Home بیروڕاچەوساندنەوەی هێزیکاری کرێکاران، سەرچاوەی کەڵەکەی قازانجە بۆ خاوەنکار!

چەوساندنەوەی هێزیکاری کرێکاران، سەرچاوەی کەڵەکەی قازانجە بۆ خاوەنکار!

by admin
0 کۆمێنتەکان 36 بینینەکان

محمود حەلاق:   

لەسیستەمی سەرمایەداری هەر ئەمڕۆدا، هێزیکار تەنها کاڵایەکە کەتوانای بەرهەمهێنانی بەهایەکی زیاتر لەبەهای خۆی هەبیت. چەوساندنەوەی کرێکار پرۆسەیەکی ئابوریی وهەمەلایەنەی کۆمەڵایەتیە کەکرێکار تێدا بڕێک لەداهات بەشێوەی حەقدەست یان مووچەیەک وەردەگرێت کەزۆر کەمترە لەکۆی ئەو داهاتەی بەرهەمی هێناوە. ئەو بڕەش کەوەک کرێ وەری گرتوە تەنها بۆئەوەیە کە بتوانێت بۆ کارکردنی سبەی ئامادە ببێتەوە.

لەڕوانگەی مارکسیزمەوە چەوساندنەوەی کرێکار نەک هەر دیاردەیەکی ئەخلاقییە، بەڵکو بزوێنەری سەرەکی و ڕۆحی سیستەمی سەرمایەدارییە، ئەگەر ئەو نەبێت، ئەم نابێت. مارکس لەکتێبی کاپیتاڵ-سەرمایەدا بەووردی شرۆڤەی ئەوە دەکات کەچۆن”کار” دەبێتە سەرچاوەی هەموو دەوڵەمەندییەک، بەڵام کرێکار خۆی تێیدا بێبەشدەبیت. ئەو دەڵێت: سەرمایەدار- خاوەنکار خودی کار ناکڕێت، بەڵکو هێزیکار دەکڕێت کەهی کرێکارە، ئەی کەواتە هێزیکار چیە؟

هێزیکاری بریتییە لەتوانای جەستەیی ومێشک و هرزی کرێکار بۆ ئیشکردن. سەرمایەدارو خاوەنکارەکان ئەم هێزیکارەی کرێکار بەنرخێک دەکڕن کەپێیدەووترێت کرێ، حەقدەست، یان مووچە وەک مانگانە، بەڵام کاتێک خاوەنکار کرێکارەکە دەخاتە ناوپرۆسەی بەرهەمهێنانەوە، ڕێژەو بڕێکی زۆر زیاتر لەو نرخە بەرهەمدەهێنیت کەکرێکار وەریدەگرێت و بەمەش دەوترێت “بەرهەمهینانی زێدە بایی” کەوەک یاسایەکی بنەرەتی سەرمایەداری لەسەر ڕادەوەستێت. کەواتە بابزانین یاسای بەهای زیادە چیە؟

لۆژیکی بەهای زیادە دابەشدەبێت بۆ بابەت: کاتی کاری پێوویست: یەعنی ئەو چەند کاتژمێرانەی کەکریکار کار دەکات و بەهایەک، نرخیک دروستدەکات یەکسان بێت بەمەسرەفەکانی ژیانی خۆی. وە دووەمیان کاری زیادەیە: ژمارەی ئەو کاتژمێرانەیە کەلەدوای کاتی کاری پیوویستەوە دێت کەپێیدەووترێت بەهای زیادە، ئەم بەهای زیادەیەش ڕەگوڕیشەی قازانج وکەڵەکەی سەرمایەیە کەکرێکاران بەخوێن وڕەنج وماندوبوونیان پێشکەشی خاوەنکارو سەرمایەداری دەکات. بۆنموونە: ئەگەر کرێکارێک تەنها ٨ کاتژمێر کاربکات، خاوەنکار ٤ کاتژمێری یەکەم وەک مووچەو حەقدەست ئەدات بەکرێکارەکەو ئەو ٤ کاتژمێرەش کەماوەتەوە دەبێتە کاری بێبەرامبەرو ڕاستەوخۆ دەبیتە قازانج و دەچێتە گیرفانی خاوەنکارو سەرمایەدارانەوە.

مارکس دەڵێت: {سەرمایە” ئامێرەکان، کارگەکان، پارە” هیچی نیە جگەلە”کاری مردوو”، سەرمایە کارێکی مردووە، وەک خوێنمژێک وایە تەنها بەمژینی کاری زیندوو(یەعنی هێزیکاری کرێکار) دەژیو هەتا زیاتریش بژی، کاری زیاتر دەمژێت}. سەرمایەداری ئەم کارە مردووە بەکاردەهێنێتەوە بۆ چەوساندنەوەی کاری زیندوو، یەعنی بۆ چەوسانەوەی کرێکاران. لەم پرۆسەیەشدا ئەم دەورانە بەردەوامدەبیت بۆ کەڵەکەی سەرمایەو زیادبوونی سامان لەجەمسەرێکەوە بۆ کەمایەتیەکی چاوچنۆک، واتە “سەرمایەداران”و هەژاری و بێبەشی و نەهامەتیش لەجەمسەرێکی ترەوە کەزۆرینەی بەشەریەت و چینی کرێکارە، ئالێرەوەیە کەکرێکاران تووشی نامۆیی دەبن، نامۆیی لەبەرهەمهێنان کەهی ئەو نیەو سودێکی نەبووە بۆی سەرەڕای ئەوەی کەخوێنی بووە بەئاو لەگەڵیدا، نامۆبوون لەپرۆسەیکار، کەکارکردن بۆی دەبێتە ئەشکەنجەو لەش تێکشکان و نەهامەتی و هەژاری، نامۆبوون لەخودی خۆی کەجەوهەری داهێنەرانەی خۆی لەدەستئەدات، دواتریش نامۆبوون لەمرۆڤ و لەپەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی کەدەبنە پەیوەندییەکی کێبڕکێی وکڕین و فرۆشتن و بەرژەوەندیخوازی.

لەکۆتاییدا مارکس پێیوابوو کەڵەکردنی بێسەروبەرەی سەرمایە دەبێتە هۆی دەورەیەک لەقەیرانی ئابوری، چونکە سەرمایەداران بۆ زیادکردنی قازانج، ئامێر دەخەنە جێگای کرێکار کەکرێکار سەرچاوەی بەهای زیادەیە. ئەمەش لەکۆتاییدا دەبێتەهۆی دابەزینی ڕێژەی قازانج و بەمهۆیەوە کرێکاران ناچار دەبن کەڕاپەڕینی چینایەتی خۆیان ئەنجامبدەن لەپێناوی باشکردنی هەلومەرجەکانی ژیانیان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە