ره‌وتی هه‌ڵوێست رایگه‌یاند،رۆژی چوارشه‌ممه(٢١\١\٢٠٢٦)، هێزێكی ئه‌منی چونه‌ته سه‌ر ماڵی به‌رپرسی هه‌ڵبژاردنی ره‌وته‌كه‌یان له هه‌ولێر، ده‌ستگیرییان كردوه‌و تاوه‌كو ئێستا بێسه‌روشوێنه.
ره‌وتی هه‌ڵوێست له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، مامۆستا ئیدریس محەمەد، بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی هەڵوێست لە هەولێر و ئەندامی ئەنجومەنی هەولێری ڕەوتی هەڵوێستە، کاتژمێر 10ی سه‌رله‌بەیانی، لەکاتێکدا دەیویست بڕوات بۆ کۆبونەوەی لایەنە سیاسییەکان بۆ دۆخی ڕۆژئاوا، هێزێکی ئەمنی بە بەرگی مەدەنی دەچنە سەر ماڵەکەی، جگە لە دەستگیرکردنی، موبایلەکەشی دەبەن.
ره‌وتی هه‌وڵوێست وتوشیه‌تی، مامۆستا ئیدریس تاوەکو ئێستا سۆراخی دیارنییە کە لە کوێ دەستگیرکراوەو ئەم هێزە کێن بەبێ بڕیاری دادگا کەسایەتییەکی سیاسی دەڕفێنن. بەرپرسیاریەتی دەخەینە ئەستۆی هێزە ئەمنییەکان، ئەم ڕەفتارە بەکارێکی سیاسی دەزانین.
ره‌وته‌كه ئه‌وه‌شی بیرهێناوه‌ته‌وه كه دوێنێ بەهەمان شێوە، بڕیاردەرو وەفدێکی ڕەوتی هەڵوێست، کە مامۆستا ئیدریسی-یشیان لەگەڵ بو، ویستیان بەشداری خۆپیشاندانی دژبە داگیرکاری ڕۆژئاوا بکەن، لەلایەن ژمارەیەکی زۆر کادیری حیزبی بە ئاگاداری و به بەرچاوی هێزە ئەمنییەکان ڕێگایان لێ‌گیرا و بێڕێزی زۆرکرا.
