات.
لەم نیوەدا هاتنە مەیدانی خەڵکی ئازادیخوازو ئینسان دۆستی کوردستان دژ بە هیرشی مورتەزەقەو وداعشەکانی بۆ سەرخەڵکی ئەشرەفیەو شیخ مەقسود نمونەیەکی بەرجەستەی هاودەنگی وراوەستانەوە بوو بەدژ تاوانەکانی ئەحمەد شەرع بەرامبەر بەخەڵکی سوریا. هاوکات ئەوەی جێگەی نیگەرانیە ماوەیەکە هەڵمەتێکی سوکایەتیکردن بە کرێکارانی سوری لە کوردستان و بەتایبەتی لە شاری هەولێر دەستی پێکردووە لە دەرکردنی کرێکاران لە شوێنی کارەکانیان تا دەگاتە تەشیهرکردن وسوکایەتی پیکردن پیان لە تورە کۆمەلایەتیەکان. هەرکەس لایەنێك کە ئەم کارە ئەنجام دەدات یان پشتیوانی دەکات، رەواجدانە بەفکرو بوچونی رەگەزپەرستانە دژی خەڵکی عەرەب زمان و بەها ئینسانییەکان. خەمساردی بەرامبەری دەتوانیت کۆمەڵگەکەمان توشی کارەسات بکات. ئەم هەلسوکەوتە دوورە لە روخساری جوانی خەڵکی کوردستان و پیکەوژیان پیویستە بەرامبەری ڕابوەستین.
هاوکات ئەرکی حکومەتی هەریمی کوردستان ودەزگا بەرپرسەکانیانە کە لیپرسینەوەو سزای ئەوکەس لایەنانەو بدات کە بانگەشەی بۆ دژایەتی بەرامبەر بەخەلکی عەرەب زمان وکریکاران وکۆچبەران و پەنابەرانێك دەکەن کە لەدەست دۆخی ناهەموار وجەنگی سوریا و داعش هەلهاتوون. هەر جۆرە سوکایەتی و جیاکارییەك بەرامبەر بە کریکاران و پەنابەرانی سوریا بەهەر زمانێک قسە بکەن، پێچەوانەی بنەمای یاسای مودرین و وجارنامەی گەردوونی مافی مرۆڤە و پیویستە هەموان بەهاودڵی و هاودەنگی رووبەرووی ئەم مەترسیە ببینەوەو بۆ ئەوەی کۆمەڵگەکەمان لە کارەسات بپاریزین.

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی/لقی کوردستان

١٦/١/٢٠٢٦

لێدوانێک بەجێ بهێلە