Home ڕاگەیاندنی رۆژنامەوانی‘لە سەردەشتەوە بۆ شیروان، مێژوویەکی ڕەش لە تیرۆر و زیندان’

‘لە سەردەشتەوە بۆ شیروان، مێژوویەکی ڕەش لە تیرۆر و زیندان’

by Hawpshti Media
0 کۆمێنتەکان 7 بینینەکان
بانگەواز
ڕێکخراوی داکۆک هەڵدەستێت بە ڕێکخستنی چالاکییەک بە ناونیشانی ‘لە سەردەشتەوە بۆ شیروان، مێژوویەکی ڕەش لە تیرۆر و زیندان’ بە مەبەستی:
١- سەرکۆنەکردنی دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی بە دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان و کۆت و بەند کردنی ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی و چالاکوانانی بادینان.
٢- یادکردنەوەی ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان و داوای ئاشکراکردن و دادگایی کردنی بکوژانی ناوبراو لەساڵی ٢٠١٠ لە شاری هەولێر.
٣- شەرمەزارکردنی دادگاکانی هەرێمی کوردستان و فشار خستنە سەریان بۆ دەرچوون لەژێر سێبەر و کاریگەری و بڕیاری حیزبیدا.
🗓️ بەروار:
٢٠٢٦/٠٥/٠٥
⏰ کاتژمێر:
١ ی دوای نیوەڕۆ
🗓️ ڕۆژ:
٣ شەممە
📍ناونیشانەکان:
١- لەندەن – بەردەم باڵوێزخانەی عێراق
21 Queens Gate, South Kensington, London. SW7 5JE
٢- بێرمینگهام
Victoria Square, Birmingham. B1 1BD
٣- مانچستەر – بەردەم کونسوڵخانەی عێراق
Norfolk Street, Manchester. M2 1DW
٤- کاردیف
Gorsedd Gardens Road, Cardiff. CF10 3NP
٥- لیدز
Leeds Art Gallery, The Headrow Leeds. LS1 3AA
٦- نیوکاسڵ
Barras Bridge, Newcastle upon Tyne. NE1 7RS
٧- گلاسگۆ
La Pasionaria, 286 Clyde Street, Glasgow. G1 4AL
داکۆک بۆ ماف و ئازادی

لێدوانێک بەجێ بهێلە