Home ڕاگەیاندنی رۆژنامەوانیشەرع لە ئەڵمانیایە!

شەرع لە ئەڵمانیایە!

by Hawpshti Media
0 کۆمێنتەکان 6 بینینەکان
وێنە: ئەرشیڤ

وێنە: ئەرشیڤ


یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئەڵمانیا لە پێشوازی لە شەرع، ناردنەوەی بەشی زۆری ئەو سوریانەیە لە ئەڵمانیا دەژین.
تەنها لە ساڵی ٢٠١٥، بە هاندانی تورکیا، نزیکەی نۆسەد هەزار سوری گەیشتنە ئەڵمانیا.
لە ساڵەکانی ٢٠١٥ تا ٢٠٢٥ دەیان هەزار پەنابەری سوری تر گەیشتوونەتە ئەڵمانیا.
کۆی ژمارەی سورییەکان لە ئەڵمانیا نزیکەی ملیۆنێک و دووسەد هەزار کەسن.
بە گوێرەی ئامارەکانی دەوڵەت، بە پێوەری حەوت ساڵ مانەوە لە ئەڵمانیا، رێژەی ئەو سوریانەی هاوکاری ماڵی لە دەوڵەت وەردەگرن پێنجسەد و هەژدە هەزار کەسن!

جیاوازی نێوان رەگەزی نێر و مێ، لە ناو سورییەکان لە بازاڕی کاردا، جیاوازییەکی گەورەیە.
لە کۆی ئەو سوریانەی کار دەکەن و داهاتی خۆیان هەیە، سەرو حەفتا لە سەد پیاو و خوارو سی لە سەد ژنن.
ڕێژەی بێکاری لە ئەڵمانیا نزیکەی شەش لە سەدە. بەڵام رێژەی بێکاری لە ناو سورییەکاندا سی و حەوت لە سەدە.
ئاماری راگەیەندراو لە بارەی تاوانکاری و ئەو کێشە خێزانیانەی دەگەنە دادگا بەردەست نییە، بەڵام زۆرجار ئەم پرسانە دەگەنە میدیاکان.
بە کورتی ئەڵمانییەکان تێگەیشتنێکیان لا درووست بووە کە سورییەکان ناتوانن، یان نایانەوێت، ببنە بەشێکی چالاکای کۆمەڵگای ئەڵمانی.
بانگهێشتکردنی شەرع بۆ ئەڵمانیا دەرفەتێکە بۆ ناردنەوەی بەشی زۆری سورییەکان.
هەندێک سەرچاوە باس لە خواستی ناردنەوەی هەشتا لە سەدی سورییەکان بۆ وڵاتی خۆیان دەکەن.

شوان حەمە

31/03/2026
 

لێدوانێک بەجێ بهێلە