Home ڕاگەیاندنی رۆژنامەوانیلێکەوتە دەروونیەکانی دوای جەنگ

لێکەوتە دەروونیەکانی دوای جەنگ

by Hawpshti Media
0 کۆمێنتەکان 2 بینینەکان

لە مێژووی مرۆڤایەتیدا جەنگ وەک دیاردەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی پاشان سیاسی هەموو کات و لەگەڵ سەدە و سەردەمەکاندا لەئەگەری دووبارەبوونەوەدایە، ئەوەش وادەکات کاریگەریەکی نەرێنی و خراپی لەسەر تاکەکانی کۆمەڵگەی مرۆیی بەجێبهێڵیت.

ئەگەر باس لەکاریگەرییە خراپەکانی دوای جەنگەکان بکەین دەبینین لێکەوتە دەروونیەکانی قوڵتر درێژخایەنترە بەبەراورد بەزیانەکانی تری کەدەکرێ پاش چەند ساڵێک چارەسەر ببن، بەڵام لێکەوتە دەروونیەکان لەگەڵ تەمەنی مرۆڤەکاندا دەڕوات و دەمێنێتەوە، بەوپێیەی جەنگ زیانی گەورەی ژێرخانی ئابووری وڵات و وێرانکاری شارستانیەت و لەدەستدانی ئەندامانی خێزان یاخود ڕزگاربوونی سەخت و لەدەستدانی ئەندامانی جەستە…..هتد.. هەیە، هەموو ئەمانە کاریگەری دەروونی خراپی لەسەر تاکەکان بەجێدێڵیت، کە ئەم دۆخەش پێی دەوترێت [PTSD] واتا شڵەژانی دەروونی دوای رووداو یان کارەسات، کەکەسەکان کۆمەڵێک نیشانەیان لەسەر دەردەکەوێت وەک (نیشانەکانی دڵەڕاوکێ، خەمۆکی، ترس، تووڕەبوون، گرفتی خەو، بیرکردنەوەی نەرێنی، زەحمەتی لە بیرهێنانەوە گرفتی تەرکیز و بەردەوام بیرهێنانەوەی کارەسات ..)، دەکرێ ئەم نیشانانە لەلای تاکی کورد بەڕوونی بەدیبکرێت بەتایبەت بەتەمەنەکان، بەو پیێەی کورد مێژوویەکی تاڵی لە داگیرکاری و وێرانکاری جەنگەکان هەیە.

ئەوەش لێکەوتەی دەروونی خراپی خستەوەتە سەر ژیانیان و کێشەی سایکۆسۆماتی (دەروون جەستەیی) بۆ دروستکردوون، دەکرێ ئەوەش بەس نەبێت و جۆرێکی تر نەخۆشی کەوەک لیکەوتەیەکی تری دەروونی لەدوای جەنگ بەتایبەت لای هاوڵاتیان و سەربازەکانی ئەو وڵاتانەی جەنگی تێدا بەرپا دەکرێت دەربکەوێت، کەپیێ دەوترێت نەخۆشی جەنگی کەنداو، کەئەوەش نەخۆشیەکی فرەنیشانە و درێژخایەنە و لەسەر تاکەکان دەردەکەوێت، وەکو هەستکردنی بەردەوام بە ماندوێتی و ئازاری ماسولکەکان، سەرئێشە، تێکچوونی خەو، سەرگێژخواردن، گرفتی هەناسە توندی، لەدەستدانی بیرەوەری.

زیاتر ناوی نەخۆشیەکە لە جەنگی کەنداوی ساڵی ١٩٩٠ بۆ ١٩٩١ دەگەرێتەوە کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دژی عێراق ئەنجامیاندا، ئەو توێژینەوانەی کراون لەسەر سەربازە رزگاربووەکانی ئەو جەنگە بۆیان دەرکەوتووە کە سەربازە بەشداربووەکانی ئەو جەنگە هەموو نیشانەکانیان لەسەر هەبووە، کە زیاتر هۆکاری ئەم نەخۆشیە دەگەڕێتەوە بۆ بڵاوبوونەوەی ئەو گازو مادە کیمیاویانەی کە لە تەقینەوەی موشەک و ئەو کەرەستەو تەقەمەنیە جەنگیانەوە دەردەچن کە بەکاردەهێنرێن و ئاو هەواو ژینگەی ئەو ناوچانە پیس دەکەن کە جەنگەکەی تێدا ڕوودەدات، هەربۆیە نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە بەتەنها لەسەر سەربازەکان دەرناکەون بەڵکە لەسەر هاوڵاتیانیش دەردەکەوێت، ئەگەر جارێکیتر بگەڕێینەوە بۆ مێژووی تاڵی ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجە و ناوچەکانی تری کوردستان دەبینین تاکی کورد نیشانەکانی نەخۆشی جەنگی کەنداو لەسەریان بەدیدەکرێت، کەوەک نیشانەی نەخۆشی سایکۆسۆماتی و بوە بەنەخۆشی درێژخایەن لەسەریان، لەڕۆژگاری ئێستاشدا کە جەنگی ئێران ئیسرائیل بەهاوکاری ئەمریکا درێژەی هەیە، لێکەوتە دەروونیە خراپەکانی لەدوای جەنگەکە زیاتر لای فارسەکان دەردەکەوێت بەو پێیەی گەلی ئێران لەژیانێکی پڕ لە تراومادا ژیاون هەر لە جەنگی عێراق – ئێران، یان حەساری ئابوری و هەژاری و لەئێستاشدا وڵاتەکەیان لەجەنگ و وێرانکاریدایە، زیاتر لە ڕوبردوویان گەلەکەیان ڕووبەڕوی ترەوما و شڵەژانی دەروونی دوای جەنگ و کارەسات دەبنەوە و وەک نەخۆشیەکی درێژخایەن دەمێنێتەوە لەگەڵیان.

میهرەبان حسێن کاکەخان
 

 

لێدوانێک بەجێ بهێلە