Home ڕاگەیاندنی رۆژنامەوانیڕێکخراوی داکۆک: لە سەردەشتەوە بۆ شیروان، مێژوویەکی ڕەش لە تیرۆر و زیندان

ڕێکخراوی داکۆک: لە سەردەشتەوە بۆ شیروان، مێژوویەکی ڕەش لە تیرۆر و زیندان

شانزەهەمین ساڵیادی ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان

by admin
0 کۆمێنتەکان 13 بینینەکان

ئاگاداری بۆ چالاکی

ڕێکخراوی داکۆک هەڵدەستێت بە ڕێکخستنی چالاکییەک بە ناونیشانی ‘لە سەردەشتەوە بۆ شیروان، مێژوویەکی ڕەش لە تیرۆر و زیندان’ بە مەبەستی:

١- سەرکۆنەکردنی دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی بە دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان و کۆت و بەند کردنی ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی و چالاکوانانی بادینان.

٢- یادکردنەوەی ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان و داوای ئاشکراکردن و دادگایی کردنی بکوژانی ناوبراو لەساڵی ٢٠١٠ لە شاری هەولێر.

٣- شەرمەزارکردنی دادگاکانی هەرێمی کوردستان و فشار خستنە سەریان بۆ دەرچوون لەژێر سێبەر و کاریگەری و بڕیاری حیزبیدا.

بەروار:

٢٠٢٦/٠٥/٠٥

کاتژمێر:

١ ی دوای نیوەڕۆ

ڕۆژ:

٣ شەممە

ناونیشانەکان:

١- لەندەن – بەردەم باڵوێزخانەی عێراق

21 Queens Gate, South Kensington, London. SW7 5JE

٢- بێرمینگهام

Victoria Square, Birmingham. B1 1BD

٣- مانچستەر – بەردەم کونسوڵخانەی عێراق

Norfolk Street, Manchester. M2 1DW

٤- کاردیف

Gorsedd Gardens Road, Cardiff. CF10 3NP

٥- لیدز

Leeds Art Gallery, The Headrow Leeds. LS1 3AA

٦- نیوکاسڵ

Barras Bridge, Newcastle upon Tyne. NE1 7RS

٧- گلاسگۆ

La Pasionaria, 286 Clyde Street, Glasgow. G1 4AL

داکۆک بۆ ماف و ئازادی

 

لێدوانێک بەجێ بهێلە