Home ڕاگەیاندنی رۆژنامەوانیداواکارییەکی بەپەلە بۆ ئاوارەکانی شێخ مەقسود، ئەشرەفیە و دانیشتوانی کۆبانی

داواکارییەکی بەپەلە بۆ ئاوارەکانی شێخ مەقسود، ئەشرەفیە و دانیشتوانی کۆبانی

by admin
0 کۆمێنتەکان 25 بینینەکان

بەیاننامەی فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراقی (IFIR)
بابەت: داواکارییەکی بەپەلە بۆ ئاوارەکانی شێخ مەقسود، ئەشرەفیە و دانیشتوانی کۆبانی
فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراقی (IFIR) زۆر نیگەرانە لەو دۆخە مەترسیدارەی ڕووبەڕووی کوردانی سوریا (ڕۆژئاڤا) بووەتەوە. ئێمە بە توندی دژی دەرکردنی ١٥٥هەزار هاوڵاتی کوردین لە گەڕەکەکانی “شێخ مەقسود” و “ئەشرەفیە” لە شاری حەلەب.
ئەم خێزانانە بەهۆی هێرش و زۆر لێکردنەوە ناچار بوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن و ڕابکەن. هەروەها زۆر خەمی شاری کۆبانیمانە، کە ئێستا دەورە دراوە و گەمارۆی خراوەتە سەر.
پێویستیان بە یارمەتییە
خەڵکی ئەو ناوچانە و هەموو ڕۆژئاڤا لە دۆخێکی زۆر خراپدان. بۆ ئەوەی لە ژیاندا بمێننەوە، زۆر پێویستیان بە یارمەتییە. ئێمە بە تایبەتی داوای ناردنی ئەم شتانە دەکەین:
• دەرمان: بۆ چارەسەری نەخۆش و بریندارەکان.
• چادر: بۆ ئەوانەی ماڵەکانیان لەدەستداوە.
• پێخەف و بەتانی: بۆ ئەوەی لە سەرما ڕەق نەبنەوە.
• نەوت: بۆ سۆپا (گەرمکردنەوە) و لێنانی خواردن.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ئەمانە ڕادەگەیەنێت:
1. ئێمە بە دڵ و بە گیان لەگەڵ ئاوارەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە و خەڵکی کۆبانین.
2. داوا لە وڵاتانی جیهان، نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین بێدەنگ نەبن و هەر ئێستا کارێک بکەن.
3. دەبێت دەستبەجێ گەمارۆی سەر کۆبانی لاببرێت بۆ ئەوەی ئەم یارمەتییانە بگاتە دەستی خەڵک.
4. دەرکردنی خەڵک لەسەر خاک و ماڵی خۆیان و ئاوارەکردنیان، پێشێلکردنی مافی مرۆڤە و تاوانە.
نابێت جیهان چاوی لە ئاست ئەم کارەساتە دابخات. داوا دەکەین بەپەلە خەڵکی ئەو ناوچانە بپارێزرێن و یارمەتی بدرێن.
فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراقی (IFIR)
٢٤/١/٢٠٢٦

لێدوانێک بەجێ بهێلە