ژنانو پیاوانی ئازادیخوازو یەکسانی خواز
نۆینەرانی ڕێکخراوەکانی ژنان
بەگەرمی بەخیرهاتنتان لێدەکەم .ئەمرۆ ئیمە لەبەردەم بالۆێزخانەی عێراقی لە لەندەن کۆبینەتەوە تا نارەزایەتی توندی خۆمان دەربرین بەرامبەر بەتیرۆری یەنار محەمەد.هەڵسوراوی سەرسەختی داکۆکیکار لەمافەکانی ژنان و کەسایەتی یەکسانیخواز.
تیرۆرکردنی هاوڕێ یەنار محەمەد نەك تەنها تاوانێکە لە دژی کەسێك، بەڵکو کردوەیەکی سیاسی بوو ،لەلایەن دەسەلات و سیستەمێکی میلیشایی کە باوەریان بەمافەکانی ژنان نیە،ئەوانەی لەسات و سەودایەکی قیزەوەندا هەمواری یاسای باری کەسیتیانکردو یاسای جەعفەریان لەجێیدانا کە بەشودانی کچانی مناڵی ٩ساڵی بەیاسییکرد..ئەوانەی لەپشتی یاسایی فرەژنیەوەن..ئەم کردوەو زوبوونانەیە هێرشێکە لە دژی هەموو بزووتنەوەی ژنان و هەموو ئەوانەی بۆ ئازادی و یەکسانیوژیانێکی باشترخەبات دەکەن.
یەنار محەمەد ژیان و توانا و تەواوی هەوڵی خۆی تەرخان کرد بۆ بەدەستهێنانی یەکسانی ژنان و پیاوان و بۆ دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی مرۆڤدۆستانە و ئازاد ویەکسان. ئەوانەی کە دەستیان بەو تاوانە گەیشت، پێیان وایە بە کوشتنی کەسێكدەتوانن دەنگی ئازادی بێدەنگ بکەن. بەڵام ئەو دەنگە بەهێزتر لەوەیە کە بە تیرۆر بوەستێت.
بەردەوامی خەباتی یەنار محەمەد بۆ بەرگری لەمافەکانی ژنان منالان وپاراستنی ئەو ژنانەی کە بەهۆی توندتیژیەوە هانایان بۆ شیلترەکانی یەنار (خانەی ئەمنی)دەبرد تا بیان پاریزێت وساوپەنایان بێت ،راوەستانەوە بەرامبەر بەیاسای کۆنەپەرستی جعفەری…وەریکخستنی دەیان کۆنفرانس و خۆپیشاندانی نارەزایەتی..چالاکیەکانی ئەو کۆنەپەرستانی هەراسانکردبوو جورئەتی ئەوەیان نەبوو لەخەباتیکی سیاسی کراوەدا وەلامی بدەنەوە وپەنایان بردە بەر تیرۆرکردنی.
هاوری یەنار محەمەد هەڵسوراوێکی بەرجەستەی داکۆکیکار لەمافەکانی ژنان بووە، وخەباتیکی سەراستی دەکرد دژی پیاوسالاری ویاسای کۆنەپەرستی تا دوا ساتەکانی تیرۆرکردنی بەردەوام بوو لە خەبات وتێکوشان و دەستی رەشی کۆنەپەرستانژیانیان لێوەرگرتەوە .
تیرۆری ئەوە خەسارەتیکی گەورەیە بۆ بزووتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان.ئیمە لەکاتێکدا لە ریکخراوی دەرەوەی هەردوو حیزبی کۆمۆنیستی کریکاریی عێراق و کوردستان بەتوندی ئیدانەی کوشتنی یەنار محەمەد دەکەین لیرەین رووی دەمان دەکەینە حکومەتی عێراقی داوا دەکەین:
١- بەفەوری دەستبەجێ ئاکامەکانی لێکولینەوەکان لەتیرۆی یەنار محەمەد ئاشکرا بکەن وتاوانباران بناسێنن بەرای گشتی .
٢-تاوانباران بەرنە بەردەم دادگایەکی ئاشکراو بیلایەن بە بەشداری کەسوکارو رێکخراوەکانی داکۆکیکار لەمافەکانی ژنان . بەپێچە وانەوە شاردنەوەی تاوانباران وهەرسات و سەودایەکی سیاسی بەکەیسی تیرۆری یەنار محەمەدەوە رووبەرووی نارەزایەتی توندی دەبنەوە لەعیراق وکوردستان ناوچەکە وجیهان.
کەیسی یەنار محەمەد لەلای ئیمە وئازادیخوازانو رێکخراوەکانی مافی مرۆڤو ژنان بەکراوەی دەمینیتەوە تا بکوژانی بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکرین وبەسزایی خۆیان دەگەیەنرێن.
بەرزو بەڕێزبێت یادی هاوڕێ یەنار محەمەد
بژی ئازادی و یەکسانی
ووتەی دەشتی جەمال لە ٢٤ئەپریل ٢٠٢٦ بە بۆنەی تیرۆی هاوری یەنار محەمەد لە لەندەن
8
