ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال رایگهیاند، بەپێی ئەو زانیارییانەی لەبەردەستماندایە، پلانی نوێ و گڵاو لەدژی شەنگال لە ئارادایه. ئاماژه بهوهشدهدات كه جموجۆڵی نائاسایی لە دەوروبەری شەنگال بینراوەو “هەندێک کەسایەتی کە لە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی دەوڵەتی تورکدان، هەوڵی تێکدانی ئاسایشی ناوچهكه دەدەن.” داواش له سهرۆك وهزیران و حكومهتی عێراق دهكات هەڵوێستێکی ڕون و جدی لە بەرانبەر ئەو هەوڵە گوماناوییانە نیشان بدهن.
ئیدارهی خۆبهڕێوهبهری شهنگال، له راگهیهندراوێكدا وتی”لەگەڵ ئەو گۆڕانکارییە قوڵ و خێرایەی کە ئەمڕۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێیدا تێدەپەڕێت، وڵاتەکەمان، شەنگال، وەک ناوچهیهكی ستراتیژی و هەستیار، پشکی خۆیشی لەو گۆڕانکارییانە وەردەگرێت و جارێکی دیکە ڕوبەڕوی مەترسیی نوێ و جددی دەبێتەوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی لەبەردەستماندایە، پلانی نوێ و گڵاو لەدژی شەنگال لە ئارادایه. جا ئەو پلانانە لە ڕێگەی هێزی سەربازیی بیانییەوە بێت یان لە ڕێگەی جوڵاندنی شانە نوستوە توندڕەوەکانەوە بێت، بەتەواوی سەقامگیری ناوچهكهو ئیرادەی گەلەکەمان دەکەنە ئامانج.”
لە ڕاگەیەندراوەکەدا بە تایبەتی ئاماژە بە هەڕەشەکانی ئهم دواییهی وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان کراوەو ڕاگەیاندراوە، جموجۆڵی نائاسایی لە دەوروبەری شەنگال بینراوە.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال ئهوهشی خستۆتهڕو، “هەندێک کەسایەتی کە لە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی دەوڵەتی تورکدان، هەوڵی تێکدانی ئاسایشی ناوچهكه دەدەن و ناتەبایی لەنێوان پێکهاتەکاندا دەچێنن بەهەمو شێوەیەک.”
هێمای بۆ ئهوهش كردوه، بەهۆی ئەم دۆخەوە ڕاستەوخۆ پەیامەکانیان بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی دەنێرین و بانگەواز لە حکومەتی عێراق دهكهین هەڵوێستێکی ڕون و جدی لە بەرانبەر ئەو هەوڵە گوماناوییانە نیشان بدات، چونکە هەر ڕوداوێکی سەربازی، سیاسی یان کۆمەڵایەتی کە ژیانی خەڵکی شەنگال بکاتە ئامانج، کارەساتێکی گەورە بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە، “وەک ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال کە ساڵانێکە باجی قورس دەدەین بۆ گەڕانەوەی گەلەکەمان و ژیانێکی ئازاد لەگەڵ هێزەکانمان وەک یەبەشە، یەژەشە و ئاسایش، هەمیشە ئامادەیی خۆمان بۆ گفتوگۆ نیشاندەدەین بۆ ئەوەی پرسەکان بەشێوەیەکی یاسایی چارەسەربکرێن. وەک ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال ئامادەین هەمو پرسەکانی ئێستا لە چوارچێوەی یاساییدا چارەسەر بکەین.”
ئاماژهی بهوهشداوه،”تا ئێستا هەمیشە هەوڵمان داوە کۆمەڵگەکەمان و جوگرافیای شەنگال لە شەڕ دوربخەینەوە، بەڵام لە دۆخێکی پێچەوانەداو بۆ هەر گۆڕانکارییەک کە بەزۆر بسەپێنرێت، دەوڵەتی عێراق وەک لایەنی بەرپرسیاری یەکەم دەبینین.”
له كۆتایی راگهیهندراوهكهدا هاتوه”بانگەواز لە هەمو لایەنە ئاشتیخوازەکان و نەیارانی شەڕ دەکەین کە هەڵوێستیان هەبێت بەرانبەر بەو پلانانە، هەروەها بانگەواز لە گەلەکەمان، هەمو هێزە سیاسی، کۆمەڵایەتی و سەربازییەکان دەکەین بۆ پاراستنی مافەکانی گەلی ئێزدی و هەمو پێکهاتەکانی شەنگال، بە یەکێتییەکی نەتەوەیی بەهێزەوە مامەڵە بکەن و ڕێگە بە لایەنی شەڕخواز نەدەن جارێکی دیکە شەنگال بکەنە گۆڕەپانی شەڕو ماڵوێرانی.”
