Home بیروڕابەڵگەنامەکان: لە ئپستینەوە تا ویکیلیکس، پەنەما و پاندۆرا

بەڵگەنامەکان: لە ئپستینەوە تا ویکیلیکس، پەنەما و پاندۆرا

یەک ناوەرۆک و چەند روخسار!

by admin
0 کۆمێنتەکان 28 بینینەکان

نوری بەشیر:     
ئەگەر ئاوڕێکی خێرا لە هەلومەرجی ڕوودان و ئاشکراکردنی بەڵگەنامەکانی “ئپستین” بدەینەوە، دەرگا بە ڕووی ئەو ڕاستییەدا دەکاتەوە کە لە سیستەمی جیهانیی ئەمڕۆدا، ئەگەر قووڵتر بڕوانین و تەنیا سەیری ڕووکەش و چاوی میدیاکانی ئەمڕۆو لە فەزای زاڵی چینی دەسەڵاتی ئەمڕۆ دەرچین، دەتوانین ڕاستییەکانی پشت ئەم دۆکۆمێنتانە بناسینەوە کە دەرخەری چ راستی و چ واقعیەتیەکە، لەبەرئەوەی تا ئێستا ئەوانەی دەوترێت و وتراوە لەسەر بەڵگەنامەکان چ ئەمەی ئپستین تا ئەوانەی پێشترو ئەوانەی رۆژانە روودەدەن، دەرخەری ناوەرۆکی راستیەکان و خودی بەڵگەنامەکانیش نین. ئەم ڕووداوەی کە ئەمڕۆ هەواڵەکانی جیهانی داگرتووە، درێژکراوەو ناوەرۆکی هەمان زنجیرە کارەساتێکن کە هێزو سامان و تواناو کەسایەتی گەورەی حکومەتی لەپشتەوەیە، ناوەرۆکی هەموو ئەو بەڵگەنامەی وەک “ویکیلیکس، پەنەما و پاندۆرا” و رووداوە جیهانیەکانی رۆژانە کە خاڵی هاوبەشی تێدایە ئەو راستیە دەخاتەڕوو و دەکرێت جارێکی کە بەکورتیش بێت ئاماژەیان پێبکەین.
با بەخێراییەک خوێنەران بگێڕینەوە بۆ زنجیرە مەلەفێک یان بەڵگەنامەیەک کە بە دەیان ملیۆن لاپەڕەی لێبڵاوبۆتەوەو کەوتۆتە بەردەم کۆمەڵگای بەشەری و ئەو بەڵگانەی پێشوو چیان لێهات، کە تاوانباران هەمان دەسەڵاتداران و سەرمایەدارانن، لەژیر سایەی دەسەڵاتدارێتی ئەواندا ئایا ٦ ملیۆن بەڵگەنامەی ئیپستینیش بە هەمان دەردی ئەوان ناڕوات؟.
• ویکیلیکس: لە ساڵەکانی ٢٠١٠ – ٢٠١١ دا بەسەدان هەزار مەلەفی سەربازی و دیپلۆماسیی نهێنیی ئەمریکا و وڵاتانی تری سەرمایەداری ئاشکرا کرد، لە پێشێلکاری و کوشتار.
• بەڵگەنامەکانی پەنەما: لە ساڵی ٢٠١٦ دا نزیکەی ١١.٥ ملیۆن بەڵگەی لەسەر دزی، تاڵانکاری و پێشێلکردنی یاسا لەلایەن سەرانی حزبە بۆرژوازییەکان و دەوڵەتە سەرمایەدارییەکانەوە بڵاوکردەوە.
• بەڵگەنامەکانی پاندۆرا: لە ساڵی ٢٠٢١دانزیکەی ١٢ ملیۆن فایلی لەسەر سامانی هەزاران ملیۆنێر و ملیاردێر و سەرانی حزب و دەوڵەتەکان و بازرگانەکان ئاشکرا کرد؛ ئەوانەی کە سەروەت و سامانی کۆمەڵگەیان بەتاڵان بردووەتە دەرەوەی وڵات، لە کاتێکدا %٩٩ی کۆمەڵگە لە ژیانێکی مەمرەومەژیدا دەژین.
ئەم بەڵگەنامانە دەریانخست چۆن ئەم دەسەڵاتدارانە بە ناوی “کۆمەک بۆ خەڵک” پارە لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وەردەگرن، بەڵام بۆ کڕینی کۆمپانیا، خانووبەرە و کێڵگەی تایبەت بۆ خۆیان و خێزانەکانیانی خەرجی دەکەن.
بە ملیۆن لە بەڵگەنامەکانی رووداوەکانی تری جیهان کە لەم دەیەیەی ئەخیردا کە رۆژانە روویانداوە لە کۆمەڵكوژی و بازرگانی بەژنان و ئاوارەیی و لە سێدارەدان کە لەلایەن؛ جمهوری ئیسلامی ئێران، داعش، بۆکۆحەرام، شەبابی سۆماڵ، حکومەتی ئیسرائیل، سوریاو تورکیاوە ئەنجامدراوە، میدیاکان حکومەتان و سەرمایەدارانی جیهان لە پشتیانەوە بوون، وە بێدەگەیان لێکردوون.
بەڵگەنامەکانی ئپستین (٦ ملیۆن بەڵگە کە تا ئێستا ٣ ملیۆنی خراوەتە ڕوو)، پاش دەستگیرکردنی “جێفری ئپستین” لە ساڵی ٢٠١٩ دا بۆ دووەم جار، بۆ ماوەی چەند ساڵێک لەژێر دەستی (FBI) و وەزارەتی دادی ئەمریکادا بە نهێنی مانەوە تاوەکو لە جەنیوەری ٢٠٢٦ بڵاوکرانەوە. دەتوانرێت بوترێت تەنیا %٢٥ی بڵاوکراوەتەوە، ئەویش بەشێوەیەک کە زیان بە سەرۆک و سەرمایەدارە گەورەکان نەگەیەنێت. مردنی تەمومژاویی ئێپستین لە زینداندا، زیاتر گومانی ئەوەی دروست کرد کە مەبەست لە شاردنەوەی ناوی ئەو کەسایەتییە باڵادەستانەیە کە تێوەگڵاون و هەروەها بەرنامەیەک کە ئەم سەرۆکی وڵات و سەرمایەدارو دەسەڵاتی شاهانە هەیانبووە ونبکرێت، هەروەها ونکردنی کەیس و ئاسەواری ئەو هەزاران ژن و منداڵانەی براونەتە ئەوێ و چارەنوسیان، وە گەلێک بەرنامەو سیاسەتی شاراوە لە پشتیەوەیەتی بشارننەوە.
میدیاکانی بۆرژوازی هەوڵدەدەن ئیپستین وەک تەنیا “شەیتانێکی تاک” و بازرگانێکی منداڵان نیشان بدەن، بەڵام خاڵی هاوبەشی هەموو ئەم بەڵگەنامانە (ویکیلیکس، پەنەما، پاندۆرا و ئپستین و ئەوانی تریش) شتێکی تریش دەخاتەروو: ئەویش بێدەنگی و شاردنەوەی تاوانی گەورەی وایە کە هیچ جێگایەکی بۆ مرۆڤایەتی سەدەی ٢١ نەهێشتۆتەوە، بۆ مانەوەی سیستەمەکە بە ئاڵوگۆڕی شکڵی. ئایا بەڵگەنامەکانی کۆمەڵکوژی کەمن لەسەر: فەلەستین، سودان، یەمەن، ئۆکرانیا، ئێران، عێراق، ئۆکرانیا، رۆژانەی چەوسانەوەی کرێکاران و کاری منداڵان، ئاوارەیی و برسێتی کە هەموویان لەژێر سایەی ئەم سەرۆک و حکومەتانەدا ڕوودەدەن.
هەموو ئەم تاوانانە؛ لە بازرگانی بە مرۆڤەوەو بە منداڵانەوە، تا کۆمەڵكوژی و برسێتی و جەنگ و ئاوارەیی و تا تاڵانکاری، لە چوارچێوەی سیستەمێکدا کە سیستەمێکی چینایەتی سەرمایەداریەی ئەم سەردەمەیە کە راسیزم و فاشیزمی قەومی و دینی بەڕێوەی دەبات، کە هەمووسەروەت و سامانی کۆمەڵگا تا دادگاکانیشیان لەدەستدایە، واتە ئەو کەمایەتیە دژی ئینسانیە، لەبەرامبەر لە ٪٩٩ی کۆمەڵگا راوەستاون و برسێتی و کوشتار و بێحورمەتی بە مرۆڤ دەکەن، هەر هەمان ئەو سەرمایەدارو سەرۆکانەن کە بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە و بڕیاردەدەن. هەر ئەو دادگایەی لە لە ٢٠٠٨ ڕێگەی بۆ ئپستین خۆش کرد و رێگای نیشاندا تا لە سزا ڕزگاری بێت، تا ٢٠١٩ ئەو هەموو کارەساتە مرۆییە دژی ژنان و منداڵان ئەنجامبدەن، هەر ئەو دادگایانە بوو لە کەیسەکانی ویکیلیکسدا لەجیاتی سزادانی تاوانبارانی جەنگ و کوشتاری خەڵكی مەدەنی لە عێراق و ئەفغانستان، “جولیان ئاسانج”ی سزادا، ئەمەیە روخسارو ماهیەتی سیستەمی بەڕێوەبردن و دەسەڵاتی دنیای ئەمڕۆ، کە رووداوەکانی رۆژانە ناخی هەموو مرۆڤێکی ئینساندۆست و ئازادیخواز ئازار دەدات.
هەموو ئەو بەڵگەنامانەو ناوەرۆک و راستیەکانی پشتی واقیەتی کۆمەڵگای چینایەتی ئەمڕۆی جیهانە، کە سیستەمی سەرمایەداری تێیدا دەسەڵاتدارە، کۆمەڵگای جیهانی لە نێوان دوو ڕێگەدایە راگرتووە: یان دەبێت مل بدات بۆ ئەم فەوزا و فاشیزمەی دەسەڵاتدارانی لە چەشنی؛ ترەمپ، پۆتین، خامنەئی و ئۆردگان، ناتانیاهۆ و هاوشێوەکانیان)، یان دەبێت ڕێگایەکی تر بگرێتەبەر؛ ئەویش خۆرزگارکردن لەهەموو خۆشخەیاڵیەک بە سیستەمی چەوسێنەرو دژی ئینسانی ئەمڕۆ و دەستبردن بۆ خۆڕێکخراوکردن و گۆڕینی ئەم سیستەمە سەرمایەدارییە دژی مرۆییە بۆ دنیایەکی ئازاد، یەکسان و خۆشگوزەران بۆ هەمووان، دوور لە کۆمەڵکوژی و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە، ئەویش سیستەم و کۆمەڵگای ئینسانی سۆشیالیزمە.
تێبینی: سەبارەت بە بەڵگەنامەکانی:ویکیلیکس، پەنەما و پاندۆراو داعش دەتوانن لەم لینکەی خوارەوە، کە پێشتر بڵاومکردوونەتەوە، کە بابەتەکانی تێدایە بۆ ئاشنابوونی زیاتری بگەڕێنەوە بۆی.
https://www.emrro.com/malperinuri.htm

 

لێدوانێک بەجێ بهێلە