Home ئەدەبلە شیعری نوێی ئەڤغانییەوە

لە شیعری نوێی ئەڤغانییەوە

by admin
0 کۆمێنتەکان 27 بینینەکان

ئەلیاسی عەلەوی
و : نه‌ژاد عزیز سورمێ

(1)ـ بە پێڵاوی لۆكەوە

بە پێڵاوی لۆكە و
باڵـتۆی سەوزەوە ،
لەسەر پەیژەكە دانیشتووی ..
بێ پێڵووبزاوتێك
لە گۆناته‌وه‌ ڕاماوە .
هەناسەت ،
بۆ ڕێبوارانی ماندووی خۆرنشین ،
چایەكی گەرمە ..
تۆ دەڕۆی
جوانیشت،
لەسەر پەیـژە دانیشتووە .

(2)ـ لە دەساڵیدا كۆتاییم پێ هات
برسیم ،
وەك قورئانێك
هەزار ساڵە
دەلاقە دەبوغزێـنێ ..
تینووم
(عەباس) یش
هەموو ئاوەكەی
بۆخۆی دەویست !
پێستی سكم
بە ئێسقانی پشتمەوە نووساوە ..
سیمای براشم
لە هی من وێرانـتر ..
من تێكشكاوم
وێنەی (كابوول)ی دایكم و
(بوزا)ی باوكم ..
تەماشای هەنییەم كە !
من وەك ئەو سپییەتی و ڕەشاییە ،
لەبەردامە كۆتاییم پێ بێ ..

* ئه‌لیاسی عه‌له‌وی شاعیری ئه‌فغانی ساڵی 1981 له‌دایك بووه‌ ، یه‌كه‌مین كۆشیعری ( من گورگێكم خه‌ون ده‌بینم) له‌ تاران بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ ، ئێستا له‌ ئوستورالیا ده‌ژی .
شیعری یه‌كه‌م بڕوانه‌ ماڵپه‌ڕی ( جدار الصوت ) ڕۆژی 11-12-2015 ، شیعری دووه‌م له‌ ڕۆژنامه‌ی (العالم)ی عێراقی ژماره‌ی ڕۆژی 22-12-2015 كراون‌ به‌ كوردی .

لێدوانێک بەجێ بهێلە