Home بیروڕاڕژێمی ئێران چی لە کورد دەوێت؟

ڕژێمی ئێران چی لە کورد دەوێت؟

by Hawpshti Media
0 کۆمێنتەکان 2 بینینەکان
گۆران هەڵەبجەیی:
 
 هاوڕێی کۆچکردوو عەزیز محەمەد لە بۆنەیەکی تایبەتیدا گووتبووی[ئەو وڵاتانەی کورد دابەش بوووە بەسەریاندا بەردەوام کێیشەو ناکۆکیان هەیە تائاستتی جەنگ،هەرحیزبێک لەدەسەڵات بووبێت  سیاسەتیان بەرامبەر بە دووشت ناگۆڕێت ،ئەوییش دژایەتی کوردو شوعیەتە،جا لەم بوارەشدا هاوکاری یەکتر یان کردوە چ لەڕوو٥ی  سەربازیەوە بووبێت یا گۆڕینەوەی زانیاری و  ئاسانکاری بۆیەکتر ].

ڕژێمی ئێران یەکێکە لەو  ڕژێمانەی دژایەتیکردنی کوردی کردوەتە پێشینەی  سیاسەتی ، ئەم ڕژێمە تەنها دژی هێزەبەرهەڵستکارەکانی ڕۆژهەڵات نیە بەڵکو هاوشێوەی ڕژێمی شاو ڕژێمە  یەک لەدوای یەکەکانی تورگیا دژی شوناسی کوردە  ،جا ئەم کوردە لەهەرکوێبێت،چەکداربێت سیاسی بێت دووربێت لەسیاسەت و سەرقاڵی ژیانی خۆی و خێزانی بێت گرنگ نیە ،مادام کوردە کەواتە حسابی دووژمنی بۆدەکرێت.

لەم دۆخەی ئێستادا کە جەنگێکی بەرفراوان لەنێوان ئێران لەلایەک  و ئەمریکاو ئیسرائیلیش لەلایەک ، ئاگریی چەنگەکە بەشێیکی گرنگیی دەڤەرەکەی گرتوەتەوە، لەنێویاندا هەرێمی کوردستان.

ئێران چ خۆی چ هێزە شیعەکانی عێراق کە فەرمان لەسوپای پاسدارانەوە وەردەگرن و بەحەشدی شەعبی ناسرراون  بەردەوام بە درۆن و ڕااکێت لەهەرێم دەدەن. بەهانەیان لێداانی بەرژەوەندیەکانیی ئەمرییکایە،بەڵام لەواقییعدا وانیەو بەهانەیەکی زۆر لاوازە.چەندین جار بەرپررسانی هەرێم  لەئاستە جیاوازەکاندا بەیانیان کردوە کە ئەوان لایەنێک نین لەو جەنگەو ناخوازن ببنە بەشێک لێی ،داوایان کردوە کە لایەنە شەڕکەرەکان ڕێز لەو بێ للایەنیە بگرن، بەتایبەت ئێران،بەڵام ئێران گوێی پێنادات و  بەردەوامە لە ناردنی درۆن و ڕاکێت بۆهەرێمی کوررددستان،،کە نوێتررینیان بووە هۆی شەهیدبوونی شەش پپێشمەرگە.

کەواتە ئەم ڕەفتارە   دووژمنکارانەی ڕژێمی ئێران هەڵقووڵاوی سیاسەت و تێڕوانینیەتی دەربارەی گەلی کورد، جا بۆ خەستکرردنەوەەی ئەم دژایەتیە ئەم جەنگەی کردوەتە بەهانە،هاوکات دەبینێت لەم زنجییرەیەدا کورد لاوازترین ئەڵقەیە جا بە دەرفەتی دەزانێت زیاتر لاوازی بکات و بەئاستی گوێرایەڵی سیاسەتی بێت .

کەس نازانێت ئەم جەنگە کەی دەوەستێت،وەگەر وەستا کاریگەری و ئاسەواری چۆن دەبیت و ڕژێمیی ئێران چۆن  مامەڵە لەگەڵ هەرێم دەکات.
بەبۆچوونی من ناکرێ هەرگیز چاوەڕێی هەڵوێستی دۆستانەو ئینسانیانە  لە ڕژێمێک بکرێت کە ئەو پێشوەخت بەکردەوە سەلماندویەتی  دژتە و بڕیاری داوە وەک دووژمن بمێنێتەوە.

من ناڵێم حکومەتی  هەرێم ئاڵای جەنگ دژی ئێران هەڵبکاات چونکە کارێکی ناواقیعیەو بەزیاان بۆهەرێم دەگەڕێتەوە،بەڵام دەکرێ خیتابی  دەسەڵاتی هەرێم لەم دۆخە دەرچێت و بەتووندی ئیدانەی کارە دوژمنکاریەکانی بکات  کە ئەوەش  مافێکیی سرووشتی هەر وڵاتێکە کە بێ هۆ  دەستدرێژی دەکرێتەسەر.
هاوکات گەرەکە  نووسەرانی کوردیش بکەونە خۆیان بەتایبەتی فارسی زانەکان تا ئەم ڕژێمە ڕسوابکەن.
 

 

26/03/2026

لێدوانێک بەجێ بهێلە