Home ڕاگەیاندنی رۆژنامەوانی“ئەلتەرناتیڤی سێ یەم”

“ئەلتەرناتیڤی سێ یەم”

by Hawpshti Media
0 کۆمێنتەکان 34 بینینەکان
بۆ لیژنەکانی بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانەکان لە هەرێمی کوردستان.
 
ڕزگار عومەر:
یەکەم/ ئێوە تا ئەمڕۆ سەلماندوتانە کە بە زیادەوە ئەرکەکانتان لە ئەستۆ گرتووە، تاك بە تاکی ئێوە لەم ماوەیەی ڕابردوو هەموو ژیانتان بەس ببووە ڕێکخستنی خۆپیشاندانەکان، لێرەدا تەنیا دەتوانم بڵێم ئێوە شایەنی هەموو جۆرێك لە پشتیوانی و ڕێزلێنانێكن.
دووەم/ ئەم دۆخە مێژووییە ناوازەیە، ڕەنگە لە نێوان ٣٠ بۆ ٤٠ ساڵێك ڕووبدات. لێرەدا بەهای ئەم وەرچەرخانە تەنیا بەوە قەتیس نابێ کە ئەم ساغبوونەوە جەماوەریە لە پشتگیری دۆخی ڕۆژئاوا ئەرکێکی کاتیی و ئەخلاقی، پشتگیری ڕەوابوو،
بەڵکو دوای بێدەنگیەکی زۆری جەماوەر لە “بەشداری سیاسی” و لە ” ڕۆڵ بینین لە چارەنوسی سیاسی” جەماوەر بە مانا فراوانەکەی بەشداری خۆی بە تاقە “زەمانەت” زانی.
ئەم درك و هۆشیاریە سیاسیە، قابیلی ئیشکردنێکی نوێ یە، جۆرێك لە ئاسۆی کاری ئیدارەدانی جەماعی، چونکە ئێمە بە ڕاستی ئێستا دەتوانین ئیعلان بکەین کە بڵێین “ڕێگا چارەی سێیەم” کە پاڵەوانە سەرەکیەکە لە ئێستادا تەنیا ئەم “جەماوەریە” لە کوردستان چەکەرەی کردووە، چۆن بتوانین ئەم درکە بکەینە پلاتفۆرمێکی سیاسی چالاك نەك تەنیا بۆ دۆخی ڕۆژئاڤا، بەڵکو بۆ هەموو ئەو پرسیارە چارەنوسازانەی کە چاوەڕێمانن.
سێیەم/ جەنگی گەورە بە ڕێکخستنی پتەو دەکرێ (کە ئێوە لەم ئەزموونە بە هیلاکبوونی بە کۆ بە تاك) سەلماندتان کە دەتوانن ئیدارەی جەماوەر بدەن. بەڵام لە ئێستادا دەبێ هەندێك کەیسی گەورە ئامادەسازی بۆ بکرێ، چەشنی هێشتا ڕۆژئاڤا پێویستی پێمان هەیە، بەڵام چالاکیەکان لە ئێستادا بە پێ ی هەلسەنگاندنی ئێوە ڕەنگە بڕیار لەسەر وەستان یان بەردەوامی هەندێك لە چالاکیەکان بدرێت.
ئەمریکا ڕۆڵێکی زۆر خراپی بینیوە لەم دۆخەی ئێستای ئێمە، باشترین کەیس کە ئیشی لەسەر بکرێ و جەماوەری بۆ ئامادە بکرێت؛ لە گەڵ دەست بەکاربوونی تۆم باراک و لە پۆستەکەی لە عێراق لە گەڵ “یەکەم سەردانی” گەورەترین ناڕازایتیەکان بەرامبەر تۆم باراك و ترامپ و سیاسەتی ئێستای ئەمریکا تایبەت بە ڕۆژئاڤاو هەڕەشەکان لە باشوور ساز بکرێ.
چوارەم/ زۆرجار لە نێو بزوتنەوە جەماوەریەکان جۆرەها کەسایەتی دێتە پێشەوە دەیەوێ بە ئاکتێك، بە گوتارێك، بە بەرهەمێك، پشتگیری خۆی نیشان بدات، لەو حاڵاتانە پێوەرەکە ئەوە نیە چالاکیەکە یان ئەو کەسە پێرفێکتە یان نا، لێرەدا پیشەیی بوونی خاوەندارێتی تۆ بۆ “جەماوەر” و بزوتنەوەی جەماوەری لەوە بەرجەستە دەبێت، کە بەلانس بەم کۆ دەنگیە بدەیت، بە ئاراستەی ئامانجە سەرەکیەکانی بزوتنەوە جەماوەریەکە.
لە نێو ئشکردنی ڕۆژانەی خۆتاندا؛ ڕەنگە هەندێك بۆچوون بێتە پێشەوە؛ کە ئامانجەکەی تاکە کەسیە، حیزبیە، ساغکردنەوەی کۆنە قینی شەخسی و سیاسی بێ، لێرەدا میتۆدی ئیدارە دانی ئەم سیراعانە تەنیا پرەنسیبی “گەڕانەوەیە” بۆ ئامانجە سەرەکیەکانی ئەم بزوتنەوەیە، هەموو موناقەشەیەکی زیادە تەنیا لە ڕێ ی پرسیاری چ پەیوەندیەکی بە جێبەجێکردنی ئامانجە سەرەکیەکانەوە هەیە وەڵام و قفڵی خۆی وەردەگرێ.
پێنجەم/ ئەم بیروڕا گۆڕینەوانە گرنگە بۆ ئێوە، بۆ بزوتنەوە جەماوەریەکە، ئەم دۆخە تازەیە ناکرێ لەبارببرێ، یان ئاراستەکەی بگۆڕدرێت، دەست گرتن بە چەمکی ئەم بزوتنەوە جەماوەریە وەکو “ئەلتەرناتیڤی سێیەم” بەرچاوڕوونیەکی زۆر زیاتر دەدات بە پرەنسیب و شێوازی کارکردن.

لێدوانێک بەجێ بهێلە