Home ڕاگەیاندنی رۆژنامەوانیسەنتەری میترۆ: نیگەرانین لە “دووفاقی” و ناپیشەییبوونی میدیاکان لە ڕووماڵکردنی بۆردومانەکاندا

سەنتەری میترۆ: نیگەرانین لە “دووفاقی” و ناپیشەییبوونی میدیاکان لە ڕووماڵکردنی بۆردومانەکاندا

by Hawpshti Media
0 کۆمێنتەکان 114 بینینەکان

سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له‌مافی رۆژنامه‌نوسان له‌باره‌ی روماڵكردنی بۆردومانه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند،  نیگەرانە لە دو فاقی راگەیاندن لەگەڵ شوێنی روداوەكان، كە “بێباكن لە بەرانبەر ئەمنییەتی شارێك و روماڵەكانیان ناپیشەیین”.

سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له‌مافی رۆژنامه‌نوسان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه‌، رایگه‌یاندوه‌، “شەوی رابردو، زۆربەی كەناڵە بینراوەکان لە هەرێمی كوردستان روماڵی هێرشە تیرۆریستییەكانیان بۆ سەر هەرێمی كوردستان دەكرد، بە وریاییەوە مامەڵەیان دەكرد، پابەندبون بە رێنماییەكانی حكومەت لەم جۆرە رووماڵە هەستیارانەدا”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، سەنتەری میترۆ دەیان ڤیدیۆی لە لایەن هاوڵاتیان پێگەیشتوە “داوای بۆچونمان دەكەن، هەروەها، رۆژنامەنوسانیش دەپرسن، ئەم جۆرە روماڵە بۆچی بۆ كەناڵێكی مۆر هەبێت و بۆ كەناڵێكی سور و پرتەقاڵی و سەوز و شین و قاوەیی نەبێت؟ بۆچی پەیامنێرەكەیان لە هەولێر ناتوانێت هەمان جۆری روماڵی پەیامنێرەكەی سلێمانی بكات؟ بۆ لەوێ رێز لە رێنماییەكان دەگرێت لە سلێمانی پێشێلی دەكات؟”.
سەنتەری میترۆ رونیده‌كاته‌وه‌، “لەم بارودۆخە پڕ مەترسی و پڕ لە ئاڵنگارییەدا، پێشینە بۆ ئەمنییەتی هاوڵاتیان و پاراستنی هەرێمی كوردستانە لە هەڕەشەی تیرۆریستان، بۆ ئەوەش داوای ئەوپەڕی دیسەپلینی پیشەیی لە رۆژنامەنوسان دەكەین”.

سەنتەری میترۆ له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، نیگەرانە لە دو فاقی راگەیاندن لەگەڵ شوێنی روداوەكان، كە “بێ باكن لە بەرانبەر ئەمنییەتی شارێك و روماڵەكانیان ناپیشەیین و بە ناوی خستنەڕوی زانیاری، كە دەكرێت بە شێوەیەك بڵاوبكرێتەوە، نەبێتە مایەی پەشێوی و نائارامی، كەچی بون بە سەرچاوەی بەرهەمهێنانی ترس و تۆقاندن”.
سەنتەری میترۆ ده‌ڵێت، وێڕای تێبینییەكانی لەسەر رێنماییەكان، جەختدەكاتەوە، “پێویستە دەزگا پەیوەندیدارەكان جیاوازی نەكەن لە نێوان هیچ دەزگایەك، ریێنمایی وەزارەت و دەزگا پەیوەندیدارەكان بۆ هەموان وەك یەك بێت و سڵ نەكەنەوە لە جێبەجێكردنی رێنماییەكان بەسەر هیچ كەناڵێك”.

له‌وه‌ته‌ی هێرشی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران ده‌ستیپێكردوه‌ شه‌وانه‌ هێرشی درۆنی و موشه‌كی ده‌كرێته‌ سه‌ر شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی، هه‌ندێك له‌و هێرشانه‌ به‌رپه‌رچده‌درێنه‌وه‌ و درۆنه‌كان تێكده‌شكێنرێن، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمیش رێنمایی رۆژنامه‌نوسان ده‌كه‌ن كه‌ به‌ وریاییه‌وه‌ روماڵی بۆردومانه‌كان بكه‌ن و زانیاری هه‌ستیار ئاشكرا نه‌كه‌ن.