Home هاوپۆلنه‌كراوڕاگەیاندن دەربارەی تاوانی تیرۆرکردنی هاوڕێی ئازیزمان یەنار محەمەد

ڕاگەیاندن دەربارەی تاوانی تیرۆرکردنی هاوڕێی ئازیزمان یەنار محەمەد

by admin
0 کۆمێنتەکان 86 بینینەکان

بەوپەڕی خەم و پەژارە و ئازارێکی قووڵەوە، گیان لە دەستدانی هاوڕێی ئازیزمان یەنار محەمەد، سەرۆکی ڕێکخراوی ئازادیی ژن لە عێراق و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی ڕادەگەیەنین.
سەعات نۆی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە (٢/٣/٢٠٢٦) بە کاتی عێراق، دوو تاوانباری تیرۆریست بە سواری ماتۆڕسکیل، لە شوێنی نیشتەجێبوونی لە بەغداد تەقەیان لە هاوڕێ یەنار محەمەد کرد و بە سەختی برینداریان کرد، پاش ماوەیەکی کورت لە گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە، بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە گیانی لەدەستدا.
ئێمە لە کاتێکدا بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەم تاوانە تیرۆریستییە دڕندانەیە دەکەین کە دەرهەق بە خەباتکارێکی مەزنی دۆزی ژنان و ڕزگاری و یەکسانییان، و خەباتکارێکی کۆمۆنیستی پەیگیر و کۆڵنەدەر لەپێناو ئازادیی مرۆڤ ئەنجامدراوە؛ حکومەت بە بەرپرسیار دەزانین لە ئاشکراکردنی تاوانباران و ڕادەستکردنیان بە دادگا.
یادی هاوڕێ یەنار محەمەد وەک مەشخەڵێکی گەشاوە بۆ هەمیشە بۆ ئێمە دەمێنێتەوە لە خەبات بۆ ڕزگاریی ژنان و لە خەباتی کۆمۆنیستی لە پێناو جیهانێکی خاڵی لە هەر جۆرە ستەم، جیاکاری و چەوسانەوەیەک.
دواتر لە ڕێگەی بەیاننامەیەکەوە وردەکاریی ژیان و خەباتی هاوڕێی ئازیزمان یەنار محەمەد بڵاودەکەینەوە، هەروەها کات و شوێنی ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی هاوڕێ یەنار لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق ڕادەگەیەنین.
کۆمیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق
٢/٣/٢٠٢٦