Home ڕاگەیاندنی رۆژنامەوانیلە گەڕەکی شۆڕشی هەولێر سێ ئەندامی خێزانێک کوژران

لە گەڕەکی شۆڕشی هەولێر سێ ئەندامی خێزانێک کوژران

by Hawpshti Media
0 کۆمێنتەکان 25 بینینەکان
لە گەڕەکی شۆڕشی شاری هەولێر سێ کەس کوژران کە پۆلیس دەڵێت ئەندامی یەک خێزانن. کەسوکاری قوربانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن رووداوەکە بە شێوەی “خنکاندن و لێدان بە چەقۆ” بووە و هیچ کێشەیەکی کۆمەڵایەتیشیان نەبووە.
 
رۆژی دووشەممە 26-01-2026، موقەدەم کیفاح حەسەن، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، رووداوەکە ئەمشەو لە گەڕەکی شۆڕش روویداوە و سێ کەس کوژراون. گوتیشی قوربانییەکان “دوو هاوژین و کوڕێکیانن”.
 
ئەوەشی ووت( ناسنامەی کوژراوەکان ئاشکرا بووە کە پێکهاتوون لە عەبدولڕەحمان عوسمان و زەینەب-ی هاوژینی، لەگەڵ کوڕەکەیان بەناوی دلۆڤان.
 
بەگوێرەی زانیارییەکان، تاوەکو ئێستا هۆکاری رووداوەکە نادیارە، بکوژ نەزانراوە کێیە و دەستگیر نەکراوە.
 
 
هەر بە گوێرەی زانیاریەکان باوکەکە تەمەنی 60 ساڵ بووە و خانەنشین بووە. دایکەکەش تەمەنی 59 ساڵ بووە و مامۆستا بووە، هەروەها کوڕەکەیان تەمەنی 25 ساڵ بووە و ئەندازیار بووە.
 
سەبارەت بە چۆنیەتی کوشتنەکە، کەسە نزیکەکەیان دەڵێت: “یەکێکیان بە چەقۆ کوژراوە و ئەوانی دیکەش خنکێندراون”.

لێدوانێک بەجێ بهێلە