Home ڕاگەیاندنی رۆژنامەوانیهەڵمەتی بە هاناوە چوون

هەڵمەتی بە هاناوە چوون

by admin
0 کۆمێنتەکان 32 بینینەکان

خەڵکی ئازادیخواز، ئینسان دۆستان!
ژنان و لاوان و تێکۆشەرانی بەرگری لە ژیانێکی شکۆمەندانە!
خەڵکی کوردستانی سوریا و تێکۆشەرانیان کە لمۆزی داعش و هاوکارەکانیان لە ساڵی ٢٠١٤ شکاند و بوونە رەمزی بەرگری و تێکشکاندنی داعش، ئێستا کەوتوونەتەوە بەردەم هێرش و داگیرکاری هەمان ئەو جانەوەرانە بە سەرکردایەتی محمەد جۆلانی و خراونەتەوە ژێر گەمارۆی خۆراکی و دەرمانی و خزمەتگوزارییەکان…
لەم دۆخە سەختەدا بەهانەوە چوونی خەڵکی رۆژئاوای کوردستانی سوریا، بەرگری کردن لە ژیان و مانەوەیان و هاوکاری کردنیان، ئەرکێکی دەستبەجێ و ئینسانییە. ئێمە لە کەنار هەڵمەتی فراوانی جەماوەرییدا وەکو فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی/لقی کوردستان، هەڵدەستین بە وەڕیخستنی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ ئەم خەڵکە لەژن و مناڵ و پیرو پەککەوتە کە رووبەرووی برسیتی و مەترسی تیاچوون بوونەتەوە. بۆیە داواتان لێدەکەین بەهەر رێگایەك و بە هەر ئەندازەیەك کە دەتوانن، هاوکاری و بەشداری ئەم هەڵمەتە بکەن. ئەم هەڵمەتە بۆ بەرگرییە لە ژیاندۆستی و ئینساندۆستی ، بۆ بەرگرییە لە مناڵان و ئۆردوویەك لە ئینسانی نەدار و گەمارۆدراو. بۆ بەرگرییە لە ژیان.
داوادەکەین خەڵکی رۆژئاوای کوردستان تەنها جینەهێڵن.
کۆمەك و هاوکاریەکانتان لە م ریگەیەوە بگەیەننە دەستمان

لێدوانێک بەجێ بهێلە