Home هەواڵگرنگترین‌و دوایین پێشهاتەکانی 26هەمین ڕۆژی شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

گرنگترین‌و دوایین پێشهاتەکانی 26هەمین ڕۆژی شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

by Hawpshti Media
0 کۆمێنتەکان 3 بینینەکان

* ئێران پلانی ئاگربەستی ئەمریکای ڕەتکردەوە و لەبری ئەوە پێشنیازی دژە پێشنیازی خۆی پێشکەش کرد، هاوکات هێرشی نوێی دژی ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی کەنداو دەستپێکرد.

* دوو بەرپرسی پاکستانی پێشنیازی ١٥ خاڵیی ئەمریکایان خستەڕوو و ڕایانگەیاند کە بریتییە لە هەڵگرتنی سزاکان و سنووردارکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و کۆنترۆڵکردنی توانا مووشەکییەکانی و دووبارە کردنەوەی گەرووی هورمز کە نزیکەی یەک لەسەر پێنجی نەوتی جیهان تێیدا تێدەپەڕێت.

* ئێران ٥ مەرجی بۆ ئاگربەست خستەڕوو، کە داوای ڕاگرتنی بەئامانجکردن و تیرۆرکردنی بەرپرسانی ئێرانی دەکات، گەرەنتی ئەوەی هیچ هێرشێکی سەربازی نوێ لەدژی ڕوونادات، قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی لەشەڕەکەو باڵادەستی‌و سەروەری بەسەر گەرووی هورمزدا.

* ژمارەی کوژراوانی شەڕەکە لەئێران هەزارو 500 کەسی تێپەڕاندووە، لەلوبنان هەزار کەس و لەئیسرائیل 16 کەس‌و 13 ئەندامی سوپای ئەمەریکا، هاوکات ژمارەیەکی نادیار هاوڵاتی مەدەنیش لەسەر وشکانی و دەریایی لە ناوچەی کەنداو کوژراون. بە ملیۆنان کەس لەلوبنان و ئێران ئاوارە بوون.

* ڕوسیا 163 کرێکاری خۆی لەوێستگەی ئەتۆمی بوشەهری ئێران گواستەوە، هێشتا 300 کرێکاری لەو وێستگەیەدا ماون. ڕووسیا ئەو کارگەیەی ئێستای لەبوشەهر دروستکردووەو کۆمپانیای ڕۆساتۆمیش کاری تیادەکات.

* سوپای ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ ناردنی لانیکەم هەزار سەرباز لە فیرقەی ٨٢ی ئاسمانی تا ڕۆژی هەیینی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

* هارون ئارماگان، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا بەئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، ئەنقەرە “ڕۆڵی هەیە لەگەیاندنی پەیامەکان” لەنێوان تاران و واشنتۆن.

* نەعیم قاسم، سەرکردەی حزبوڵای لوبنان ڕایگەیاند “دانوستان لەگەڵ ئیسرائیل لەنێو شەڕ و پێکدادانەکاندا یەکسانە بەتەسلیمبوونی زۆرەملێ”و داوای یەکڕیزی لەدژی ئیسرائیل دەکات.

* حکومەتی ئیسرائیل دەسەڵاتی بە سوپا داوە کە ٤٠٠ هەزار سەربازی یەدەگ بانگهێشت بکات.

* سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دەڵێت، ئەگەری هەیە لەم کۆتایی هەفتەیەدا دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە ئیسلام ئاباد ئەنجام بدرێت و پێدەچێت لە پرسی ئەتۆمی تێپەڕێت‌و دەڵێت “چارەسەر ناتوانێت سەربازی بێت”.

* ڕۆیتەرز: پاکستان یان تورکیا دەتوانن میوانداری دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران بکەن.

* محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئەمڕۆ هۆشداریی بەئەمریکا دا کە ئیرادەی ئێرانییەکان بۆ بەرگریکردن لەوڵاتەکەیان “تاقی نەکەنەوە”، ئەمەش لەکاتێکدایە کە میدیاکانی ئەمریکا باسیان لەناردنی هێزی زیاتر بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە. 

* پۆلیتیکۆ: بانگەوازە ‘تەواو ناتەباکان’ەکانی ترەمپ بۆ ئێران، هاوپەیماەکانی سەرلێشێواو کردووە.

 

لێدوانێک بەجێ بهێلە