نه‌ژاد عزیز سورمێ :
به‌شی سێیه‌م و كۆتایی
ڕوونـكردنه‌وه
ویستم خوێنه‌ر له‌وه باخه‌به‌ر بكه‌م كه ئه‌م نووسینه نه بیره‌وه‌ریه و نه یادداشتنامه،
به‌و مانایه‌ی ده‌خوازێ له‌م دوو ژانره‌دا هه‌بن ..
ته‌نیا نووسینێكه به داوا و جه‌ختی چه‌ند جاره‌ی هه‌ر دوو دۆستم (نیعمه‌ت عه‌بدوڵا و تاریق جامباز)وه بۆ پرۆژه‌یه‌ك نووسراوه تایبه‌ت به تۆماركردن و دیكۆمێنتـكردنی نه‌فیكراوانی كوردستان دوای نسكۆی ساڵی 1975 كه له دووتوێی كتێبێـكدا به‌م دواییه به‌شی یه‌كه‌مییان
لێ بڵاو كرده‌وه.
هیوادارم له‌م قاوخه‌دا بخوێنرێته‌وه.
له‌باره‌ی تایتڵی سه‌ره‌كی نووسینه‌كه‌یشه‌وه(به‌ختی ڕه‌ش یا كۆمه‌ڵی چه‌وت)
وه‌ك له په‌راوێزیشدا ئاماژه‌ی پێدراوه، ئه‌وه ناوونیشانی یادداشتنامه‌ی
باوكم بوو كه نزیكه‌ی 900 و قسوور لاپه‌ڕه‌ی فۆڵسكابی ده‌ستنووس ده‌بوو
به داخه‌وه به هۆی بۆمبابارانی خانوو و ماڵمان(ناوه‌ڕاستی ساڵی 1974 )
به فڕۆكه‌كانی سوپای عیراق له گه‌ڵاڵه تیاچوو .
ئه‌وه‌ی منی برده ژووره‌وه، له هاتنه ده‌ره‌وه‌یدا سڵاوی بۆ كابرای پشت مێزه‌كه سه‌ند و چووه ده‌ره‌وه. ئیتر به‌ته‌نیا مامه‌وه. كابرای پشت مێز به‌جۆریك سه‌یری ده‌كردم جیاواز ، من وه‌ستابووم ، كابرای ته‌نیشت مێزه‌كه‌یش ته‌ماشای ده‌كردم..كابرای پشتی مێز یه‌كه‌م پرسیاری لێ كردم به‌م جۆره ده‌ستی به‌قسه كرد: كابرای ئه‌من: (ئیه) كاكه انت شوداك للعباسیة..؟ واته كاكه تۆ چی بردیتیه عه‌بباسیه من: استاذ غیر انتم- ئوستاد غیر ئێوه.. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م وت و نه‌وت كابرای ئه‌من تووڕه بوو هه‌ستایه سه‌ر پێ لێم و پاڵێـكی به ده‌م كۆمه‌ڵێك جنێوه‌وه پێوه‌نام ، خۆم گرته‌وه ده‌نا پشت و پشت ده‌كه‌وتم ئینجا وتی : ( ترتكبون الجرائم ضد الحزب و الثوره و تغشمون نفسكم .) واته تاوان به‌رامبه‌ر حزب و شۆڕش ده‌كه‌ن و خۆشتان غه‌شیم ده‌كه‌ن ، پاشان وتی ( ماك‌و چاره ویاكم راح نأدبكم ) هه‌ر چه‌ند وتم من تا ئێستا نازانم له‌سه‌ر چی بانگ كراوم بێ سوود بوو ، ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ی وت ( اخرس لك) پاش كه‌مێك وه‌ستان و چاوتێبڕین وتی: انت وین اهلك وتم: هه‌ولێر.
وتی: باشه. به‌ده‌م ئه‌و باشه‌یه‌شه‌وه هه‌ستایه سه‌رپێ و به‌ره‌و لای من هات ئاوا دوو مه‌تریك له‌من دوور بوو ، وتی:
– احنا نعرف انت متورط ویاهم ، لكن نرید نسمع من‌ك. وتم: ( العفو أستاذ ما افهم قصدك) واته ئوستاز له مه‌به‌ستت ناگه‌م ، وتی: پێمان بڵی چۆن نه‌خشه‌تان بۆ كوشتنی تاوانلیكراو ئه‌و وتی (المجنی علیه) عوسمان محه‌مه‌د فائق به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبیری كێشا ، له‌و كاته‌دا تێگه‌یشتم من له‌سه‌رچی گیراوم چونكه پێش دوو ڕۆژ له‌ڕۆژنامه‌كاندا هه‌واڵی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌م خویندبووه‌وه ، به‌ڵام ڕاستی له‌وكاته‌دا شتێك له‌نێوان سه‌رسڕمان و پێكه‌نین به خۆم نه‌بوو دایگرتم، كه‌من هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه له‌به‌غدا نه‌بووم له‌و ڕاسته‌دا وتم : ئوستاز من هیچ شتێك له‌و مه‌سه‌له‌یه نازانم ته‌نها وه‌كو هه‌ر هاووڵاتیه‌ك له‌ڕۆژنامه‌دا خویندومه‌ته‌وه هێشتا قسه‌ی خۆم ته‌واو نه‌كردبوو كه پاڵیكی دی توندی پێوه‌نام و شه‌قازیله‌یه‌كی لێدام و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵیك جنیو ئینجا وتی (راح نعدمكم) واته ئیعدامتان ده‌كه‌ین.. قسه‌كه‌ی به‌جمع كرد.
لێره‌وه زانیم خه‌ڵكی تریش گێراون هه‌ر ته‌نیا من نیم كه له‌دوایشدا هه‌روا ده‌رچوو ئێمه نزیكه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووس بێجگه له خه‌ڵكی تر له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه گیرابووین.
كاره‌كه‌ش وه‌ك له‌دوایدا بۆمان ڕوون بووه‌وه له‌لایه‌ن ڕێكخراوێك به ناوی (هه‌ڵۆی سوور)ـه‌وه ئه‌نجام درابوو، ئه‌مه‌مان له‌دوای به‌ربوون بۆ ڕوون بووه هه‌رواش بوو، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌وان گیران ئێمه‌یان به (كه‌فاله‌ت)به‌ردا.
به‌هه‌رحاڵ دوای پرسیار و وه‌ڵامیكی زۆر و لێدان و ترساندنی زۆره‌وه كه سێ جار دووباره‌یان كرده‌وه ماوه‌ی زیاتر له سێ سه‌عاتی خایاند له ژووری جیا جیا ، وا دیاره (ڕه‌وانشاد ڕه‌ووف حه‌سه‌ن ) كه دوایی زانیم له زیندانی ئینفیرادی بوو ده‌نگ و هاواری منی له كاتی لێداندا ناسیبووه و وا دیاره نزیك ئه‌و شوێنه بووه ( ئه‌و ئه‌وه‌ی له یادداشته‌كانیدا نووسیوه‌ته‌وه و كاتێ له ڕۆژنامه‌ی (باس) به زنجیره بڵاوی ده‌كرده‌وه) .
پاش هه‌موو ئه‌و لێدان و ترساندنه ، پێم وا بێ خۆیان ماندوو بوون . كه هیچیان هه‌ڵنه‌كڕاند ، چونكه به‌ڕاستی دوور و نزیك په‌یوه‌ندیم به‌و كاره‌وه نه‌بوو به جه‌سته‌یه‌كی كوتراوه‌وه و تینوویه‌تێـكی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر منیان هێنایه‌وه لای ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی پێشوو كه كابرای له‌ته‌نیشت مێزه‌كه دانیشتبوو ده‌ینووسیه‌وه، جارێكی‌تر كابرای ئه‌فسه‌ر كه‌وته‌وه هه‌ڕه‌شه و وای تێگه‌یاندم كه دواجار ده‌بێ دان به تاوانه‌كانتان بێنن ( ئه‌وه‌شی به جه‌مع وت) ، هه‌ر چه‌نده من تاقه‌تی به‌رگری له خۆشم نه‌مابوو ، به‌ڵام جارێكی‌تر وتم ئوستاز من له دوور و نزیك ئاگادار نیم ، دوایی چه‌ندین پرسیاری دیكه‌ی لێ كردم كه هه‌ندێكیانی پێشتر لێ كردبووم ، ئینجا كابرای ته‌نیشتی كه ده‌ینووسییه‌وه وه‌ره‌قه‌یه‌كی دایه ئه‌فسه‌ره‌كه و به سه‌یدی بانگی كرد وا دیار ئه‌فسه‌ره‌كه (محقق) پله‌ی له‌و به‌رزتر بوو هه‌ر چه‌نده هه‌ر دووكیان جل و به‌رگی مه‌ده‌نییان له‌به‌ر بوو ئینجا ئه‌وه‌ی كه تحقیقی له‌من ده‌كرد ئه‌ویش به ئیشاره‌ت به منی وت: وه‌ره ئیمزای بكه.
له‌ڕاستیدا له‌وكاته‌دا من دوو دڵ بووم له‌ئیمزاكردن ، چونكه ده‌ترسام له‌وه‌ی كه شتی هه‌ڵبه‌ستراوی تێدابێ ، له‌لایه‌كی تریش له تینوویه‌تییان و ماندوویه‌تی كه گه‌یشتبووه ده‌وروبه‌ری نیوه شه‌و وڕ ببووم نه‌شمده‌زانی به‌م نیوه شه‌وه چیم به‌سه‌ر دێت ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ من ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگ بوو كه وه‌ڕه‌قه‌كه بزانم چی تێدایه ئینجا ئیمزای بكه‌م ، چونكه له زۆر كه‌سم بیستبوو بۆت هه‌ڵده‌به‌ستن ، بۆیه جورئه‌تم دایه به‌ر خۆم و به‌كابرام وت ئوستاز ده‌توانم بیخوێنمه‌وه كابرا دوای ئه‌وه‌ی ته‌ماشایه‌كی منی كرد به ئیشاره‌ت بێ ئه‌وه‌ی قسه بكات وتی: باشه. كه وه‌ره‌قه‌كه‌م خوێنده‌وه هه‌ر ئه‌وه‌ی تێدا بوو كه له‌ته‌حقیقدا وتبووم..
به‌م جۆره ئیمزام كرد .
ئه‌و جار هێنیامیانه ده‌ره‌وه ، ڕاستی ترسی ئه‌وه‌م هه‌بوو بمبه‌نه‌وه ژێرزه‌مینه‌كه، به‌ڵام نه‌یانبردمه‌وه ئه‌وێ ، كورسیه‌ك له‌حه‌وشه‌كه داندرابوو له‌نزیك ده‌رگاكه ، سه‌لاجه‌یه‌كی ئاوی لێ‌بوو دۆڵكه‌یه‌كی له‌سه‌ربوو ، كابرا به‌منی وت لێره دانیشه من دانیشتم ، ئیتر بێ ئه‌وه‌ی پرس به‌كه‌س بكه‌م دۆڵكه‌كه‌م پڕی ئاو كرد و ده‌مم پێوه ناو خواردمه‌وه ئێستاش له‌بیرم نه‌چووه‌ته‌وه چونكه گه‌رمایش بوو دوای ئاو خواردنه‌وه ئاره‌قێكی زۆرم ده‌ردا چونكه هیچیشم نه‌خواردبوو هێڵنجم ده‌هاتێ. پاش چه‌ند جگه‌ره‌كێشانێك كابرا هات ئه‌وه‌ی كه بۆ یه‌كه‌م جار بردبوومیه ژێرزه‌مینه‌كه ، دیسان چاوی به‌ستم ، منیش به‌و شه‌كه‌تییه‌ی لێدان و تێهه‌ڵدانه‌وه ، سه‌ره‌ڕای برسییه‌تی و ترس له‌وه‌ی بمباته‌وه ژێرزه‌مینه‌كه یا شوێنێكی وه‌ك ئه‌وێ هه‌زار و یه‌ك بیرم به مێشكا ده‌هات ، به‌هه‌ر حاڵ ڕۆیشتین ڕه‌نگبی به مه‌زه‌نده تا 005 پێنجسه‌ت مه‌ترێك به به‌پێ ڕۆیشتین ، ناوه ناوه‌ش كابرا ده‌یگوت سه‌رت داخه و سه‌رت به‌رز كه‌وه تا گه‌یشتین چه‌ند جارێك ئه‌مه‌ی دووباره كرده‌وه ده‌ستی گرتبووم تا گه‌یشتینه شوێنیك به‌عه‌ره‌بی وتی (دیر بالك سلالم) واته ئاگاداربه په‌یژه‌یه (قادرمه) ئیتر ئه‌وه بوو له په‌یژه‌كان سه‌ركه‌وتین ، وا دیاربوو په‌یژه‌كان زۆربوون ڕه‌نگه 51 پازده په‌یژه زیاتر ده‌بوو ، وه‌ختیك كه چاویان كردمه‌وه ، ڕووناك بوو خه‌ڵكێكی یه‌كجار زۆر له‌و دیوی شیشه‌كانه‌وه دیاربوون . كابرا منی ته‌سلیمی به‌رپرسی ئه‌و جێگاكه كرد ئه‌ویش قه‌ڵه‌م و قایشی پشت و سه‌عاتی لێ سه‌ندم ، ، ئینجا ده‌رگای سجنی بۆ كردمه‌وه پاش ئه‌وه‌ی ناو و زانیاری نووسیه‌وه كه چوومه ئه‌و دیوی شیشه‌كه‌وه ده‌توانم بڵێم به‌س من جلم له‌به‌ربوو چونكه زۆر گه‌رم بوو خه‌ڵكێكی زۆر ، ڕووبه‌ریكی كه‌م ، كه قاوش قاوش بوو ڕه‌نگبی 05م به21 مه‌تر بێ ، درێژووكانی بوو ، قاوش قاوش به محه‌جه‌ره جیا كرابووه‌وه كه له‌وانه‌یه به مه‌زه‌نده نزیكی هه‌شت سه‌ت نه‌فه‌ریان تێدا ئاخنیبوو كه پاسه‌وانه‌كه ده‌رگای داخسته‌وه من نه‌مزانی له زیندانه‌كه به‌ره‌و كوێ بچم، ته‌نانه‌ت جێگای وه‌ستانیش نه‌بوو . به‌ناچاری هه‌ر له‌نزیك ده‌رگاكه‌وه به‌حاڵ له‌سه‌ر چیچكان دانیشتم ، به‌جله‌كانیشم دیار بوو كه تازه هاتووم چونكه هه‌موویان له‌گه‌رما ڕووت بوون ته‌نیا شۆرتیان له‌به‌ردا بوو ..
ڕاستی ئه‌م زیندانه هه‌موو جۆره مرۆڤیكی تێدابوو له‌هه‌موو جۆره قه‌زیه‌یه‌ك به‌سیاسی و غه‌یره سیاسی( پاشان ئه‌وه‌م زانی) له‌به‌ر ئه‌وه زۆر ناخۆشبوو ، گه‌رما و هه‌وای پیسی ناو زیندانیش له‌ولاوه بوه‌ستێ.
به‌هه‌رحاڵ نازانم چۆن بوو كابرایه‌ك له‌ته‌نیشتم بوو پێی گوتم له‌سه‌ر چی گیراوی منیش له‌بێتاقه‌تی كه پێشمه‌وه دیار بوو لێیان داوم وتم نازانم ، زۆری پی نه‌چوو یه‌كێكی دی كه له به‌رامبه‌رم دانیشتبوو جگه‌ره‌ی ده‌كێشا وتی (أنت كاكه موو) ، به‌و مانایه‌ی تۆ كوردی ؟ وا دیاربوو له‌شیعه و ئه‌وانه ده‌چوو، منیش له‌سه‌رخۆ وتم (ئا) وتی: جه‌ماعه‌ته‌كه‌ت هه‌موویان لێره‌ن ، ئیشاره‌تی بۆ لای سه‌ره‌وه كرد. منیش ڕاستی زۆرم پێ بڕوا نه‌كرد وام زانیی پێم ڕاده‌بوێرێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌هه‌زار حاڵ تۆزی چوومه سه‌ره‌وه چاوم گێڕا وه‌ختیك پاش پێنج شه‌ش مه‌تر ڕۆیشتن ئاوڕم له‌لای ڕاستم دایه‌وه ، له‌یه‌كی له‌قاوشه‌كان وه‌ك وتم زیندانه‌كه له‌كۆمه‌ڵی قاووش پێكهاتبوو، بێجگه له‌وه‌ی مه‌مه‌ڕێكی هه‌بوو ، ته‌ماشام كرد بالفعل كۆمه‌ڵیك براده‌رم به‌رچاوكه‌وت وه‌ك گوڵ گه‌شامه‌وه له‌خۆشیان به‌تایبه‌تی كه زۆر ماندوو بووم. چوومه پێش سڵاوم كرد ئه‌وانیش هه‌ر هه‌موویان وتیان ئه‌وه(تۆیش) ؟..
ئه‌وانه‌ی له‌وكاته‌دا له‌وێ بوون چیرۆكنووس م.(حسێن عارف) م (حمید عزیز) كه ئێستا دكتۆره له فه‌لسه‌فه له زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین ، (ئه‌حمه‌د زه‌رده‌شت) ڕۆژنامه‌نووس (عه‌بدوڵڵا عه‌باس ) ڕۆژنامه‌نووس (محمد عبدالخالق) ڕۆژنامه‌نووس كه‌مال كه هه‌ردووكیان له ڕۆژنامه‌ی (بیری نوێ)ی حزبی شیوعی كاریان ده‌كرد ، ڕۆژنامه‌نووس عه‌بدوڵڵا بابا عه‌لی و (بێستونی مه‌لا عومه‌ر) كه له سلێمانی گیرابوو.
كابرایه‌كی لوبنانیشیان له‌گه‌ڵ بوو هه‌ر چه‌نده دوایی زانیم له قاووشێكی دیكه‌یه كه ده‌یانگوت ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبی به‌عسه له لوبنان ، خۆی ناوی( فاروق حسین الساحلی) بوو ، ئێمه پێمان ده‌گوت (ئه‌لتلوو ئه‌للو) ، چونكه ئه‌وه‌ی له قسه‌كردندا زۆر دووباره ده‌كرده‌وه ، ئیتر كۆمه‌ڵیك براده‌ری تریش بوون كه ڕه‌نگه ئێستا ناوه‌كانیان نه‌یه‌ته خه‌یاڵم بێجگه له م. (ڕه‌ئوف حه‌سه‌ن) چیرۆكنووس و ڕۆژنامه‌نووس كه ئه‌ویان بردبووه (زیندانی ئینفرادی) به‌مجۆره و له‌و حاڵه‌ته‌دا ماینه‌وه و ڕۆژمان به‌شه‌و گرێ ده‌دا و نه‌مانده‌زانی چاره‌نووسمان چی به‌سه‌ر دێت.
زۆرجار پاگه‌نده‌ی وایان له‌ناو زینداندا بڵاوده‌كرده‌وه كه ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر فڵانه مه‌سه‌له گیراون واو وایان لێده‌كرێ.. یا هه‌ندێ جار كه ڕۆژنامه‌ی ( الثورة)مان بۆ ده‌هات چه‌ند جارێك پارچه‌یه‌كیان له لاپه‌ڕه‌یه‌ك لێ ده‌كرده‌وه ئێمه وام لێك ده‌دایه‌وه ئه‌وه ئه‌مری ئیعدامی ئێمه‌یه ..
له ڕووی خۆراكه‌وه ، خواردنمان له نیسك، جاروباریش هه‌ندێ برنج كه زۆر وشك بوو زیاتر نه‌بوو..
حه‌فته‌ی جارێك پارچه (زبده)یه‌كیان پێ ده‌داین ، هه‌ندێجاریش نه‌ختی شیری قوتوو..
ڕاستی زۆربه‌مان زبده‌كه‌مان هه‌ڵده‌گرت و نه‌مانده‌خوارد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر لێیان داین له‌باتی مه‌لحه‌م شوێنی لێدانی پێ چه‌ور بكه‌ین ، ئه‌گه‌ر نه‌خۆشیش بووباین، له حاڵی مه‌لایش باین ده‌بووایه سره بگرین تا به حه‌فته‌یه‌ك یان زیاتر دوای ئه‌وه‌ی ناوی خۆمان ده‌نووسی تا به‌رمان ده‌كه‌وێ.
دكتۆریش كه ده‌چووینه لای له دووری دوو مه‌تر زیاتر به توڕه‌ییه‌وه لێی ده‌پرسی ( شبیك ؟) واته چیته ؟ سه‌یره ئه‌وه به دڵی خۆ پزیشكه و سوێندی یاسایی ئه‌بوقراتی خواردووه !!
له ڕووی مواجهه‌وه ، تا به‌ریش بووین هه‌موو مواجهه‌یه‌كمان قه‌ده‌غه بوو ته‌نیا ئه‌وه‌بوو ، ڕێگایان ده‌دا كه‌سوكارت كه دوایی زانیمان له زۆر دوور ڕایانده‌گرتن و ته‌نیا بۆیان هه‌بوو گلۆسێك پاكه‌تی به‌غدا له‌گه‌ڵ فانیڵایه‌ك و ده‌رپێ قوته‌یه‌ك و 5 پێنج دیناری ئیراقیمان بۆ بنێرن و بۆشمان نه‌بوو بپرسین كێ هێاویه‌تی ، به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی براده‌ران ده‌زانن جارێ من پرسیم كابرای ئه‌من ، پاش كۆمه‌ڵێك جنێو ئینجا ئاگاداری كردمه‌وه جارێكی‌تر ئه‌و پرسیاره نه‌كه‌م.
بۆ هه‌موومان وابوو..
به‌هه‌رحاڵ ئێمه تا نزیكه‌ی چوار مانگ ماینه‌وه. دواجار ، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌یان گرت ( كه دوای ئه‌وه‌ی به كه‌فاله‌ت ئازاد كراین زانیمان) ئێمه زۆربه‌مان به كه‌فاله‌ت ئازاد كراین.
ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ مندا گیرابوون و له (زیندانی ئه‌منی عامه له به‌غدا )ئه‌و براده‌رانه‌ی خواره‌وه بوون:
-1 حسێن عارف- ڕۆژنامه‌نووس و چیرۆكنووس ئێستا نیشته‌جێی شاری سلێمانییه.
-2 ڕه‌وانشاد عه‌بدوڵڵا بابه عه‌لی- ڕۆژنامه‌نووس خه‌ڵكی كه‌ركووك،
-3 احمد زه‌رده‌شت- كوڕی توێژه‌ری مێژوو مامۆستا حه‌مه‌بۆر- ڕۆژنامه‌نووس له ڕۆژنامه‌ی (بیری نوێ)ی حزبی شیوعی.
-4 محمد عبدالخالق- ڕۆژنامه‌نووس له ڕۆژنامه‌ی (بیری نوێ) و مامۆستا .
-5 شاعیر و ڕۆژنامه‌نووس عه‌بدوڵڵا عه‌باس ، كه ئێستا دانیشتووی سلێمانییه.
-6 حه‌مید عزیز كه ئێستا دكتۆره و له زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین، كۆلیژی ئاداب به‌شی فه‌لسه‌فه مامۆستایه و خه‌ڵكی قه‌ڵادزییه.
-7 بێستوون مه‌لا عومه‌ر- ئه‌ویش له‌سه‌ر هه‌مان قه‌زیه – بێستوون له سلێمانی گیرابوو.. به داخه‌وه وابزانم شه‌هید كرا .
8 – براده‌رێكی دی به ناوی كه‌مال ، كه هونه‌رمه‌ند بوو له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د عه‌بدولخالق گرتبوویان.
ئه‌وی ڕاستی بێ كه وتت زیندان ، به تایبه‌تی زیندانی به‌عسییان كه ئیعدامیان پێ ئاوخواردنه‌وه بوو .. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئازارێكی جه‌سته‌یی و نه‌فسی زۆریان داین ، به‌ڵام دیسان خاڵـی نه‌بوو له هه‌ڵوێست و دیمه‌نی كۆمیدی ، به نموونه كابرایه‌كی لێ بوو له ته‌نیشت قاووشی ئێمه ناوی ( ئیبره و خێت – دا‌و و ده‌رزی ) بوو كه پرسیم وتیان تاكه كه‌سه توانیویه‌تی ده‌رزی و دا‌و بێنێته ژوورێ ، ده‌یانگوت ڕۆژێ گوایه چه‌ند مریشكێكی كڕیوه و بردوویه‌تیه‌وه ماڵێ كه به‌ڕه‌ڵڵای كردوون یه‌ك یه‌ك ناوی لێ ناون و وتوویه‌تی ئه‌وه قائید ئه‌لموئسسه ، ئه‌وه سه‌ید و ئه‌لنائبه ( مه‌به‌ستی سه‌ددام حسێن) بووه ، ئه‌وه ئه‌ندامی قیاده‌ی قوتری فڵانه و تاد .. تومه‌ز ژنه‌كه‌ی پێ ده‌چێ دۆستی هه‌بووبێ ، خه‌به‌ری لێ ده‌دا و ده‌یگرن به تۆمه‌تی (سب و شتم ) واته جنێودان ، ئینجا زۆر جار به ده‌نگی به‌رز هاواری ده‌كرد ( بس اطلع) واته به‌س ئازاد بم ، گوێمان لێ ده‌بوو هه‌ر له قاووشه‌كه‌ی خۆی پێیان ده‌گوت ( بابه ما تطلع) بابه ده‌رناچی ..
یان كۆمه‌ڵێك شه‌قاوه‌ی به‌غدایان گرتبوو ، نه‌مانزانی له‌سه‌ر چی بوو ، به‌ڵام ده‌یانگوت كۆنگره‌ی لاوانی عه‌ره‌ب له‌و ماوه‌یه له به‌غدایێدا ده‌به‌سترێ بۆیه گیراون ( وایان ده‌گوت) ئه‌وانه زۆریان كوردی فه‌یلی بوون ، هه‌موو زیندانییان لێیان ده‌ترسان ، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه زۆر ڕێزی ئێمه‌یان ده‌گرت ، یه‌كێكی زه‌به‌ڵڵاحیان تێدا بوو وای نیشان ده‌دا گه‌وره‌یانه ( گه‌وره‌ی شه‌قاوان) ده‌هات به كا حوسێن عارفی ده‌گوت ، (كه ئێمه‌ش به پێی ته‌مه‌ن ئه‌ومان به گه‌وره‌ی خۆمان دانابوو) – خۆ ممحتاجین شی- خۆ هیچتان پێویست نییه ، هه‌ر هه‌مان كه‌سی زه‌به‌للاح ڕۆژێ پێی له‌سه‌ر پێی كه‌سێك دانابوو ، كابرا ده‌یهێشا و هاواری ده‌كرد . ئه‌ویش پێی ده‌گوت
( اخ الگحپه لیش مخلی رجلك تحت رجلی) واته خوشك هین بۆ پێت له بن پێی من داناوه ؟ !!
یان كابرای لوبنانی كه زۆر ده‌هاته لامان ، ئه‌و له قاووشێكی سه‌ره‌و‌تر بوو ، عه‌رش و كورشی باس ده‌كرد ، هه‌میشه‌ش ده‌یگوت من یا ئیعدام ده‌كرێم یان ئازاد ده‌كرێم و به‌رپرسیاریه‌تێكی گه‌وره‌م ده‌ده‌نێ ، پاشان دوای ماوه‌یه‌ك ئازاد كرا ، ئێمه به‌وه‌مان زانی هه‌ندێ پاكه‌ت و په‌نیر و ئه‌وانه‌ی بۆ قاووشی ئێمه ناردبوو .. ئه‌و پیاوه خۆی وه‌ك چه‌پ نیشان ده‌دا كه له زیندانه‌وه به‌رگری له میشێل عه‌فله‌ق ده‌كرد و به بیریاری حزبی به‌عسی ده‌زانی ، له‌و سه‌ره‌كه‌ی دی ( جه‌بهه‌ی قه‌ومی ته‌قدوومی ) نێوان به‌عس و حزبی شیوعی به‌رقه‌رار بوو و باره‌گایان له به‌غدا و نزیكه‌ی زۆربه‌ی شاره‌كان مابوو ، ئینجا زیندان پڕ بوو له شیوعی ..
به‌و جۆره مامه‌وه تا ڕۆژێ من سره‌ی سه‌رئاوێم (ته‌والێت )م گرتبوو ، ئاخر سه‌رئاویش به سره بوو به‌شی هه‌مووانی نه‌ده‌كرد ده‌بووایه كه‌مترین كات به‌یانیان نیو سه‌عات بچیت سره بگری تا به‌رت ده‌كه‌وێ چۆڕه میزه‌كی بكه‌ی ئه‌ویش تا ته‌واو ده‌بووی ده‌یان ( شسوێت)ت – چیت كردتیان له‌و دیوی ده‌رگاوه بۆ ده‌هات وه‌ك وتم ئه‌و ڕۆژه دوای نزیكی چوار مانگ له زیندان ئه‌و به‌یانییه هه‌ر سره‌م به‌ركه‌وت و چوومه ژووره‌وه ، گوێم له چه‌ند ناوێك بوو ، له‌وانه ناوی خۆم ، چیت لێ بشێرمه‌وه میزم به پاش وه‌چووه‌وه و پێم نه‌كرا كه گوێم له ناوی خۆم بوو كابرا وتی ، فڵانی كوڕی فڵانی ( لم غراضك) واته فڵان (واته من) شڕوشیتاڵت كۆ كه‌وه ، خۆیشی وابوو ئه‌گه‌ر به‌یانیان بانگیان كردبای یا بۆ ئازاد كردن بوو یا گواستنه‌وه ، به پێچه‌وانه‌ی ئێواران یا شه‌و ئه‌وه بێگومان ده‌مانزانی بۆ ته‌عزیب و لێكۆڵینه‌وه‌یه ، ناوی ئێمه كه بانگ كراین به‌یانی زوو بوو ده‌وری سه‌عاتی هه‌شت تا هه‌شت ونیوی به‌یانی بوو ، بۆیه له ڕواڵه‌ته‌وه ترسی كه‌متر بوو ، هه‌ر وایش ده‌رچوو من یه‌كسه‌ر له ته‌والێته‌كه هاتمه ده‌ره‌وه ، هیچ شڕو شیتاڵیشم نه‌بوو ، یه‌كسه‌ر چووم خواحافیزیم له‌و براده‌رانه‌ی مابوون ، (چونكه هه‌ندێكیان پێشی من به‌ر ببوون )كرد و هاتمه لای ده‌رگا خۆم ناساند و كابرا لیستێكی پێ بوو سه‌یرێكی كرد و ده‌رگایان لێ كردمه‌وه ، كابرا پێشه‌كی منی برده لای سه‌رتاشی زیندان ، چونكه ڕیشم زۆر درێژ بوو و له هه‌موو ئه‌و ماوه‌یه‌شدا چه‌هره‌ی خۆمم نه‌بینیبوو ، سه‌رتاش زۆر به په‌له ڕیشی تاشیم نیوه‌ی ڕوومه‌تی بڕیم ، ئینجا كابرا بردمییه لای ده‌رگایه‌ك كورسییه‌كی لێ بوو ، وه‌ك ئه‌وانه‌ی بۆ ده‌رگه‌وانانی داده‌نێن و وتی لێره دانیشه (ئه‌و به عه‌ره‌بی وتی) ..
چووه ژووره‌وه ، دوو تا سێ ده‌ققه‌ی پێنه‌چوو ده‌رگای كرده‌وه به وشه‌ی (تفضل) فه‌رموو ، كه ده‌مێك بوو گوێم لێ نه‌ببوو ، له‌وه‌ڕا زانیم بانگ كردنم بۆ به‌ربوونه .. كه چوومه ژووره‌وه كه‌سێ به جل وبه‌رگی مه‌ده‌نی ته‌مه‌نی به سه‌رووی چل و پێنج ساڵی ده‌رده‌كه‌وت له پشت مێزێكی داری پان و پۆڕ دانیشتبوو كه دوو كورسی له‌م سه‌ر و ئه‌و سه‌ر داندرابوون ، ژووره‌كه‌ش پاك و خاوێن و قه‌نه‌فه‌ی گرانبه‌های لێ بوو ، به‌وه زانیم كه ئه‌فسه‌رێكی پله باڵایه ،كه‌سێكی سووركه‌ڵه‌ی قه‌ڵه‌وی له‌لادا له‌سه‌ر یه‌كێك له كورسییه‌كانی به‌رده‌می دانیشتبوو له‌گه‌ڵ چوونه ژووره‌وه كابرای پشت مێز ئاماژه‌ی بۆ كورسییه‌ك كرد لای ده‌رگا داندرابوو و وتی : (استریح) دانیشه .
نه‌خێر زۆری نه‌برد چایه‌كیشیان بۆ هێنام ، ئینجا كابرای قه‌ڵه‌و به‌كوردی پێی وتم تۆ چ كارت به‌وانه دایه ، تۆ ئه‌ولی ته‌مه‌نته بۆ یارمه‌تی باوكت ناده‌ی …( كه‌ر له كوی كه‌وتووه و ئاشه‌وان له چ خه‌یاڵێ ، ده‌بێ په‌نده‌كه‌ی ئاوا بۆ تێكه‌ڵ بكه‌ی ) وتم مامۆستا من له جنووب ده‌ژیم ، خوا شایه‌ده خۆشم نازانم بۆ گیراوم .. كابرا له‌سه‌ری نه‌ڕۆی یه‌كسه‌ر وتی ئه‌مڕۆ به‌ر ده‌درێی من هاتووم ده‌بمه كه‌فیلت ، ئێنجا كابرای پشت مێز وتی: (راح نطلق سراحك) واته به‌رت ده‌ده‌ین ،پاشان كۆمه‌ڵێ قسه‌ی كرد به‌و ئاراسته‌یه‌ی كه هیچ تاوانبارێك ئه‌و ( مجرمین) ی به‌كار هێنا له عه‌داله‌تی حزب و سه‌وره ده‌ربازیان نابێ.. به‌هه‌ر حاڵ من تا ئه‌و كاته ده‌مم بۆ چایه‌كه‌ی پێشم نه‌بردبوو، كابرای پشتی مێز وتی : ( اشرب چایك تعال وقع ) چایه‌كت بخۆوه و وه‌ره ئیمزا بكه
چایه‌كه سارد ببووه‌وه یه‌ك دوو فڕم له‌به‌ر قسه‌ی ئه‌و لێدا و به‌ره‌و لای مێزه‌كه هه‌ستام و بینیم فه‌رمانی به‌ربوونمه ئیمزام كرد ، دیار بوو وه‌ره‌قه‌یه‌كی تریشی به كابرای قه‌ڵه‌و ئیمزا كرد ، ئینجا كابرای قه‌ڵه‌و كه به ئه‌بوو فلان ( ناوه‌كه‌یم بیر نه‌ماوه) خوافیزی له كابرا كرد و منی به پێشه خۆی دا و پسووله‌یه‌كیشی به ده‌سته‌وه بوو كه ده‌رچووین له پرسگه ته‌سلیمی كرد و ئیمزایه‌كی بۆ له ده‌فته‌رێك بۆ كردن و هاتینه ده‌رێ ..
ئاوا سه‌ت مه‌ترێك ڕۆیشتین گه‌راجیكی لێ بوو ، كابرا ئۆتۆمبیلی له‌وێ ڕاگرتبوو ، ڕاستیی من یه‌كسه‌ر زانیم ئه‌م (كورده قاره‌مانه) پیاوی خۆیانه و به پاره بووه‌ته كه‌فیلم كه هه‌ر وایش ده‌رچوو ، پاره‌یه‌كی زۆری له باوكم وه‌رگرتبوو ، بۆیه من هه‌ر خوا خوام بوو له نزیكترین شوێن بێمه خوارێ ، بینیم ئێمه له كۆڵانه‌كانی پشت ( قصر الابیض) گیرا بووین كه نزیكیشه له گۆڕه‌پانی ئه‌نده‌لووس ، ئه‌و وتی بتگه‌یێنمه كوێ ، وتم له گۆڕه‌پانی نه‌سر دێمه خوارێ ، گۆڕه‌پانی نه‌سر زۆر دوور نه‌بوو له‌وێ و پاسی مه‌یدان یش ده‌هاتنه ئه‌وێ ، به‌هه‌ر حاڵ پێی وتم ئێستا خه‌به‌ر ده‌ده‌مه باوكت ، وه‌ڵامم نه‌دایه‌وه ، پاشان ده‌ركه‌وت به پاره ئه‌و كابرایه‌یان بۆ باوكم دۆزیبووه‌وه كه ماڵی له به‌غدا بوو .
له گۆڕه‌پانی نه‌سر هاتمه خوارێ ، پیاسه‌یه‌كم له گه‌راجی پاسان كرد ، له چاوه‌ڕوانی پاسی ژماره 4 كه ده‌چووه مه‌یدان هه‌ستم كرد پێیه‌كانم زۆر ئازاریان هه‌یه به هۆی ئه‌وه‌ی له لایه‌ك لێدانی كاتی گرتنم و له لایه‌كی دی به‌هۆی دانیشتنی زۆر و بوار نه‌بوون بۆ پێ درێژ كردن .
تا پاس هات هه‌وڵم دا به هۆی جامی چه‌ند ئۆتۆمبیلێك چه‌هره‌ی خۆم ببینم كه ماوه‌یه‌كی زۆر بوو نه‌مدیبوو ، پاشان وازم لێ هێنا وتم نه‌ڵێن ئه‌و كوڕه بۆچی سه‌ری ده‌باته ناو جامی ئۆتۆمبیلان !!
پاس هات سوار بووم ، له‌ناو پاس به‌بیرم هاته‌وه كه بردمیان بۆ قاووش سه‌عات و قایش و هه‌ندێ شتومه‌كیان لێ ستاندبووم ، ئه‌ویش ڕۆیی ، تازه چی ، من خوا خوام بوو بێمه ده‌رێ ..
پاسی ژماره 4 به درێژایی شه‌قامی ڕه‌شید دا ده‌ڕۆی تا ده‌گه‌یشته گۆڕه‌پانی مه‌یدان ، من پێش ئه‌وه‌ی بگاته مه‌یدان له وێستگه‌یه‌كی نزیك مزگه‌وتی ( حه‌یده‌رخانه) هاتمه خوارێ ، چونكه من عاده‌ته‌ن كه له عه‌بباسیه‌ش بهاتمایه به‌غدا یا لای م . عزیز گه‌ردی و ئه‌وان ده‌مامه‌وه یا له ئوتێلی ( نزار ) نزیكی مه‌یدان .
ئۆتێلی نزار ئه‌وسا ، محمد موكری و مارف عومه‌ر گوڵ ( كه خاوه‌نی ئوتێل خاڵی بوو ) هه‌روه‌ها زۆر له‌و نووسه‌ر و ئه‌دیبانه‌شم لێ ده‌دیتن كه له به غدایێ له زانكۆ ده‌یانخوێند له‌وانه به نموونه شێرزاد حه‌سه‌ن كه له به‌شی ئینگلیزی ده‌یخوێند ..
ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بوون ، ناوه‌كانییانم له‌بیر نه‌ماوه.
له نزیكی ئوتێل نزار له وێستگه‌یه‌ك دابه‌زیم ، له‌وێ ته‌له‌فۆنم بۆ محه‌لی خاڵم ڕه‌حمه‌تی محه‌مه‌د گه‌ڵاڵی كرد كه ئه‌وسا كارگه‌ی كاشی هه‌بوو و شوێنی خۆم پێ وتن ، بۆ ئێواره‌كه‌ی باوكم له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له خزم و دۆستان گه‌یشتنه لام ، شه‌و له به‌غدا ماینه‌وه بۆ به‌یانی به‌ره‌و هه‌ولێر به‌ڕێ كه‌وتین ، ڕاستی تا ئازاد نه‌كرام به دایكمیان نه‌وتبوو ، به‌ڵام دایكم به (حدس) زه‌ینڕوونی دایكایه‌تی هه‌ستی كردبوو شتێك بووه و پێی ناڵێن .. به‌هه‌ر حاڵ سێ چوار ڕۆژێك له هه‌ولێر له ماڵه‌وه مامه‌وه پاشان یه‌كسه‌ر به‌ره‌و عه‌بباسیه ، شوێنی لێی گیرام گه‌ڕامه‌وه ، كه چوومه كتێبخانه ( وه‌ك له پێشدا وتم من كاتب بووم له‌وێ) به‌ڕێوه‌به‌ری كتێبخانه پێی ڕاگه‌یاندم كه من ماوه‌ی مانگێك زیاتره گواستراومه‌ته‌وه به‌غدا ( ئیداره‌ی محه‌لی) ، هه‌ر چه‌نده زۆرم پێ خۆش بوو ، به‌ڵام له دڵی خۆمدا سه‌یرم پێ هات كه له كاتێكدا من له زیندان بووم فه‌رمانی گواستنه‌وه‌م دراوه ، ئینجا یان كه‌س به كه‌س نه‌بووه و ئیداره‌كان ئاگاداری یه‌كتر نه‌بوون یان به مه‌به‌ست ئه‌وه كراوه ..
نوسخه‌یه‌ك له فه‌رمانی گواستنه‌وه‌م له به‌ڕێوه‌به‌ری كتێبخانه وه‌رگرت و خواحافیزم له‌وان و چووم له ماڵی قادریش كرد و به‌ره‌و به‌غدا له نه‌جه‌فه‌وه كه‌وتمه ڕێ ..
ئه‌و ڕۆژه‌ی گه‌یشتمه به‌غدا به دره‌نگم زانی بچم بۆ پارێزگای به‌غدا – ئیداره‌ی محه‌لی – هێشتمه‌وه بۆ به‌یانی ، شه‌و وه‌ك زۆر جاران چوومه لای م. عزیز گه‌ردی و حه‌كیم كاكه‌وه‌یس و ئه‌وان و ڕاستی سه‌ره‌ڕای ترسێكی په‌نهان دڵخۆش بووم به‌وه‌ی گواستراومه‌ته‌وه به‌غدا ، ته‌نانه‌ت باسی ئه‌وه‌شم له‌گه‌ڵ براده‌ران كرد كه منیش چۆن ژوورێك له‌وناوه به كرێ بگرم ..
بۆ به‌یانی چوومه پارێزگا كه ئه‌و ده‌مه باره‌گای پارێزگا له مه‌یدان دوور نه‌بوو له بینایه‌یه‌ك بوو پێیان ده‌گوت (قشڵه) ، له پرسگه نوسخه‌ی فه‌رمانی گواستنه‌وه‌كه‌مم پێشان دان یه‌كسه‌ر بێ ئه‌وه‌ی پێم بڵێن چاوه‌ڕێ بكه ( كه ئه‌وه‌ش ترسی زیاتر كردم) بردمیانه لای به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( له‌سه‌ر ده‌رگاكه‌ی وا نووسرابوو) ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بێ ئه‌وه‌ی لێم بپرسێ ئه‌و ماوه‌یه بۆچی ( نه‌هاتووی موباشه‌ره بكه‌ی ) یه‌كسه‌ر له‌سه‌ری نووسی ( الأملاك .. شعبة التركات لاجراء اللازم) ، خزمه‌تگوزارێكم له‌گه‌ڵ هات بردمی بۆ لای به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ئه‌ملاك ، ئه‌ویش ( موباشه‌ره) ی بۆ نووسیم ڕه‌وانه‌ی به‌شی (التركات)ی كردم ، ته‌ریكات چ ته‌ریكات ، ڕاسته وه‌ك به‌شێك بوو له ئه‌ملاكی ئیداره‌ی محه‌لی ، به‌ڵام له كۆمه‌ڵێك تۆماری تۆزاوی زیاتری لێ نه‌بوو ، كه ده‌شڵێم تۆزاوی هه‌رگیز به ته‌وسه‌وه‌م نییه ، به‌ڕاستی تۆزی ساڵه‌های ساڵی لێ كۆببووه‌وه ، ئه‌و تۆمارانه به‌ئه‌سڵ هی جووله‌كه‌كان بوون ، ئێمه‌ش یه‌ك دوو فه‌رمانبه‌ر بووین بێ ئیش و كار وه‌ك پاسه‌وانی ئه‌و تۆمارانه وا بووین ، ڕاستی له توانادا نه‌بوو له ژووره‌وه له‌به‌ر تۆز دابنیشین به ناچاری زۆربه‌ی كاتی ده‌واممان له ڕێڕه‌وه‌كه به‌سه‌ر ده‌برد كورسیمان ده‌هێنایه ده‌ره‌وه ( من له‌و كاته‌وه تووشی ئه‌وه‌ی به حه‌ساسییه ناسراوه) بووم كه ئێستاش له كۆڵم نه‌بووه‌ته‌وه ..
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكیشم به‌و ڕه‌نگه به‌ڕێ كرد تا ڕۆژێ به ڕێكه‌وت كوردێكم بینی كه وا بزانم له به‌شی خۆیه‌تی ئه‌وێ كاری ده‌كرد كوردێكی خه‌ڵكی كه‌ركووك بوو ناوی ( مه‌جید بیبانی ) بوو ، ده‌رچووی به‌شی كوردی بوو ( پاشان بیستم دكتۆرای وه‌رگرتووه) ئه‌و له ڕێی نووسین و ڕۆژنامه‌كانه‌وه منی ناسییه‌وه ، منیش بار‌و دۆخی خۆم بۆ گێڕایه‌وه ، ڕاستی مه‌ردانه به هانامه‌وه هات و شه‌فاعه‌تی لای به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بۆ كردم ، كه ئه‌وه‌ی لێ كه‌وته‌وه گواستمیانه‌وه كۆگای كتێبان له په‌روه‌رده‌ی كه‌رخ ، هه‌ر چه‌نده ئه‌وێش خاڵی نه‌بوو له ته‌پ و تۆزی كتێبان ، به‌ڵام زۆر باشتر بوو له جێی پێشترم.
به‌و ڕه‌نگه‌م به‌ڕێ كرد تا نزیكه‌ی ساڵ و نیوێك ، ئینجا گه‌ڕامه‌وه هه‌ولێر ، ئه‌و ده‌مه ماڵیشمان هاتبووه هه‌ولێر و له دوكانێـكی تۆمارگه كه یه‌ك دوو خزم بۆیان دانام ،
دوكانه‌كه به ناوی (تۆمارگه‌ی ژوان) بوو له‌سه‌ر شه‌قامی ئاراس ته‌نیشت بانكی ئاراسی ئه‌وسا ..
لێره‌دا كۆتایی پێ دێنم . له‌م ڕاسته‌یشدا ده‌مه‌وێ خوێنه‌ری ئه‌م چه‌ند دێرانه له‌وه باخه‌به‌ر بكه‌م ئه‌م چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه یاده‌وه‌ری نییه ، به‌شێكی بچووكی یاداوه‌ریش نییه له‌وه‌ی به‌ده‌ر به‌شێكه له پرۆژه‌یه‌یه‌كی تایبه‌ت به نه‌فیكراوان كه من له ڕاستیدا به ئیلحاحی برایان ( تاریق جه‌مباز ، كه به‌جار 126 جاری پێ وتم ) هه‌روه‌ها ( نیعمه‌ت عه‌بدوڵڵا ، كه ئه‌ویش 27 جار) ده‌نا من وه‌كو خۆم ژیانی خۆم وا چاو لێ نه‌كردووه شتێكی تێدا بێ جیا له هه‌ر كوردێك جێی گێڕانه‌وه بێ ، جگه له‌وه‌ش له‌وه‌نده‌ی یادداشتنامه‌م خوێندوونه‌ته‌وه ، مه‌گه‌ر به ده‌گمه‌ن ده‌نا له تێكه‌ڵه‌یه‌كی غه‌ریب و عه‌جیب زیاترم لێ نه‌دیون له نێوان ڕاستی و هه‌ڵبه‌ستن و ناڕاستیدا ، ته‌نانه‌ت خه‌یاڵ بۆ ئه‌وه ده‌چێ هه‌ندێ له‌و یادداشتنامانه به چه‌شنێكن ئه‌وه‌ندیان ته‌فاسیل تێدایه له ڕۆژانه ده‌چێ تا یادداشتنامه كه ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یێنێ ڕۆژانه نووسیبیێتیانه‌وه ، ئاسان نییه له ته‌مه‌نێكی دیاریكراودا ئاده‌مزاد شته‌كانی به‌و وردكارییه به‌بیر بێته‌وه.. له ڕوویه‌كی دییه‌وه هه‌ندێ جار ئه‌وه به خه‌یاڵدا دێ حكوومه‌تی به‌غدا نه‌یده‌ویست ئه‌و شاخ و داخانه چۆل بن ئه‌و فشارانه‌ی ده‌كردن گه‌نجی كورد ناچاری هه‌ڵاتن و خۆده‌ربازكردن بكا و شه‌رعییه‌ت بداته خۆی بۆ سه‌ركوتكردن وچه‌واشه‌كردنی هه‌ندێ لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی سۆزدار له‌گه‌ڵ كێشه‌ی ڕه‌وای كوردستان ، ئه‌وه‌ش ڕوونتر له‌وه‌دا ده‌ركه‌وت كه حكوومه‌ت هه‌ر زوو پێش ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری ئاهێكی بێته‌وه‌به‌ر له شاخ پرۆسه‌ی ڕاگواستنی چه‌ندان ناوچه و گوندی كوردستانی ، كه یه‌كه‌مین گورزی كوشنده بوو به‌ر ڕۆحی كۆمه‌ڵایه‌تی و سایكۆلۆژی و ئابووری مرۆڤی كورد و كوردستان به گشتی كه‌وت كه له دوایشدا ئه‌نفال و به‌كارهێنانی چه‌كی كۆكوژ و له‌باڵیه‌كده‌رهێنانی بزاڤی ئازادیخوازی كوردی لێ كه‌وته‌وه ، ده‌سپێكرد ..
ڕاستییه‌كانیش هه‌روا ده‌ركه‌وتن كه وه‌ختی خۆی له ئه‌ده‌بیاتی حزبیاندا ده‌ریان ده‌بڕی كوردیان به ( شعبنا الكردی) ناوزه‌د كردبوو و كه تا ئێستاش و تا ئه‌مڕۆ حكوومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی به‌غدا نه بڕوایان به چاره‌سه‌ركردنی بنه‌ڕه‌تی كێشه‌ی كوردستان هه‌یه و نه پلانێكی جددییان بۆ هه‌بووه و هه‌یه .
ئه‌م چه‌ند دێره هه‌تیوكه‌وتووه‌یش، بۆیه‌ش ده‌ڵێم هه‌تیوكه‌وتوو چونكه پێم وایه گه‌یشتوومه‌ته قه‌ناعه‌ت دوای هه‌موو ڕووداوه تراژیكۆمیدییه‌كانی پاش ڕاپه‌ڕین و دامه‌زراندنی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت له‌م به‌شه‌ی كوردستان نووسین و نه‌نووسینی وه‌ك یه‌ك بێ ، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د ناوێكی مه‌نسوولی زیندانییه سیاسییه‌كان كه به دڵی خۆ نیعمه‌ت عه‌بدوڵڵاشم به شایه‌دی له‌گه‌ڵ خۆم بردبوو و هه‌ردوو هاوزیندانیش محه‌مه‌د عه‌بدولخالق و د. حه‌مید عزیز له كاتبی عه‌دل شایه‌دیان بۆ دابووم مه‌نسوولی زیندانیان پێی وتم ناكرێ چونكه تۆ له‌سه‌ر( قتل) گیراوی !
ئینجا ئاغه‌م به توو سه‌لامه‌تدار سه‌یرایه‌تییه‌كه له‌وه دابوو من ته‌ئیدم له‌سه‌ر داوای خۆیان بۆ چه‌ند براده‌رێكی هاوزیندان كرد به ته‌ئیدی من بۆیان ڕایی كردن !!
به داخه‌وه ئێمه هه‌ڵه ده‌كه‌ین ، كه‌چی له یادداشتنامه‌كانماندا ( مه‌گه‌ر به ده‌گمه‌ن) دانی پێدا نانێین ، كه لێشمان ده‌قه‌ومێ هه‌میشه كاره‌سات و نوشووستییه‌كانمان به جلـئاوێزی خه‌ڵكی تره‌وه هه‌ڵده‌واسین ، لێره‌شڕا نه‌خۆشی (ده‌رده كورد) و یه‌كتر تاوانبار كردن هه‌میشه دووباره و سه‌تباره بووه‌ته‌وه و ده‌بێته‌وه ..
(**)ئه‌م وێنه و دیكۆمێنتانه‌ی خواره‌وه ئه‌وه‌ندی لای خۆم بوون و مابوون و به‌ر تاڵان و بـڕۆی شه‌ڕی برایان نه‌كه‌وتن به پێی به‌رده‌ستییان ئه‌وانه‌ن په‌یوه‌ندییان به خودی ئه‌م نووسینه‌وه هه‌یه .
(*) ( به‌ختی ڕه‌ش یـا كـۆمه‌ڵی چه‌وت) له ئه‌سڵدا ئه‌مه ناوونیشانی یادداشته‌كانی باوكم بوو كه نزیكه‌ی نۆ سه‌ت و قسوور لاپه‌ڕه‌ی فۆڵسكاب (A4)ی ده‌ستخه‌ت بوو ، بێجگه له چه‌ندان وێنه و دیكۆمێنتی گرینگ كه به داخێكی زۆره‌وه به بۆردمانی فڕۆكه له‌گه‌ڵ خانوو و ماڵێمان ساڵی 1974 له گه‌ڵاڵه تـیاچوو .
