Home بیروڕاچەند سەرنجێک لەسەر تاوانەکانی دوورگەی جیفری ئێپستین..

چەند سەرنجێک لەسەر تاوانەکانی دوورگەی جیفری ئێپستین..

by admin
0 کۆمێنتەکان 58 بینینەکان

حەسەن ڕازانی:   

– ئەم تاوانە کارێکی قێزەون و تاوانیکی دژە ئینسانییە!
– بە بڕوای من تاوانباری سەرەکی جێفری ئێپستین نیە بەڵک و ئەو دەسەڵات و سیستەمەیە کە جێفری لە ژێر سایەیدا ئەو دوورگەیو شوێنەی بەڕێوەبردووە. بۆیە دەبێ سەرەتا سیستەمە یاسایی و حوکمڕانیەکە سەرکۆنە بکرێت ئینجا جێفری ئیپستین
– تاوانبارەکان کە لە تاوانەکانی دوورگەی ئێپستینەوە تێوەگلاون، جا کەم یان زۆر ، ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، زۆرن و فرە ڕەگەزو فرە نەتەوەو فرە پیشەو فرە ئایدۆلۆجیی و فرە ڕەنگ و فرە کەلتوورو فرە ئایین و فرە شوێنی جوگرافیایی جیاوازیشن. بۆیە بە گشتاندنی تاوانەکەو لکاندنی بە لایەکەوە کارێکی نا لۆجیک و نادرووستە.
-درووست نییە ئەو تاوانە دژە ئینسانییە تەنها بدرێتە پاڵ ئایدۆلۆجیەتێک، شوێنێک، کەلتوورێک، ئایینیک یان ڕەگەزو نەتەوەێک. چونکە زۆر نزیکە لەو شێوە تاوانانە لە زۆر شوێنی تریش بوونیان هەبی بەڵام جارێ ڕاگەناندنەکان پێی نازانن، یان دەزانن و ناوێرن هیچ بڵێن.
-میژوو لەو جۆرە کارانەی تۆمارکردووە بە تایبەتی لە کاتی جەنگ و داگیرکاریەکاندا.
– سەردەمی کۆیلایەتی و سەردەمەکانی مامەڵەو کڕین و فرۆشتن بە ئینسانەوە ئەو جۆرە تاوانانەی زۆر تێدایە. ئێستا بازاڕی کڕین و فرۆشتنی ئەندامەکانی لەشی ئینسان و مامەڵە بە ئینسانەوە برەوی زۆری هەیە. لە هەندیک وەڵات و لە لایەن هەندێک گرووپی مامەڵە بە ئینسانەوە ئەنجام دەدرێت.
– لە نێو سیستەمێکی، خێڵەکییدا، دەوڵەتیی و عیلمانیدا، لیبڕالییدا، کۆمۆنیستیی و چەپدا، هەروەها لە نێو سیستەمیکی تەواو ئایینیشدا ناتوانرێت بە تەواویی بەر بە تاوان و تاوانی دژە ئینسانیی بگیرێت. تاوان ئەنجام دەدرێت بەڵام گرنگ ئەوەیە ئەو جۆرە سیستەمە سزای تاوانبار بدات! بەڵگە هەیە کە لە هەندێک سیستەمی حوکمڕاییدا زۆر بە دەگمەن تاوانبار سزا دەدرێت!
– درووست نیە لایەنی ئایینی و خودایی بێت تاوانەکانی نێو دوورگەی ئیپستین وەک پڕوپاگەندە بۆ پاکیی و بێتاوانی خۆی بەکاربێنێت.. پەیدابوونی تاوانباریک ناکاتە ئەوەی تاوانی تاوانبارەکەی پێشخۆی بشواتەوە.
– لە نێو هەرسێک ئایینە ئیبراهیمیی و ئاسمانیەکەدا ئینسان تاوانی ئەنجامداوە کە ڕەنگە زۆریش بە قەبارە گەورەترو لە ڕووی ئینسانیشەوە دژە ئینسانیی تر بووبێت لەوەی دوورگەی ئێپستین. لە هەردووک باردا تاوانەکە ئینسان ئەنجامیداون بەڵام لە دوورگەی ئێپستیندا ئینسانەکە خۆی لەوەکالەتی خۆیەوە تاوانەکەی ئەنجامداوەو لەوەیتریاندا تاوانەکە بە ناوی خواو فەرمانی خواوە ئەنجام دراوە. تکایە مێژووی هەرسێک ئایینەکەی ئیبڕاهیمی کە بریتیین لە مەسیحیەت و یەهودیەت و ئیسلام تەماشا بکەن. کارەکانی داعش بە نموونە. یان کەنێزە زۆرەکانی حەرەمسەراکانی سەردەمی خەلافەتی عوسمانی و سەردەمی فتوحاتی ئیسلامیی بۆ باکوری ئەفریقاو هێنان و بە سەبایەبردنی دەیان هەزار کچی ئەمازیغیی بۆ شام. مێژوو چەندین نموونەی لەو جۆرەی بۆ تۆمارکردووین!
تێبینی: کاری گرنگ و دەستبەجێ و ئینسانیی بۆ هەر کەس و لایەن و شوێن و ئایدۆلۆجیی و کەلتوورو ئایینێک ئەوەیە کە ئەو تاوانانە سەرکۆنە بکات و داوای دەستبەجێ سزادانی تاوانباران بکات، نەکو بێت تاوانەکە بە کەلتوور بکات یان بە یاسایی بکات یان بیشەرعێنرێت! ئەو تاوانانە تاوانی دژە ئینسانین و دەبێ هەر کەسێک باوەڕی بەوە هەبی کە ئینسانەو باوەڕی بە ئینسانییەت هەبێ، دەبێ دژی ئەو تاوانانە بێتە قسەو بشهێتە مەیدان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە